بابەتی گەرم:

"ئەگەری دووهەم لەوانەیە دابەشبوونی سووریا بێت"

Wednesday, February 24, 2016



NNSROJ: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە لە ئەگەری سەرنەگرتنی ئەو پلانەی بە هاوبەشی لەگەڵ رووسیادا سەبارەت بە ئاگربەستی کاتی لە نێوان لایەنە ناکۆکەکانی سووریا لەسەری رێککەوتوون، ئەگەری ئەوە هەیە کە دابەشبوونی سووریا بکەوێتە رۆژەڤەوە.

بە پێی هەوڵێکی بەشی تورکی تۆری هەواڵی  BBC، جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتارێکدا کە لە کۆمیتەی دەرەوەی مەجلیسی سەنای ئەمریکا پێشکەشی کردووە، ئاماژەی بەوە داوە کە ئەگەر بێت و لایەنەکان لەوە زیاتر لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە، لەوانەیە ڕەوتی ڕووداوەکان بگاتە ئاستێک کە ئیتر پێشگیری لە دابەشبوونی سووریا کارێکی ئەستەم بێت.

هەرچەندە کێری ئاماژەی بەوە نەداوە کە ئاخۆ لە ئەگەری شتێکی ئەتۆدا، دابەشبوونەکە چۆن چۆنی دەبێت، بەڵام ئەمە یەکەمین جارە کە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا لە بەرامبەر ڕای گشتیدا باس لە ئەگەری دابەشبوونی سووریا دەکات.

هەواڵەکەی مەڵپەڕی ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە کە هەرچەندە جان کێری جارێکی تریش هەڵوێستی وڵاتەکەی لەمەڕ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا دووبارە کردۆتەوە، بەڵام پێداگریشی لەسەر ئەوە کردووە کە “ ئەگەر بێت و هەنگاوی جددی نەنێین، لەونەیە ڕەوتی ڕووداوەکان بەرەو خراپتری بچن. ئێستاکە ڕووسیاش ئەم ئەگەرە (دابەشبوونە)ی خستۆتە بەر تاووتوێ و لێکدانەوە.”

لە سەرەتای ئەم حەفتەیە باراک ئۆبامای سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا، لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە ڕەزامەندی و ڕێککەوتنی خۆیان لەسەر ئاگربەستێکی کاتی ڕاگەیاندبوو کە بریارە لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

حکوومەتی سووریا لەلایەک و، کۆمیسیۆنی باڵای لایەنە ئۆپۆزیۆنەکانی سووریا کە بە شاندی ڕیاز دەناسرێ و لەلایەن عەرەبستانی سعوودی، تورکییا و قەتەرەوە پشتیوانی لێ دەکرێ، وەڵامی ئەرێنی و مەرجداریان بەم هەنگاوە داوەتەوە.
رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیا، ئەمڕۆ و لە کۆبوونەوەیەکدا هەڵوێستی خۆیانی سەبارەت بەم ریککەوتنە راگەیاند. 

ئەردۆغان هەڵوێستی توندی وڵاتەکەی لە ئەگەری ئەژماردەکردنی پارتی یەکیەتی دێموکراتیک پەیەدە وەک یەک لە لایەنەکانی ئەو ڕێکەوتنە ڕاگەیاند و گوتی؛ “ هەروەک چۆن داعش لە دەرەوەی ئەو ڕێککەوتنەیە، پێویستە بە هەمانشێوە پەیەدە و یەپەگەش لە دەرەوەی ئەو ڕێککەوتنەدا بمێننەوە.”

ئەردۆغان ناڕاستەخۆ ڕەخنەی خۆی دووبارە کردەوە سەبارەت بە هەڵوێستی زلهێزەکان لەمەڕ پەیەدە و پێداگری کرد لەسەر ئەوەی کە؛ “ پەیەدە و یەپەگە درێژکراوە و باڵێکی پەکەکەن و هەر وەک چۆن پەکەکە بە تیرۆریست دادەنێین، دەبێ بە هەمان شێوە پەیەدەش بە تیرۆریست بناسن. “

شایانی باسە، ئەمرۆ و بۆ چەندەمین جار ئەمریکا، ئەمجارەیان لەسەر زاری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، هەڵوێستی خۆی لەسەر یەپەگە دووبارە کردەوە. 

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەڵوێستی وڵاتەکەیان لەمەڕ یەپەگە نەگۆڕاوە و ئەو جیاوازی هەڵوێست و بۆچوونەیان لەگەڵ تورکییە درێژەی دەبێت.

ب.ش


پەیوەندی‌دار:

هەڵوێستەکان، زۆر دژوارترە لە سەلماندنی کودەتاکە!

دێمیرتاش؛ هیچ تۆڵەیەک لە ئاشتی گەورەترنییە

بنەما کۆمەڵایەتێکانی دەسەڵاتی ئەردۆغان

جزیرەی رۆژئاوا: مافی رەتکردنەوەی سەربازیی بە هاووڵاتییان درا

دەمیرتاش؛ ڕاگەیاندنی خۆسەری دیموکراتیک چ ئەنجامێک نادات بەدەستەوە

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷