تەقینەوە لە هۆڵی کۆمەڵەیەکی تورکی لە ستۆکهۆڵم
Wednesday, February 17, 2016
NNSROJ: چەند کاتژمێر لەمەوبەر "تەقینەوەیەکی بەهێز" لە بنکەیەکی کۆمەڵەی کولتوریی تورکی لە باشووری ستۆکهۆڵم هاتۆتە ئاراوە و سەرچاوەکانی پۆلیس ڕایدەگەیەنن کە "زیانی گیانیی بە دواوە نەبووە."
تەقینەوەکە، کاتژمێر ٩ و ٣٥ خولەکی ئەمشەو لە گەڕەکی "فیتیا"ی باشووری ستۆکهۆڵم، لە بینای "کۆمەڵەی کولتوریی تورکی" هاتووەتە ئاراوە.
شایەدحاڵێک بە ڕۆژنامەی "ئافتۆن بلادێت"ی گوتووە کە کەسێکی لە کاتی هەڵدانی "شتێک"دا بۆ ناو ژووری کۆمەڵەکە دیتووە، بەڵام وتەبێژی پۆلیس خۆی لە دانی زانیاری لەو بارەوە پاراستووە.
پۆلیسی ستۆکهۆڵم دوای تەقینەوەکە خۆی گەیاندۆتە شوێنی ڕووداوەکە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
هاووڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، دوای کۆتایی هاتنی خۆپیشاندانێکی کوردەکان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی گیرانی ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدوڵا ئۆجالان، لەلایەن کەس یان کەسانێکەوە تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو.
بەگوێرەی مێدیاکانی سوێد، ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمەڵەی کولتووریی تورکی لە فیتیا، لەکاتی تێپەڕینی خۆپیشاندانی کوردەکان بە بەردەمی کۆمەڵەکەدا، دروشمی "بژی داعش"یان گوتبۆوە.
ک. م
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە