شاهۆ حوسێنی
بنەما کۆمەڵایەتێکانی دەسەڵاتی ئەردۆغان
Saturday, July 16, 2016
گومان لەوەدانێ کە حکوومتی ئاک پارتی دەسەڵاتێکە بە شوناسی ئایینی، دەسەڵاتێک کە لەودا گوتار و هزری ئایینی بنەمای پیکهێنانی پیکهاتە و دامەزراوە سیاسی، کۆمەڵایەتی و کلتوورێکانە، ئەگەر لە پێکهاتەیەکی دێموکراتیک دا لە ژێر رێنماییەکانی گوتار و هزری دیمۆکراتیک ئەوا پێکهاتەکانی کۆمەڵگای مەدەنی سەربەخۆ چوارچێوەی دەسەڵات سنووردار دەکات، ئەوا لە دەسەڵاتە خاوەن شوناس ئایینیکان, دەسەڵاتی سیاسی حەول دەدا بەر بە پە رە وسەرهەڵدانی کۆمەڵگای مەدەنی سەربەخۆ بگرێ و لەجیات وان بە کەڵک وەرگرتن لە مزگەوت و ناوەندە خێرخوازی و ئایینێکان حەول دەدات کە بە شێوەیەکی پۆپۆلیستی و لەژێر رێنماییەکانی دەسەڵات و بە باڵا دەستی دەسەڵاتی سیاسی کۆمەڵانی خەڵک لە خزمەت بەرژەوەندەی دەسەڵاتدا رێک بخات،لەوەها دۆخ و پێکهاتەیەکدا هێزی پۆپۆلیستی هێژمۆنتر و خاوەن دەسەڵاتتر دەبێ بە نیسبەت هێزی مەدەنی سەربەخۆ، بە هۆی پراگماتیست بوونیان و دەگمتر بوونی ئەو گوتار و عەقڵییەتەی ئەوان دەجوڵێنێتەوە.
سەرهەڵدانی ئاک پارتی لە تورکیا و مسۆگەر بوونی دەسەڵاتەکەی لە سەرەتا بێ گومان بەرێنمایی و پشتیوانی بزاڤی گوڵەن مسۆگەر بوو، ئەو بزاڤە خاوەن پیکهاتەیەکی بەربڵاوی جەماوەری و غەیری حکوومێ کە پەرە بە خزمەتە ئایینی- کۆمەڵایەتێکان دەدات و خاوەن رایەڵیکی بەربڵاوە لەناو کۆمەڵگای موسوڵمانی تورکیا بە تایبەتی، هەر ئەو رایەڵ و پێکهاتە نەریتیە بوو بە بنەما و رینوینی هێزی جەماوەری دەسەڵاتەکەی ئاک پارتی، که ئەردۆغان لە درێژەدا توانی سەرکەوتوانە وەک دژبەریکی بەهێز بە دژ کۆمەڵگای مەدەنی و پێکهاتەکانی کەڵکی لێ وەرگرێ و بەرە بەرە رێکخستنی لایەنگرانی لەوەها پیکهاتەگەلێکدا بەربڵاوتر بکات و ببێتە خاوەن هێزێکی جەماوەری لە ژێر رینماییەکانی حکوومەت و دەسەڵاتی سیاسی. شوناسی ئەو پێکهاتە نەریتێ بە پێچەوانەی کۆمەلگای مەدەنی کە سەربەخۆ و رینمای دەسەڵاتی سیاسی و حکوومەتە، تەواو لەژێر رکێفی دەسەڵات و حکوومەت دایە و کەرەسەیەکە بۆ بەروپێش بردن و سەقامگیرتر کردنی ویست و ئیرادەی دەسەڵاتی سیاسی.
سەرکەوتنی ئەردۆغان بەسەر کۆدەتاکەی شەوی ١٥ ژووئییە، بە کەڵک وەرگرتن لە وەها پێکهاتەیەک و پشتیوانی جەماوەری و پۆپۆلیستانەی ریکخراوەکانی لایەنگری دەسەڵاتی ئایینی تورکیا نیشانی دا، کە دەسەڵاتی ئایینی بە جوانی توانیوێتی رەگ و ریشە لەناو هەناوی بەشێکی بەرچاو لە کۆمەڵگای تورکیا دابکوتێ و دەسەڵاتی هێژمۆنی خۆی مسۆگەر بکات، بێ گومان لە درێژەدا ئەو دەسەڵاتە دەتوانێ بە شیوەی ریکخراوەی بەسیج و سوپای پاسداران لە ئیران ببێتە پیکهاتەیەکی شێوە نیزامی و نیزامی ئاڵتێرناتیو بۆ ئەرتەش و دژ بە دەسەڵات و هێژمۆنی ئەرتەش کەڵکی لێ وەبگیرێ، واتە دەسەڵاتەکەی ئەردۆغان بتوانێ بە شێوەیەکی بەربڵاو هێژمۆنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر ئەرتەشدا بسەپێنێ.
پەیوەندیدار:
تەگ:
چاوەڕوان بە...
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە