بابەتی گەرم:

"كاتی ئەوە هاتووە گەلی كوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات"

Wednesday, February 3, 2016


NNSROJ: مەسعوود بارزانی لە لێدوانێکدا ڕایدەگەیەنێ "کاتی ئەوە هاتووە گەلی کوردستان لە ڕێگەی ڕیفراندۆمەوە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات" و دژایەتیی نەیارانی ئەم بیرۆکەیەش بە "بێ ئینسافانە" وەسف دەکات.

لە لێدوانێکدا کە داویەتی بە ڕای گشتی، مەسعوود بارزانی دەستنیشانی دەکات کە " نەتەوەیەك بەناوی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا حەقیقەتێكە و گەلی كورد لەچەشنی هەموو گەلانی تر دەتوانێ مافەكانی پیادە بكات و لێی سوودمەند بێت" و ڕوونی دەکاتەوە " هەتا ئەو كاتەی ئینكاری ئەو حەقیقەتە بكرێت كێشەكان هەر بەردەوامی دەبێت".

ناوبراو، داننان بە "بوونی گەلی کورد" لە ناوچەکەدا، بە هۆکارێک دەزانێت بۆ کەمبوونەوەی گرفتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام جەختیش لەوە دەکاتەوە کە " ئەگەر گەلی كوردستان چاوەڕێی ئەوە بێت خەڵكی تر مافی سەربەخۆیی وەك دیاری پێشكەشی بكات ئەوە هیچ كات سەربەخۆیی وەدەست ناهێت".

بارزانی ئاماژە بە دابەشبوونی هەرێمەکە " بە بێ ڕەچاوكردنی ئیرادەی دانیشتوانی" دەکات و ئەمەش وەک ئەو دەڵێ " بووەتە هۆی سەرهەڵدانی گرفتی قووڵ و سەد ساڵ شەڕ و ئینكار و ناسەقامگیری".

مەسعوود بارزانی ئەم دابەشکردنەی هەرێمەکە بە "هەڵەیەکی گەورە" دەزانێت کە ئەنجامدەرانی " ئامادە نین دان بە فەشەلی سیاسەتی سەد ساڵەی خۆیاندا بنێن".

 هەروەكچۆن سكۆتلەندا و كاتالۆنیا و كیوبێك و شوێنەكانی تر ئەو مافەیان هەیە ڕای خۆیان لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن كوردستانیش خاوەنی ئەو مافەیە و جێگەی نیقاش نییە؛ بارزانی وا دەڵێت و دووبارەشی دەکاتەوە " ڕیفڕاندۆم و زانینی ڕای گەلی كوردستان بۆ دیاریكردنی چارەنووس مافێكی ڕەهایە و پێویستی بە زەمینەسازی نییە".

سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان ئەوەش دەستنیشان دەکات کە " كاتی ئەوە هاتووە و دەرفەتەكان لەبارن بۆ ئەوەی گەلی كوردستان لەڕێگەی ڕیفراندۆمەوە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات" و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە ئەو ڕیفراندۆمە "بە مانای دەستبەجێ ڕاگەیاندنی دەوڵەت نییە بەڵكو بۆ ئەوەیە كە ئیرادە و ڕای گەلی كوردستان لەبارەی چارەنووسی خۆی بزاندرێت و سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان لە كات و دۆخی گونجاودا ئیرادە و بڕیاری گەل جێبەجێ بكات."

ک. م


پەیوەندی‌دار:

ئەحمەد تەوفیق (عبدالله اسحاقی) لە ناو بیرەوەریەکانی حەسەن قازی

لەبەردەم زریان نابێ دیوار هەڵچنى، دەبێ چارۆکە هەڵدەی

ئەو کاتەی ژنان دەچنە شەڕی داعش

یەپەگە: خاکی خۆمان جێناهێڵین

جرابلۆس لە ١١٠ خولەکدا کەوت

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷