بابەتی گەرم:

"لە کوردیدا وشەیەکمان هەیە پێی دەڵێن خۆفرۆش"

Sunday, December 27, 2015


NNSROJ:
ئەندامێکی پارلەمانی سوێد، بەهۆی سەردانەکەی بۆ تورکیا، نێچیرڤان بارزانی وەک "خۆفرۆش" وەسف دەکات و پێی وایە سپاسکردنی ئەردۆغان لە کاتێکدا کە خەڵکی سیڤیل لە کوردستان دەکوژرێن، سووکایەتیکردنە بە خەڵکی کورد.

ئامینە کاکەباوە، ئەندامی پارلەمانی سوێد لەسەر لیستی حیزبی چەپ، لە پۆستێکدا لەسەر دیواری فەسیبووکی خۆی، باس لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا دەکات و دەڵێت "ئێمە لە کوردی و فارسیدا وشەیەکمان هەیە پێی دەڵێن 'خۆفرۆش'، واتە ئەوانەی خۆیان خەڵکی خۆیان دەفرۆشن."

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، دوێنێ [٢٦ی دێسامبر] بە سەردانێکی ڕەسمی گەیشتە تورکیا و "لە پشت دەرگا داخراوەکان"، لە گەڵ گەورەبەرپرسانی ئەو ڵاتە کۆبۆوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەی ئێف پی، ناوبراو "لە کۆشکی 'یڵدز پاڵاس'ی ئیستەنبوڵ، لە پشت دەرگا داخراوەکان و بۆ ماوەی سەعاتونیوێک لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبۆتەوە. ئەوان لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە پێشڤەچوونەکانی هەرێمەکە و بە تایبەت باسی شەڕ بە دژی تیرۆریان کرد."

لە هەواڵێکیشدا کە لە سایتی ڕەسمیی حکوومەتی هەرێمدا بڵاو کراوەتەوە، دەگوترێ "سەركۆماری توركیا جەختی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ توركیا جێگەی بایەخن و هەوڵ و تەقەلاكانیان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی پەیوەندیی دۆستانە لە نێوان هەردوولادا بەهێزتر ببێت."

بەگوێرەی ئەی ئێف پی، ئەردۆغان هەروەها باسی لە گرنگیی ڕۆڵی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە لە "شەڕ بە دژی تیرۆریزم"دا.

نێچیرڤان بارزانی لە دیدارەکەی لەگەڵ ئەردۆغاندا، سپاسی ناوبراوی کردووە بۆ ئەو پشتیوانییە کە تورکیا لە هەرێمی کوردستانی دەکات لە شەڕ بە دژی چەکدارانی داعشدا.

ئامینە کاکەباوە لەو بارەوە دەڵێ "ئەوەی کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، بە هۆی تێکۆشانی بە دژی تیرۆر و یارمەتیدان بە کوردەکان سپاسی ئەردۆغان دەکات، هیچ شتێکی دیکە نییە بێجگە لە سووکایەتی کردن بە کورد و تەنانەت بە تورکەکانیش".

ـ بارزانیش وەک ئێمە باش دەزانێت کە هەموو ڕۆژێک لە کوردستان خەڵکی سیڤیل دەکوژرێن، دوایین جار ئەمڕۆ منداڵێکی سێ مانگە و باوەپیرەی کوژران؛ کاکە باوە وا دەڵێت و جەختیش لەوە دەکاتەوە "بەرپرسانی کورد، وەک ئەمەیان، لە مێژوو دەرسیان وەرنەگرتووە، بۆیەش دوژمنی کورد ئەغڵەب بۆخۆیەتی".

شیاوی ئاماژەیە کە نێچیرڤان بارزانی، هەر لەم سەردانەیدا بۆ تورکیا، چاوی بە ئەحمەد داوودئۆغڵووی سەرۆکی وەزیرانیش کەوتبوو.

ک. م


پەیوەندی‌دار:

ئەحمەد تەوفیق (عبدالله اسحاقی) لە ناو بیرەوەریەکانی حەسەن قازی

لەبەردەم زریان نابێ دیوار هەڵچنى، دەبێ چارۆکە هەڵدەی

هەڤپەیڤین لەگەڵ ئەرگین ئوێپەنگین سەبارەت بە بارودۆخی زمانناسیی کۆمەڵایەتیی زمانی کوردی لە تورکییە

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

هێرش بۆسەر بارەگای ئاکپاڕتی، ڕۆژێک دوای هێرشکردنەسەر شارەدارییەکانی هەدەپە

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷