بابەتی گەرم:

ڕووسیا لە تۆپبارانی خاکی ڕۆژئاوا نیگەرانە

Saturday, February 20, 2016


NNSROJ: وتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند کە مۆسکۆ لە ئاڵۆزییەکانی سەر سنووری تورکیا و سووریا نیگەرانە و تۆپبارانی خاکی ڕۆژئاوای کوردستانیشی لەلایەن تورکیاوە بە "ناپەسەند" وەسف کرد.

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی ڕەسمیی کۆشکی کرێملین، ئەمڕۆ [شەممە ٢٠ فێڤریە] لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە مۆسکۆ، وێرای ئاماژە بە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە لەلایەن تورکیاوە، گوتی "کرێملین نیگەرانە لە هەڵکشانی ئاستی ئاڵۆزییەکان لە سەر سنووری سووریا –تورکیا".

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەندامە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی ئەولەکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڤلادیمیر پووتیندا باسی لێ نەکراوە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ڕووسیا "بەگشتی، ئەم جۆرە هێرشانەی تورکیا بۆ ئەمدیوی سنوور و تۆپبارانی خاکی سووریا بە ناپەسەند دەزانێت".

سەرۆکی فەڕانسە لە وتووێژێکی ڕۆژی ڕابردووی خۆیدا لەگەڵ مێدیاکانی وڵاتەکەی، نیگەرانیی خۆی لە ئەگەر هەڵایسانی شەڕ لەنێوان تورکیا و ڕووسیادا هێنابووە زمان، بەڵام وتەبێژەکەی کۆشکی کرێملین، بە دووری زانی کە هەڵسوکەوتی تورکیا، ببێتە هۆی شەڕ لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

نوێنەری ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئەولەکاریی نەتەوەیەکگرتووەکان، پێشنیارێکی سەبارەت بە مەحکوومکردنی هێرشەکانی ئەم چەند ڕۆژەی تورکیا بۆسەر ناوچەی عەفرین بەرز کردبۆوە، بەڵام پێشنیارەکە لەلایەن ئەندامە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی ئەولەکارییەوە ڕەت کرایەوە.

پێسکۆڤ پێناخۆشبوونی خۆیشی هێنایە زمان لەوەی کە ئەنجومەنی ئەولەکاریی نەتەوەیەکگرتووەکان نەیتوانی بڕیارنامەیەک سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەرێ بکات.

-لەم پێوەندییەدا، تەنیا دەتوانین پێناخۆشبوونی خۆمان بێنینە زمان کە ئەم پێشنیارە پشتیوانیی لێ نەکرا؛ بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "تاس"ی ڕووسیا، پێسکۆڤ وای بە ڕۆژنامەنووسان گوت.

ک. م


پەیوەندی‌دار:

جزیرەی رۆژئاوا: مافی رەتکردنەوەی سەربازیی بە هاووڵاتییان درا

هەرێمی کوردستان دەروازەی سێمالکای داخست

به‌ڵگه‌نامه‌ی فێدڕاڵیی ڕۆژئاوای کوردستان ئه‌رێ کرا - نوێکرایه‌وه‌

ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی په‌ده‌که‌ - سووریا قۆڵبه‌ست کراوه‌

لە شێخ مەقسوودی حەڵەب، دەیان کورد کوژراون و بریندار بوون

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە