بابەتی گەرم:

ئاکام تەللاج؛ پاش ٥٣ ڕۆژ ململانێکردن لەگەڵ مەرگ، گیانی لەدەست دا

Monday, June 29, 2015

NNSROJ
: یەکێک لە بریندارەکانی خۆپێشاندانی ڕۆژی ١٧ی گوڵانی مهاباد بە ناوی ‏ئاکام تەللاج، پاش ٥٣ ڕۆژ ململانێکردن لەگەڵ مەرگ، گیانی لەدەست دا.

باوکی ئەو گەنجە خوێندکارە هەواڵەکەی بۆ ناوەندی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان پشتڕاست کردۆتەوە.

بە گوتەی باوکی ئاکام، بەرپرسانی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی ورمێ، پاشنیوەڕۆی دووشەممە ٨ی پووشپەڕ-٢٩ی ژووئەن، ئاگاداریان کردۆتەوە کە کوڕەکەی کاتژمێر ٤ی ئێوارە گیانی لەدەست داوە.

ئاکام تەللاج خوێندکاری زانکۆی ئازادی مهاباد بوو و لە ڕۆژی خۆپێشاندانە ناڕەزایەتییەکەی حەڤدەی گوڵانی مهاباددا بەسەختی بریندار ببوو. پاش ئەوەی پزیشکانی نەخۆشخانەکانی مهاباد نەیانتوانیبوو چارەسەری بکەن، جەستەی نیوەگیانی ناوبراویان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی ورمێ کردبوو.

دواجار سەرەڕای هەوڵی پزیشکان و ئەنجامی دوو جار نەشتەرگەری، ئاکام بەهۆی دژواربوونی برینەکانی گیانی لەدەست دا.

تەرمی ئاکام تەللاج درەنگانی ئێوارە گەیەنرایەوە مهاباد و پاش چەند کاتژمێر، لە کەش و هەوایەکی ئەمنییەتیدا، بە بەشداری بەرچاوی خەڵک و چەند بەرپرسی شارەکە، لە گۆڕاستانی بداغ سوڵتان بە خاک سپێردرا.

شایانی باسە کە ڕۆژی ١٧ی گوڵان، سەدان هاووڵاتیی مهابادی، بە مەبەستی نیشاندانی ناڕەزایەتییان لە هەمبەر مەرگی گوماناویی “فەریناز خوسرەوانی”، لەبەردەم هوتێل تارا، شوێنی کارکردن و گیانلەدەستدانی ناوبراو کۆببوونەوە. کۆبوونەوەکە پاش دەستێوەردان و تەقەی هێزە ئاسایشییەکان، ئاڵۆز ببوو و ئەمەش ئاگر تێبەردرانی هوتێلەکە و بریندار و قۆڵبەستکرانی هەژمارێکی زۆر لە خۆپێشاندەرانی لێکەوتەوە.
م.م.

لاپەڕەی تایبەتی ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ سەبارەت بە ئاڵۆزییەکەی مهاباد و مەرگی فەریناز خوسرەوانی

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷