NNSROJ- مانگرتنی کاسبکار و دووکاندارانی بازاڕی شاری بانە، پێی نایە رۆژی سێیەمەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ناوەندی نووچە و شڕۆڤەی رۆژی راگەیاند؛ سەرەڕای هەوڵەکانی بەرپرسانی پارێزگەی کوردستان، مانگرتنەکەی کاسبکار و دووکاندارانی شاری بانە، دۆینێ و ئەمڕۆ(دووشەممە ١٨ی ئاپریل)یش درێژەی هەبووە. ژمارەیەکی زۆر کاسبکار و دووکانداری بازاڕی بانە، لە رۆژی شەممە ١٦ی ئاپریلەوە و بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ئاست داخرانی دەروازەکانی سنوور و گرانبوونی کرێ بار و کری دووکان، مانیان گرتووە و دووکانەکانیان داخستووە. مانگرتووان داوایان لە بەرپرسانی پارێزگەی سنە کردووە؛ بە زووترین کات رێوشوێنی پێویست بۆ کردنەوەی دەروازەکانی سنوور بگرنەبەر. عەلیڕەزا ئاشناگەر جێگری سیاسی ئەمنییەتی پارێزگاری سنەیش رایگەیاندووە: "بە هۆی ئەوەی دەروازەکانی سنوور و گوزەرەکانی کۆڵبەران سەرچاوەی بژیو و داهاتی خەڵکێکی زۆری ئەو پارێزگایەن، هەوڵدەدەن بەدواداچوون بۆ کردنەوەی سنوور بکەن". بەڵام وەک خۆی دەڵێ؛ ناتوانن لە ئێستاوە کاتێکی دیاریکراو بۆ کردنەوەی دەروازەی سنوور دەستنیشان بکەن. نزیکەی شەش مانگە جموجۆڵی بازرگانی لە سنوورە رەسمی و ناڕەسمییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کزی داوە و بەرپرسانی هەرێمیی کۆماری ئیسلامیش دەڵین؛ دەیانەوێ خەڵک بەرەو بەکارهێنانی کاڵا و بەرهەمی ناوخۆیی هانبدەن. شاری بانە لە باکووری پارێزگەی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە و هاوسنووری پارێزگەی سلێمانییە لە هەرێمی کوردستان. کاسبکاریی سەر سنوور و هاوردەکردنی کەلوپەلی کارەبایی و شتومەکی نێوماڵ، پیشەی سەرەکیی دانیشتووانی ئەو شارەیە. ساڵانە دەیان هەزار گەشتیاری ئێرانی بۆ کڕینی شتومەک ڕوودەکەنە بازاڕچەکانی ئەو شارە.
هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی
یوونس رهزایی
4/16/2016 10:19:00 AM
مەحموود بۆزئەرسڵان / ئەلمۆنیتۆر وەرگێڕانی: NNSROJ
3/17/2016 4:07:00 AM
سیمای باوی رۆشنبیر-ژورنالیست لە کوردوستاندا ئیتر لە سیمای فرۆشیارەکانی ئەو مۆڵانە ئەچێت کە دوای هەر هەورەتریشخەیەک وەک قارچک سەرهەڵدەدەن و بەردەوام لە زیادبووندان.
4/14/2016 8:08:00 AM
ئهگهر له ساڵانی پێش هێرشی داعیشدا له باشووری كوردستان دهستهواژهی وهك "واسیته" و "خاڵ" و "تهعینات"، شویێنی "ئازادای" و "یهكسانی" و "داد"یان گرتبۆوه، ئهوا ئهمڕۆكه ئهوانه چیتر بۆ بهدهستهێنانی شوێن...
4/12/2016 4:10:00 PM