شاهۆ حوسێنی
کۆمەڵگە بۆخۆی دەتوانێ ڕێوشوێنی گونجاو هەڵبژێرێ
Tuesday, February 9, 2016
دۆسیەی هەڵبژاردن
ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ
هەڵبژاردن، کە لە وڵاتانی دێموکراتیک‌دا بە یەکێک لە توخمە سەرەکییەکانی کایەی دێموکراسی دێتە ئەژمار، لە سیستەمێکی وەک کۆماری ئیسلامی‌دا دەتوانێ چەندە کارا بێ؟ ئایا بەشداربوونی خەڵک لە هەڵبژاردندا، لەکاتێکدا دەبێ بەربژێرەکان بە فیلتێری ناوەندگەلی هەڵنەبژێردراودا تێپەڕن، دەتوانێ ڕەوایەتی بدات بەو دامەزراوەیە کە "هەڵبژاردن"ی بۆ دەکرێت؟ هەموو جارێک کە پڕۆسەی هەڵبژاردن لە ئێران بەڕێوە دەچێت، توێژ و چینە سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان، بەسەر دوو دەستەی "بایکۆت" یان "بەشداری"دا دابەش دەبن. ئەمەش وا دەکات کە جۆرێک لە "خۆ دووبارەکردنەوە" و وەستان لە خاڵێکی دیاریکراودا بەسەر ژیانی سیاسیی کۆمەڵگەدا فەڕز بکرێت. بەلام هەندێ کەس و لایەنیش هەن کە باس لە ڕێگەی سێهەم دەکەن: نە بایکۆتی تەواو و نە بەشدارییەکی ئاکتیڤ، بەڵکوو دۆزینەوەی ڕێگەیەکی گونجاو بۆ دەستەبەربوونی مافی زیاتر. گەلۆ ئەمە دەتوانێ ئەو ڕێگەیە بێت کە گەلانی ئێران بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری پێیدا بڕۆن؟ چۆن؟
شاهۆ حوسێنی
I) گومان له‌وه‌دا نییە که له نێوان هه‌ڵبژاردن له ئێران و هه‌ڵبژاردن له وڵاته دێموکراتیکه‌کان جیاوازیی زۆر هه‌یه، به‌جۆرێک له جۆره‌کان ده‌شێ بگوترێ که شوناسی هه‌ڵبژاردن له‌و دوو سیستمه‌دا جیاوازه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دروست نییە که ده‌ور و کارکردی ده‌رکه‌وته‌یه‌ک به‌ناوی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا له جه‌غزی ده‌نگدان و ناردنی نوێنه‌رێک یان چه‌ند نوێنه‌ر بۆ پارلەمان یان کۆشکی سه‌رۆک کۆماریدا قه‌تیس بکرێ، به‌و هۆیه‌ی که له‌م کات و ساتانه‌ی که پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌کرێ، چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی ده‌توانن ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه بۆ ده‌نگهه‌ڵبرین و ململانێی ئه‌ندێشه‌یی و کرده‌وه‌یی له‌گه‌ڵ هزری پاوانخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات و پاوانخوازێتی ده‌سه‌ڵات.
له‌راستیدا کات و ساته‌کانی هه‌ڵبژاردن باشترین ده‌رفه‌تن که رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی کە ده‌توانن خۆیانی تێدا رێکبخەن و به‌هێزبکه‌ن. ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان بۆ سه‌لماندنی دێموکراتبوونی خۆیان، لانیکه‌م له‌ماوه‌ی به‌رێوه‌چوونی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئاراسته‌ی مەدارا و ته‌حه‌ممولی خۆیان ده‌به‌نه سه‌ر و ده‌رگاکان تۆزێک ئاوەڵا ده‌که‌ن، چاوخشاندنێک به مێژووی سیاسیی به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و وڵاتانەی سیستەمی سیاسی‌یان له دیکتاتۆرییەوه گۆراوه بۆ دێموکراسی، له ١٩٧٠ به‌ولاوه، ده‌رخه‌ری گرینگی و کاریگه‌ری بزاڤی مه‌ده‌نی و کارتێکردنی هێزی کۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نییە بۆ به‌چۆکداهێنانی دیکتاتۆریه‌ت. دیکتاتۆره‌کان هه‌موو کات ئاره‌زوویانه دژبه‌ره‌کانیان په‌نا بۆ رهقئامێر و چه‌ک به‌رن و له‌باری جه‌سته‌یی له کۆمه‌ڵگە داببرێن و پێوهندییەکانیان کاتی و لێکدابڕاو بێت، ئه‌وان هیچ کات ئاره‌زوو ناکه‌ن له ناوخۆ چالاکانی مه‌ده‌نی تووشی کێشه و قه‌یرانیان بکه‌ن، هه‌ر بۆیه بیرمه‌ندانی سیاسی چه‌ند هه‌نگاوی گرینگ بۆ به‌چۆکداهێنانی دیکتاتۆره‌کان ئاوا پێناسه ده‌که‌ن:
یه‌که‌م: باوه‌ڕ و ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگە بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ رێژمی دیکتاتۆری به‌هێز بکرێ، چونکه ئازاد بوون له ده‌ست دیکتاتۆرییه‌ت له‌ئاکامدا پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به کرده‌وی کۆمهلگەوە هه‌یه.
دووهه‌م: ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆکانی کۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی دابمه‌زرێن و به‌هێز بکرێن، گومان له‌وه‌دا نییە که به‌هێزترین ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی دێموکراتیک، کۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی و ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆکانن، به جۆرێ که ده‌گوترێ ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر بۆ دامه‌زراندنی سیستمێکی دێموکراتیک، شه‌رتی پێویست به‌ڵام کافی نییە، چونکه له غیابی ڕێکخراوه مهدهنییەکان و به گشتی کۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نیدا دێموکراسی به‌دی نایه.
سێهه‌م: ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی یه‌کگرتوو بن بۆ ئەوه‌ی بتوانن وه‌ک هێزێکی کاریگه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی دیکتاتۆردا ده‌ور بگێرن.
چواره‌م: پلاتفۆرمێکی ستراتژیک و هاوبه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕ به پلۆرالیزم به‌دی بێنن.
به‌گشتی به‌ربه‌ره‌کانیی مه‌ده‌نی ده‌توانێ، هه‌م به‌شێوه‌ی سلبی و هه‌م به‌شێوه‌ی ئیجابی، کاربکاته سه‌ر سیستمی دیکتاتۆری و ئاڵوگۆڕ به‌دی بێنێ، شێوه ئیجابییەکهی به‌م شێوه‌یه کار ده‌کاته سه‌ر کۆمه‌ڵگە که نه‌خشه ڕێگەی به‌ربه‌ره‌کانی به کۆمه‌ڵگە نیشان ده‌دا تا بتوانن به دێموکراسی بگه‌ن، به‌جۆرێک که هه‌م له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌وتی دیکتاتۆریی ئێستا ڕاوه‌ستن و هه‌میش له داهاتوودا، ئەگەر که‌س یان لایه‌نێک به‌ته‌مای پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵات بێ، کۆمه‌ڵگە به‌ری پێ بگرێ و نه‌هێڵێ. شێوه‌ی سهلبییەکهشی ده‌بێته هۆی ئه‌وه که له پاش به‌دیهاتنی ئاڵوگۆڕ و له‌ناوچوونی دیکتاتۆرییه‌ت، مه‌جال به سه‌رهه‌ڵدانی دیکتاتۆرێکی تر نادات، واته ئه‌و به‌ستێنه سیاسییە نوێیه‌ی که ده‌خوڵقێ، زۆر به ده‌گمه‌ن دیکتاتۆریه‌تی تێدا ده‌ڕوێ.
به‌واتایه‌کی تر، ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هه‌ڵبژاردن دیاره‌یه‌کی گرینگی دێمۆکراسییە، به‌ڵام نیشانده‌ری ئه‌و راستییەشه که کاتێک ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆر بوونی هه‌ڵبژاردن قه‌بووڵ ده‌کات، به‌و مانایه‌یه که ترسی له ده‌نگهه‌ڵبرین و دژکرده‌وه‌ی کۆمه‌ڵگە هه‌یه، بۆیه به ڕواڵه‌تیش بێت هه‌ڵبژاردن به‌رێوه ده‌بات. هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که دیارده‌یه‌کی گرینگی کۆمه‌ڵگە دێمۆکراتیکهکانه، به‌ڵام نابێ له‌بیرمان بچێ که دێمۆکراسی به جۆرێک له جۆره‌کان به‌دیهێنه‌ر و په‌ره‌پێده‌ری خودی دێموکراسیشە. زۆرجار له ڕه‌وتێکی زه‌مانیدا وه‌ک ده‌رفه‌تێک له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی به‌کارهاتووه، بۆ گوشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌وری بینیوه له وڵاته دیکتاتۆره‌کان بۆ به‌دیهاتنی سیتمێکی دێمۆکراتیک و سه‌رکه‌وتنی ڕه‌وتی دێمۆکراتیزاسیۆن.
II) لە سیستەمێکی دێمۆکراتیکدا، ته‌نیا فیلتێری راسته‌قینه ده‌بێ ده‌نگی خه‌ڵک و بیرورای گشتی بێ و هیچ ناوه‌ندێکی حکوومی مافی زه‌وتکردنی مافی هه‌ڵبژێردران و هه‌ڵبژاردنی ته‌نیا له‌به‌ر جیا بیری و جیاوازی بیر و ڕا له که‌س نییە. به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییە که ناکرێ و نه‌کراوه [لە سیستەمگەلی نادێموکراتیکدا] بەبژێری ـ بڕێک جار ـ جیاواز ده‌نگ نه‌هێنێته‌وه. بۆ وێنه ده‌نگهێنانه‌وه‌ی سه‌ید مه‌حه‌ممه‌دی خاته‌می و نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شه‌شه‌م، که هه‌زینه‌یه‌کی زۆر و قه‌ره‌بوونه‌کراوه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی کۆماری ئیسلامی دانا، هه‌ر له فیلتێری شوورای نیگابان گوزهرابوون. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌و مانایه نییە که ئه‌وان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگە بوون و توانییان ئاڵوگۆری بنه‌ره‌تی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازدا بێنن، به‌ڵام بوونیان توانی ئاڵوگۆری گه‌وره له ئه‌ندێشه، ڕوانگه و عه‌قڵانییه‌تی کۆمه‌ڵگەدا ساز بکات و کارتێکردنی پۆزێتیڤی تایبه‌ت به خۆشیان هه‌بوو. له‌بیرمان نه‌چێت کە سیاسه‌ت ڕه‌وتێکی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو و له‌سه‌رخۆیه، ئه‌زمونی هه‌نگاوه به په‌له و توندئاژۆکان نیشانی داوه که دێمۆکراتیزاسیون، واقعگه‌رایی، حه‌وسه‌له،عه‌قڵییه‌ت، پێکهاته‌ی زه‌ینی و عه‌ینیی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
III) مانا، مه‌عریفه‌ت و عه‌قڵانییه‌ت له ڕه‌وتی ژیانی کۆمه‌ڵگەدا به‌دی دێ، به‌جۆرێک که تاکه‌کان له پێوه‌ندییەکی دیالێکتیکیدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا مانا و مه‌عریفه‌ت له کۆمه‌ڵگە وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له ئاستێکی تریشدا خۆیان خوڵقێنه‌ری مانا و مه‌عریفه‌تن و ئه‌و مانا و مهعریفهتانهش له‌و به‌ستێن و جوغرافیایه‌دا به‌کار ده‌برێن و رۆڵی پۆزێتیڤ ده‌بینن که تێیدا خوڵقاون، به‌جۆرێ که هه‌ر به‌ستێن، جوغرافیا و کۆمه‌ڵگەیه‌ک مانا و مه‌عریفه‌تی تایبه‌ت به خۆی ده‌خوڵقێنێ و ئه‌و مانا و مهعریفهتانهش بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگەیه به‌که‌ڵکه. به‌واته‌کی تر ڕاسته‌قینه‌کان بۆ کۆمه‌ڵگە، له ژێر کارتێکردنی زه‌مان و مه‌کاندا و له ڕه‌وتی ژیانی ڕۆژانەدا ده‌خوڵقێن و مانا و ته‌فسیر ده‌کرێنه‌وه. بۆ وێنه راسته‌قینه‌کان بۆ تاکێک، که له‌ناو کۆمەڵگەدا دەژی و پێوه‌ندییەکی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ بیرۆکراسی، ده‌سه‌ڵات، سیستمی سیاسی، ئابووری و کو‌لتووریی حاکم به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگەدا هەیه، ده‌توانێ جیاواز بێ له‌گه‌ڵ بۆ نموونە ئه‌ندامانی حیزبێکی به‌رهه‌ڵستکاری رێژیم، که له باشووری کوردستان یان له وڵاته دێموکراتیکه‌کانی رۆژئاوایین و هیچ پێوه‌ندییەکیان له‌گه‌ڵ سیستمی سیاسی، ئابووری و کو‌لتووریی ناوخۆدا نییە. به هۆی ئه‌وه که ئه‌و فه‌زا و پێکهاتهیە کار ده‌کاته سه‌ر ئه‌ندێشه، ڕوانگه و کرده‌وی ئەو دوو کەسە/ گرووپە، جیاوازه له یه‌کتر. که‌وابێ زۆر ئاساییه که ئه‌و جیاوازییە هه‌بێ، که‌سانێک ته‌حریم و بایکۆت ڕه‌چاو دەکه‌ن و که‌سانێکی دیکە ره‌چاوی ناکه‌ن. نه ئه‌وانه‌ی ته‌حریم هه‌ڵده‌بژێرن شۆرشگێری تۆخ، عاقڵ و تێگه‌شتووی موتڵه‌قن و نه ئه‌وانه‌ش وا به‌شدار ده‌بن جاش، گێل و تێنه‌گه‌یشتوون.
ئەمن پێموایه گونجاوترین رێگا گه‌رانه‌وه‌ی ئیراده، سه‌ربه‌ستی و سه‌روه‌ریی بۆ کۆمه‌ڵگەیه، به جۆرێک که مه‌جال بدرێ کۆمه‌ڵگە بۆخۆی ڕێگە و شوێنی گونجاو هه‌ڵبژێرێ و خۆی بریار بدات له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکی زه‌مانیدا، چ کرده‌وه‌یه‌ک بۆی باش و گونجاوه. بەڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییە هێز و لایه‌نی سیاسی خوێندنه‌وه، بۆچوون و پێشنیاری تایبه‌تی خۆیان نه‌بێ.
پەیوەندیدار:
تەگ:
چاوەڕوان بە...
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە