بابەتی گەرم:

OPCW: چەکی کیمیایی دژی پێشمەرگە بەکارهاتووە

Monday, February 15, 2016



NNSROJ- رێکخراوی بەرگرتن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی(OPCW) دەڵێت؛ مانگی ئاگۆستی رابردوو لە یەکێک لە بەرەکانی شەڕی نزیک هەولێر، گازی خەردەل دژی هێزەکانی پێشمەرگە بەکارهاتووە.

پسپۆڕانی رێکخراوی OPCW لە ئەنجامی نموونە هەڵگرتن لە چەند پێشمەرگەیەکی بەرکەوتووی ئەو چەکە، بۆیان سەلماوە کە جۆرێک چەکی کیمیایی بە ناوی "گازی خەردەل" لە دژیان بەکارهێنراوە. ئەمەش دوای رووخانی دەسەڵاتی سەدام حسێن بۆ جاری یەکەم دەبێت لە نێو عیراقدا و بە بەڵگەوە، بەکارهێنرانی چەکی کیمیایی دەسەلمێندرێت.

ئەگەرچی راپۆرتەکەی رێکخراوی ناوبراو ناوی هیچ هێز و لایەنێک وەک بەرپرسی هێرشە کیمیاییەکەی ١١ی ئاگۆست بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە نادرکێنێت، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەنجەی تاوان بۆ لای داعش رادەدێرێت و دەڵێت؛ جگە لەوان هیچ هێزێکی تر نیە ئەم جۆرە چەکانەمان لە دژ بەکاربێنێت.

وەزارەتی پێشمەرگە پێشتر رایگەیاندبوو؛ بە هۆی ئەو هێرشەوە کە لە میحوەری گوێڕ و مەخموور کرابووە سەر هێزەکانیان، ٣٥ پێشمەرگە بەر چەکی کیمیایی کەوتبوون.

هێشتا چۆنێتیی دەستڕاگەیشتنی داعش بە گازی خەردەل، بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و بۆ رێکخراوی بەرگرتن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی روون نەبوەتەوە.


پەیوەندی‌دار:

پاڵەوانی ترسەنۆک! قەسابی بێ دڵ و مێشک!

داعش دزەی کردە ناو گرێ سپی

کۆمەڵە، لە چاوی کامێرای ڕۆژنامەنووس / وێنەگرێکی ئێرانییەوە

"ئەڵمانیا لە هەموان زیاتر چەک دەدات بە پێشمەرگە"

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷