بابەتی گەرم:

سەرکەوتنی هەدەپە، سەرکەوتنی ژنان

Tuesday, June 9, 2015

NNSROJ
: بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، ژنان، نزیک بە سەدا چلی نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانی هەدەپە پێک دێنن و بەم شێوە بۆ یەکەم جار، ڕێکۆردی ڕێژەی سەرکەوتنی ژنان لە لە هەڵبژاردنی پارلەمانیدا لە تورکیا، بەدەستی هەدەپە شکا.

لەکاتێکدا کە نێونجی حزووری ژنان لە پارلەمانی تورکیا سەدا ١٧یە، ئەو ڕێژە بە تەنیا لەناو هەدەپەدا دوو قاتی نێونجیی تورکیایە. هەر ئێستا، بەر لە ڕاگەیاندرانی فەرمیی ئاکامی هەڵبژاردنەکان، هەژماری نوێنەرە ژنە هەڵبژێراوەکانی ٤ حیزبی سەرەکیی تورکیا بریتین لە:
ئاکەپە: ٤١ لە ٢٥٨ نوێنەر
هەدەپە: ٣١ لە ٨٠
جەهەپە: ٢٠ لە ١٣٢
مەهەپە: ٤ لە ٨٠

ناوی ژنەپارلەمانتارەکانی هەدەپە: لەیلا زانا، پەروین بوڵدان، فیگەن یوکسەکداغ، سەلام ئیرماک، چیلەم ئۆز، دیلەک ئۆجالان، مەراڵ دانیش بەشتاش، دیرایەت تاشدەمیر، ئاسیە کۆلچاک، نوورسەل ئایدۆغان، فەلەکناز ئۆجا، سیبەل ییغیدئاڵپ، چاغڵار دەمیرەل، سەحەر ئاکچنار بایار، بەیزا ئوستوون، فیلیز کەرەستیجی ئۆغڵوو، هودا کایا، گولەسەرەم ییڵدریم، ئەنیسە گونەیلی، بورجوو چەلیک، هەدیجە سەڤیپتەکین، ئەدیبە شاهین، لەیلا گوڤەن، یوردووسێڤ ئۆزۆکمەنلەر، تووبا هەزەر، سەعادەت بەجەرلیک، ئایشە ئاجار باشاران، ئایجان باشاران، لەیلا بیرلیک، ئایجان ئیرمەز، کزناز تورکەلی

نەخشەی ئەو پارێزگایانەی کە نوێنەری ژنیان ناردۆتە پارلەمان

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷