دەستگیرکردنی کاسبکارانی کورد لە سەردەشت
Friday, August 26, 2016
NNSROJ: لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین کاسبکاری کورد لە شاری سەردەشتی پارێزگای ئورمیە لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی نوچە و شرۆڤەی ڕۆژ، هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت ڕۆژی ٢٣ی ئاگۆست کاسبکارێکیان بەناوی "ئەبوبەکر مەولانیا" دەستگیر کردووە و بۆ شونێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
ئەندامێکی بنەماڵەی ئەو کاسبکارە دەڵێت کە ئەبوبەکر مەولانیا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ شاری خۆی ڕاگواستراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی دادپەروەری و ئەمنی ئامادەنەبووە وڵامدەری پرسیارەکانی ئەوان ببنەوە و هۆکاری دەستگیرکردنی ئەبوبەکریان بۆ ڕوونکەنەوە.
ڕٶژێک بەر لەگیرانی "ئەبوبەکر مەولانیا" سێ کاسبکاری دیکەی دانیشتووی گوندی "گەوەڵان" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەردەشت دەستگیرکراون.
ناوەندی بەرگری لەمافی مرۆڤی کوردستان لەو بووارەوە ڕایگەیاندووە" عەلی مەولانیا، ئەحمەد مەولانیا و عەلی عەلیزادە" لە سنووری ئالان لەلایەن هیزەکانی پاراستنی ئیتلاعاتنی سەردەشتەوە دەستگیرکراون.
ئەو سێ کاسبکارە لەکاتێکدا دەستگیرکراون کە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی کارتی هاتووچۆی سنوور، پەیوەندییان بە ئیداراتی حکومییەوە کردبوو.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە