کورد، گەلێک کە مافی بوونی نیە
Saturday, July 9, 2016
بەرهەم هێنەران: ئۆلریک تیلگنێر، تۆماس گیفێر- ZDF ۱۹۸۳
ماوە: ٩٠ خۆلەک
دابەزاندنی دەق: سارا دێهکوردی
وەرگێڕان لە ئاڵمانیەوە: عامر گوڵی
وەرگێڕان لە فارسیەوە: ئیبراهیم شێخ شەرەفی
NNSROJ: بەڵگە فیلمی "کورد، گەلێک کە مافی بوونی نیە" لە گەرمەی هێرشی سوپا و ئارتشی ئێران لە ساڵەکانی سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران بەرهەم هاتووە و ساڵی ١٩٨٣ لە کەناڵی دووی ئەڵمان "ZDF" بڵاو کراوەتەوە.
چیرۆکی ئەم بەڵگە فیلمە بە ئاماژە پێدانی رووداوگەلی دوای شەڕی جیهانی یەکەم کە بووە هۆی دابەشبوونی کوردستان دەست پێ دەکات و تیشک دەخاتە سەر دۆخی سیاسی، ئابووری و کەلتووری نیشتمانێک بە ناوی کوردستان.
لەم بەڵگە فیلمەدا شەڕی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ حکوومەتی نوێی ئێران، وتووێژی ئەم رێبەرانی حیزبی دیموکرات لەگەڵ کومەڵە، شێوازی پەروەردەی هێزی پێشمەرگە، پڕۆپاگەندە و مەترسیەکانی حکووـەتی تاران دژ بە گەلی کورد و چەندی مژاریتر دەخرێنە بەر باس.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە