یادی ۵۰ ساڵه‌ی جوڵانه‌وه‌ی جوتیارانی بۆكان
ح.س.سۆران
مێژوو له رووداوه‌كانی رۆژانه پێك دێ. نووسینه‌وه‌ی رووداوه‌كان و تۆماركردنی به‌سه‌رهاته‌كان( كۆمه‌ڵایه‌تی, سیاسی, فه‌رهه‌نگی و زانستی ), ده‌توانێ ببێته پاڵپشت بۆ ئیسپات كردن نه‌ته‌وه و ئه‌ندامانی, له‌م ڕێگایه‌شه‌وه ڕێگای داهاتوو ده‌توانێ رۆشنتر بێ. كورد به‌شێكی به‌سه‌رهات و سه‌ربورده‌كانی له ڕێگای ئه‌ده‌بیاتی زاره‌كی یه‌وه پاراستووه و به‌شی زۆرتری یان فه‌وتاوه یان له زمانی خاس وخراوی نووسه‌رانی دۆست و دوژمنی كورده‌وه نووسراوه. ئه‌وه‌ش كورد خۆی ئه‌مڕۆ چه‌نده به زمان و قه‌ڵه‌می ڕاستی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی تۆمار ده‌كات پرسیاری جێگه‌ی باسه. بۆكانیش بستێك خاكی كوردستانه و وه‌ك هه‌ر شوێنێكی تر, رووداوه‌كانی فه‌رامۆش ده‌كرێن, به‌ڵام پرسیار مرۆڤ هان ده‌دا كه وڵام په‌یدا بكات. زۆر كه‌س باسی جوڵانه‌وه‌ی جوتیاران و خهیاتهكانی بۆكانی ده‌ما وده‌م بیستوه, به‌ڵام تا ئێستا پاش تێپه‌ڕ بوونی ۵۰ ساڵ هێشتا نووسراوهێكی باوه‌ڕ پێكراوه له به‌ر ده‌ست دا نیه. بۆ ڕێزگرتن له‌م ڕووداوه گرینگه‌ی ناوچه‌ی بۆكان و ڕێزگرتن له ئه‌و كه‌سانه كه نیو سه‌ده به‌ر له ئه‌مڕۆ دژی زۆرداری وه‌ستان, ئه‌م كورته نووسراوه‌یه‌ی نووسه‌ر حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سانه كه ده‌توانن به شوێن به‌ڵگه‌نامه‌كاندا بگه‌ڕێن یان گۆێ بۆ ئه‌و كه‌سانه بگرن كه به‌شدار یان ئاگاداری رووداوه‌كه بوون.
ماڵپه‌ڕی بۆكان
من خۆم جوڵانه‌وه‌ی جوتیارانم چاك له بیره. بریا كه‌سێك كتێبێكی له سه‌ر نووسیبا. به كورتی به‌م چه‌شنه بوو:
له ساڵی ۱۳۳۰(۱۹۵۱) بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران ده‌ستی پێكرد كه له ڕێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌كه له ناوچه‌ی بۆكان ئه‌مانه بوون:
- حاجی قاسم, خه‌یات بوو, خه‌ڵكی بۆكان,
- عه‌بدوڵا ئێرانی خه‌ڵكی بۆكان
- سه‌ید كاكه خه‌ڵكی گوندی یه‌كشه‌وه,
- عه‌لی ره‌حیم به‌گ خه‌ڵكی گوندی یه‌كشه‌وه.
لوتكه‌ی جوڵانه‌وه‌كه, له پاییز و زستانی ۱۳۳۱دا بوو, كه دوكتور موسه‌دیقش له تاران له گه‌ڵ شا كێشه‌ی بوو. به‌م چه‌شنه بوو, كه جوتیاران دْیانوویست زه‌وی ببێ به هی خۆیان و بێگاری و شت نه‌كه‌ن. خاوه‌ن مڵكهكانیش دژی ئه‌مه بوون. دیاره جوتیاران خۆیان به لایه‌نگری موسه‌دیق ده‌زانی. هه‌ر كه‌س ئه‌ندامی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بوو سوێندی به قورئان خواردبوو, كه به‌و جوڵانه‌وه‌یه وه‌فادار بێ. جا ئه‌وانه‌ی كه سوێندیان خواردبوو, زۆرتر به شه‌و ده‌چوونه گونده‌كان و وه‌ك نوێنه‌ری جوڵانه‌وه, خه‌ڵكیان سوێند ده‌دا. ده‌توانم بڵێم نوخته‌ی به‌رزی بزووتنه‌وه‌كه له گوندی ئاڵبڵاغ بوو. تا وای لێهات نیزیكه‌ی ۱۰۰۰۰(ده هه‌زار) نه‌فه‌ر وه‌رزێر( چ جوتبهنده, چ قه‌ره), له زستانی ۱۳۳۱ دا, له گوندی ئاڵبڵاغ كۆبوونه‌وه و چه‌ند كه‌سیان به گروگان(بارمته) گرت و ده‌یانوویست بێن بۆكان له ده‌ست هێزی ده‌وڵه‌ت ده‌ربێنن, كه لایه‌نگری شا بوون. له‌م كۆبوونه‌وه‌دا, شه‌ڕێك ساز بوو له نێوان وه‌رزێران و دژی وه‌رزێران دا,كه وه‌رزێران كه‌سێكیان به ناوی « ره‌سو كه‌مه‌ره شل» , كه خه‌ڵكی ئاڵبڵاغ بوو به كوته‌ك, ده‌سكه ته‌ور و شتی وا له‌ت له‌ت كرد‌و كوشتیان. له ئه‌و شه‌ڕه‌دا , وه‌رزێران چه‌كی گه‌رمیان نه‌بوو, ئه‌وه بوو كه هه‌ر كه‌س ده‌بوو كوته‌كێكی بزمارریزكراوی پێ بێ. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی كه دوكتور موسه‌دیق له تاران تێك بشكێ له ۲۸‌ی گهڵاوێژ۱۳۳۲(۱۹ی نوامبری ۱۹۶۳), وه‌رزێره‌كان تێك‌شكان, هه‌ڵاتن و بڵاوبوون.
له مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ۱۳۳۱دا, نزیكه‌ی ۳۰۰ ماڵ به خێزانه‌وه(ته‌قریبی), وه‌ك پهناهێنهر هاتن بۆ گوندی ئێمه(ساروقامیش), په‌نایان هێنا بۆبابم, كه به پیاوێكی زانا, لایه‌نگری هه‌ژار و دڵسۆز به‌ناوبانگ بوو. له بیرم دێ, یه‌ك له‌و ماڵه پهناهێنهرانه كه‌سێك بوو به ناوی بایز خه‌ڵكی تیكان ته‌په‌و هه‌ر چۆن بوو, بابم ئه‌و گشته حه‌شیمه‌ته‌ی له مردن نه‌جات دا و ته‌نانه‌ت جارێكیش كه هاتن بیانگرن, بابم به‌ربه‌ره‌كانی كرد و نه‌یهێشت خوێن له لوتی هێچ پهناهێنهرێك بێ.تا گه‌یشته مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ۱۳۳۲, ئیدی هه‌وا خۆش ببو و په‌نابه‌ره‌كان, هه‌ر یه‌ك په‌ره‌وازه‌ی گۆشهێكی دنیا بوون, تا تۆڵه‌یان لێ نهسێن و نه‌یانكوژن. بڕێك له‌و په‌نابه‌رانه ئه‌مانه بوون:
- میرزا حه‌مه ڕه‌سوڵ زیجی, خه‌ڵكی تیكان ته‌په,
- مام كركره, خه‌ڵكی قهلهنهر(قه‌ڵه‌نده‌ر),
- میرزا حه‌مه سه‌عید,
- وه‌ستا ره‌حمان, خه‌یات,
- محه‌مه‌د و عه‌لی, دوو برا بوون, ڕه‌نگه شۆره‌تیان خاته‌می یا خادمی بوو.
چون ۵۰ ساڵ له ئه‌وه ده‌گوزه‌رێ, ناوی كه‌سی دیكه‌م له بیر نه‌ماوه.
سەرچاوە : ماڵپەڕی بۆکان/ ڕۆژەڵات