بابەتی گەرم:

دەمیرتاش؛ ڕاگەیاندنی خۆسەری دیموکراتیک چ ئەنجامێک نادات بەدەستەوە

Wednesday, April 13, 2016



NNSROJ: سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان کە بە سەردانێکی ڕەسمی لە وڵاتی ئەڵمانیایە، ئێوارەی دوینێ ١٢ی ئەپریل لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکدا باسی ئەو هەڵانەی کردووە کە بەهۆیانەوە پرۆسەی ئاشتی بە ناکامی گەیشت و بەر لە هەموانیش ڕەخنەی لە لایەنی کوردی و لە پارتەکەی خۆیان گرتووە. 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی جیهان- CIHAN ، دەمیرتاش لەو کۆبوونەوەیەدا باسی لەو کێماسی و هەڵانەی خۆیان کردووە کە لە درێژەی پرۆسەی چارەسەریدا سەرنجی پێویستان نەدرابۆیە و سەبارەت بەو مەسەلەیەش دەڵێ؛ “ پشتیوانییەکی بەرچاو هەبوو بۆ پرۆسەی ئاشتی، هەم لە رۆژهەڵاتی تورکییە و هەم لە رۆژئاوای تورکییەش. هەڵەی ئیمە ئەوە بوو کە دیدار و چاوپێکەوتنەکانی ئاشتیمان شەفاف و ئاواڵە نەبوو بۆ خەڵک. هاوکات دەبوو کارێک بکرێ کە پەرلەمانیش لە پشتی ئەو پرۆسیەوە بێت. هێشتنەوەی مەسەلەی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتی لە دەستی تەنیا کەسێکدا (ئەردۆغان) هەڵە بوو.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا کە بۆچی پەکەکە لە دوای هەڵبژاردنەکاندا ستراتیژی خۆی گۆڕی دەمیرتاش گووتوویەتی؛ “ ئەوەی کە بۆچی پەکەکە ستراتیژی گۆڕی، شتێکە دەبێ لەوان بپرسرێ. ئێمە پارتێکی سیاسیین و دژی هەموو جۆرە توندووتیژیەکین. شەڕی ناو خەندەقەکان مەتریسی خستە سەر ئاسایشی گشتی و بوو بە هۆی ئەوەی گرژی و ئاڵۆزیەکان پەرە بستێنن. بەڵام هەموو ئەو پرس و کێشانە پێویستە لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن، بە تانگ و تۆپ چارە ناکرێن.“

هەر سەبارەت بە تووندووتیژیەکانی ئەم دواییانەی باکووری کوردستان و تورکییە و کاریگەریان بۆسەر بەرتەسکبوونەوەی مەجالی خەباتی سیاسی دەمیرتاش دەڵێ؛ “خۆی لەخۆیدا تووندووتیژی دەبێتە هۆی سنووردارکردن و تەسککردنەوەی گۆڕەپانی سیاسی. ئێمە داواکارین کە توندووتیژیەکان بوەستێنرێن جا ئەو تووندووتیژیانە چ لە رۆژهەڵات(باکووری کوردستان) چ لە رۆژئاوا (ی تورکییە)بن، مایەی قەبوڵ کردن نیین. ئێمە لە ڕێگەی سیاسی و دیموکراتیکەوە خەباتی خۆمان دەکەین.”

هەواڵەکەی ئاژانسی جیهان باس لەوە دەکات کە دەمیرتاش سەبارەت بە راگەیاندنی خۆسەری دیموکراتیک لە هەندێک لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان) باسی لەوە کردووە کە ئەو هەنگاوە پەیوەندی بە پارتەکەی ئەوانەوە نەبووە و خۆشی لەسەر ئەو باوەڕەیە کە لەڕیگەی ڕاگەیاندنی خۆسەری دیموکراتیک چ ئەنجامیک بەدەست ناهێنرێ.

لە بەشێکی وەڵامی پرسیاری یەکێک لە ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە سەبارەت بەوەی کە “لە وڵاتە ئیسلامیەکاندا دێموکراسی بوونی نییە و گەلۆ ئەو مەسەلەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئاخۆ ئیسلام لەگەڵ دێموکراسیدا کێشەی هەیە؟” دەمیرتاش گوتوویەتی؛ “ ئەوەی کە پێمان وابێ ئیسلام ڕێگرە لە پرۆسەی بەرەوە دیموکراسی چوون، ناحەقییە و ئیسلامۆفۆبی لەگەڵ خۆیدا دینێ. سەرچاوەی ئەم کێشەیە پەیوەندی بە ئیسلامەوە نییە، لە جیهاندا چەندین وڵات هەن کە موسوڵمانیش نین، بەڵام دیموکراسیش تێیاندا بوونی نییە."

دەمیرتاش لە کۆبوونەوەکەدا بە جەخت کردنەوە لەسەر هەڵوێستی پارتەکەی بۆ دووبارە گەڕانەوە بۆ سەر مێژی وتوووێژ، ڕایگەیاندووە کە، “ پێویستە بە زووترین کات وتووێژ و کۆبوونەوەکان بۆ چارەسەری دەست پێ بکەنەوە.”

هەر لەو پێوەندیەدا و لە وتوێژێکی فروانتردا کە لەگەڵ بەشی تورکی کەناڵی دۆچە ڤیللێ ئەڵمانیدا ئەنجامیداوە، دەمیرتاش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە، " پێویستە ئەو کێشەیە لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت."

دەتوانن دیمانەکەی دەمیرتاش و بەشی تورکیی دۆچە ڤیللێ لێرەدا بخوێننەوە:
http://www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=60552

ب.ش


پەیوەندی‌دار:

هەڤپەیڤین لەگەڵ ئەرگین ئوێپەنگین سەبارەت بە بارودۆخی زمانناسیی کۆمەڵایەتیی زمانی کوردی لە تورکییە

هەڵوێستەکان، زۆر دژوارترە لە سەلماندنی کودەتاکە!

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

هێرش بۆسەر بارەگای ئاکپاڕتی، ڕۆژێک دوای هێرشکردنەسەر شارەدارییەکانی هەدەپە

تورکییە چووەتە ناو گەمەیەکەوە کە دارێژەرەکەی ڕووسیایە

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷