سۆسیۆلۆژیا، "به سپۆنسه‌ری یه‌كه‌می بێ ركابه‌ر"
Tuesday, April 12, 2016
ئه‌گه‌ر له ساڵانی پێش هێرشی داعشدا له باشووری كوردستان ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك "واسیته" و "خاڵ" و "تهعینات"، شوێنی "ئازادای" و "یه‌كسانی" و "داد"یان گرتبۆوه، ئه‌وا ئه‌مڕۆكه ئه‌وانه چیتر بۆ به‌ده‌ستهێنانی شوێن و پێگه و ده‌سه‌ڵات و پاره دەور نابینن. هیچ راستییهكیشمان بۆ روون ناكه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بیه‌وێت بمێنێته‌وه و بوونی هه‌بێت، ده‌بێ پێش هه‌موو شتێك رێگای بڕیبێته یه‌كێ له میدیا زه‌به‌لاحه‌كانه‌وه. به واتایه‌كی بۆردیۆیی؛ "من مێدیایه‌ك ده‌ناسم، كه‌واته هه‌م". ئه‌مڕۆكه له باشووری كوردستان "رووداو" رۆڵی ئه‌و مێدیایه ده‌بینێت كه خه‌ونی كونتڕۆلكردنی هه‌موو شتێكی هه‌یه و خێڵێكیش له پێناوی به‌دیهاتنی ئه‌م خه‌ونه‌دا ئاماده‌ی دهورگێڕانن. گەلێ کەس ئەم نیازەی بۆ بەدیدێنن، لە ژوونالیستەوە تاکوو زانستوان، هەموو تیتری تایبەتدارەکان، ئەفسەرەکان ئەستیرەیان هەیە و ئەمان تیتر و نیشانی تایبەت، رۆژنامەڤانی، بنەماڵەیی یان ئاکادمیک. تازه‌ترین دەرکەوتەی ئەم مەیلەی کۆنتڕۆڵ و قووتدانی بواری گشتی و گۆڕێنی بۆ بواری بەرهەمهێنانی قسە و نواندنەوەی ئاوێنەئاسای وێنەی پەخشکراو، "دیبه‌یتی ساڵه" كه دوو بە ناو "شارەزا"ی تیتردار رێكیانخستووه و كه‌ناڵی رووداویش "سپۆنسه‌ری" ده‌كات. پێکداچوونی زانست و دەسەڵات لەمە روونتر ناکرێت خۆی نیشان بدات، خزمەتی زانست بە جەعل و قەڵباندنی واقیع و بەرهەمهێنانی کێشەی ناڕاستەقینە و کردنی بە کێشەی بنچینەیی ناتوانێ دەرکەوتەی لەمە کۆمیکتری هەبێت، ئەمە خۆی لە گوتاری دەسپێکدا دەرخست، کاتێ دکتۆری تیتردار چه‌ندین ده‌قه‌ی یه‌كه‌م خەریکی ئەوە بوو بڵێ چ باسە و ئەو بۆ جەعل نەهاتووە، جەختێکی فرۆیدی کە تەفسیری زۆر هەڵدەگرێت. به‌رنامه‌كه به رێكه‌وت له سلێمانی به‌ڕێوه چووه، شارێك به‌وه ناسراوه كه مل به چی بدات، به كورت كردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت بۆ "دیبه‌یت" نادات. ئه‌م به‌رنامه‌یه له چه‌قی شه‌ڕی داعشدا و له ناوه‌ڕاستی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووری و سیاسی له باشووری كوردستان هاتۆته سه‌ر شاشه‌كان.
پێش میسواك "دیبه‌یت"ه‌كه‌ت له بیر نه‌چێ
بابه‌ته‌كه ناوی دیبه‌یتی ساڵه. به سپۆنسه‌ری هاوكاتی رووداو. پرۆفسۆرانی ناوه‌نده شیكه‌كانی پاریس و ئاكادمیسیهنه بۆینباخ له مله‌كان و نوێنه‌ره خۆماڵییه‌كانی تۆلێرانس و ته‌ساهول و گفتوگۆ. شۆڕشگێرانی پێشوو كه چیتر بوونه‌ته په‌ره پێده‌رانی "چه‌مكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی" و ئه‌و موسڵحه دینیانه‌ی له سایه‌ی داعشه‌وه بوونه‌ته هێمای دڵفروانی و لێبوورده‌یی. "دیبه‌یت"هكه وه‌ك هه‌موو كاڵایه‌كی دیكه له یه‌ك هه‌فته پێشه‌وه "رێكلام"ی بۆ ده‌كرێ. هه‌ركه‌س له پشت مێزی خۆی و به جلی تایبه‌تی خۆیه‌وه "تكایه له كاتی سه‌یر كردنی به‌رنامه‌كەدا وێنه‌كانی خۆتامان بۆ بنێرن بڵاوی بكه‌ینه‌وه"، "كێ لایەنگری كێیه خۆی ساخ بكاته‌وه، ناردنی پەیام و لایک و دەنگدانتان بیر نەچێت، شەڕی ئاخر زەمان و یەکلاکەرەوەیە، دوای ئەمە دنیای ئێوەی بینەر دەگۆڕێت."، "ئاماده‌ن؟" دکتۆر فیقەنەکەی لێدەدات. بەڵام بە پانزە دەققە درێژییەوە و پێمان دەڵێت یاسا و رێساکانی یاریەکە چین. ئەو پێشتر سنوورەکان دیاری دەکات، دەڵێت پێشتر "رێکەوتوون" چی باس بکرێت، بۆ ئەوەی لە یاساکانی یاریەکە واتە "قانوون"ی یاریەکە دەرنەچین. یاریه‌كه ده‌ست پێده‌كات: یه‌ك، دوو، سێ... ئه‌كته‌رە سه‌ركییه‌كه هه‌مان روانگه‌ی كلۆلنیالیستی و ئهورووپاتهوهره كه خۆی به چه‌قی مێژوو ده‌زانێ و ئێستاش له كه‌وڵی ئۆبژیكیتیڤیته و بێلایه‌نی دا هاتووه گوتاری "تۆ باشی، تۆش باشی" و "هەر دووکتان چەندە جوانن پێکەوە" له كوردستان په‌ره پێ بدات و بڵێت: "فه‌رموون دیمۆكراسیمان بۆ هێنان، فێر بن لە ئێمەوە". ئەمەش لە کاتێکدا دەگوترێت، کە لە دنیای پاش کۆبانێداین، لە کاتێکدا دەگوترێت كه ئه‌زموونی كورد له رۆژئاوا و باكوور بۆته سه‌رنموونه‌ی سیاسه‌ت و دیمۆكراسی رادیكاڵ و هاوڕێكانی جەنابانی تیتردار به كامێراكانیانه‌وه ده‌سته ده‌سته سه‌ردانی ده‌كه‌ن و ئه‌زموونه‌كانی ده‌گوێزنه‌وه.
سنوورەکان نەبەزێنن
سنوورەکانی مەیدانی یارییەکە پێشتر دیاریکراون. تیترداران هاتوون و فێری یاریوانەکانیان کردووە تا کوێ دەڕۆن، کوێ ئەوتە و لە کوێ بۆیان هەیە شووت بکەن. ئەوان دەتوانن باسی هەر شتێک بکەن، بەڵام پانتاییەکی بنچینەیی نابێت دەستی بۆ ببرێت، ئەو پانتاییە کە هەر چوار کەسەکە پێکەوە کۆدەکاتەوە، پانتاییەک هەر دەبێ لە دەستی ئەم چوارەدا بمێنیتەوە و هەر کە باسیان کرد بە راستی "کافر" دەبن، چونکوو ئەمە ئیتر لادانە لە "هەڵکردن" و " سنوورەکان"، ئەو پانتایە ئابوورییە. ئەمان خۆیان لەو پانتایە نادەن، چونکوو هەر یەک بە جۆرێک هاتوون کە ئەوێ دەستی بۆ نەبرێت، ئەوان لەوێن کێشەیەک بەرهەم بهێنن بۆ ئەوەی ئەو کێشە سەرەکییەمان بیربچێتەوە، بۆ ئەوەی بیرمان بچێتەوە کێ بەرنامەکەی رێکخستوون، بۆ ئەوەی بیرمان بچێتەوە کە بەرهەمهێنانی "ئەستێرە" نە بە زانین و داهێنانەوە بەستراوەتەوە، نە بە راستگۆیی و زیرەکی و نە تەنانەت بە بەختەوە، بەڵکوو بەوەوە بەستراوە بەشت هەبێت لە ئەو پانتا مەمنووعەدا:" سەرمایە".
سه‌ری یه‌ك نابڕین، سه‌یر نیه؟
به‌ریه‌ككه‌وتنی ئایدیاكان له كوردستان هیچكات بەم راده‌ی ئێستا توند نه‌بووه. درزی نێوان ئیسلامی و عه‌لمانی هه‌رگیز ئه‌ونده‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بیندرێت قووڵ نه‌بووه. مه‌گه‌ر له شه‌نگال و ده‌وروپشتی كه‌ركووك، ئیسلامییه كورده‌كانی دراوسێمان نه‌بوون پێش هه‌مووان هه‌ڵیانكوتایه سه‌رمان؟ پیاوێکی شەنگالی، لە بەرنامەیەکی کەناڵی "ئارتێ"ی فەرەنسادا بەم جۆرە سەرسامییەکەی خۆی دەردەبڕێت: "ئێمە ٢٠ ساڵە درواسێین، کە ئەوان[ داعش] هاتن، یەکەم کەس دراوسێکەمان پەلاماری دایان." مه‌ودای دارا و نهدارەكهی له كوردستان فاروقی مه‌لا مسته‌فا و ئه‌و گه‌نجه بووه كه له به‌رده‌م كامێری كه‌ی ئێن ئێندا ده‌ستی به گیرفانیدا كرد و به گریانه‌وه ٧هه‌زار دیناری ده‌رهێنا؟ به‌رهه‌می سرووشتی ئه‌م درزه، ده‌بوو ململانێیه‌كی راسته‌قینه‌ی ژێرهوژووركهرهوه بێت كه سه‌ر له‌به‌ری مێژوو و ئێستای باشوور هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. به‌ڵام به‌رهه‌می ئه‌و درزه كورت كراوه‌ته‌وه بۆ "دیبه‌یت"ێك كه ئه‌ركی ئه‌وه‌یه پێشانی بدات به پێچه‌وانه‌ی داعشه‌وه "سه‌ری یه‌كتر نابڕین"، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی دڵی پرۆفسۆر و هاوڕێكانی خۆش بێت.
سۆسیۆلۆژیا، تكایه زۆرتر
رێكخه‌ری ئه‌م دانیشتنه عادڵ باخه‌وانه، "كوردێكی خوێنه‌واری" دانیشتووی پاریس كه سه‌رباری لێكوڵینه‌وه و "دیبه‌یت" له‌مباره‌وه، مێژوویه‌كی دوورودرێژیشی له چالاكی بۆ ئیسلامی سیاسی هه‌یه. باخه‌وان ئه‌مجاره‌یان به چه‌كی "سۆسیۆلۆژیا"وه هاتووه، ئه‌و چه‌كه‌ی له ده‌ستی ئالێن تۆرێنی مامۆستای وه‌رگرتووه و خستوویه‌ته ناو چانتاكهیهوه و به ئه‌یرفرانس گه‌یاندوویه‌ته كوردستان. باخه‌وان كه پێشووتر چه‌ندین ناوی وه‌ك "ئیسلامی سیاسی كوردی" و "پۆست ره‌هه‌ند" و بابه‌تی له‌و جۆره‌ی قهڵباندووه، ئه‌مجاره‌یان به "سپۆنسه‌ری" روودوا، ده‌سته‌واژه‌ی "دیبه‌یت" دەهێنێت تا سه‌رنجمان له سه‌ر بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه كه شه‌ڕ و قه‌یرانی سیاسی و ئابوورییه دووربخاته‌وه. ئەمە ناوی زانستی لێدەنرێت و "بێلایەن"انە هەڵسوکەوت دەکات و ئێمە بیرمان دەچێت کە "بێلایەنی" ناوێکی نوێیە بۆ سازان لەگەڵ هەر شەڕێک، بۆ لۆژیکێک وەک ئەوی تێناردیەکانی رۆمانی "هەژاران"ی ڤیکتۆر هووگۆ، لۆژیکێک کە هەژاریی و شۆڕش و ستەم و نەداریی و سیاسەت سووک و سانا دەگۆڕێت بۆ کان و مەعدەنی بەرژەوەندیی، بەرژەوەندییەک کە سەرەتا رەمزییە بۆ ئەوەی لە کاتی پێویست و لەباردا بگۆڕێت بۆ دەسەڵات/بەرژەوەندیی.
مێدیا، دیبه‌یت و سپۆنسه‌ر
"راسته‌وخۆ دكتۆر باخه‌وانمان له‌گه‌ڵه له سلێمانیه‌وه، فه‌رموون!" "به‌ڵێ، راستییه‌كه‌ی باسه‌كه‌ی ئێمه جیاوازه و نامانه‌وێ وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشووتر نومایش بكه‌ین." سپێکتاکل، شانۆگێڕیی یان نومایش، بیری کتێبی "کۆمەڵگای شانۆگێڕیی" گی دۆبۆرمان دەخاتەوە، بیرمه‌ندی چه‌پی رادیكاڵی فه‌ڕانسه و، زاراوەیەک کە تا ئێستاش نەریتی ره‌خنه‌یی به خه‌ستی به‌كاری ده‌بات. پرۆفیسۆر به‌ڵام به باشی شاره‌زای كاره‌كه‌یه‌تی و له هه‌مان سه‌ره‌تاوه ده‌یه‌وێت به ده‌سته‌واژه‌كانی بەرەی ئێمە، نادڵنیایی خۆی له پێگه و ئیمتیازه‌كانی خۆی پاساو بدات. ئەمە کاری هەمیشەیی دەسەڵاتە، ئەو زاراوانەی بۆ رەخنەی خۆی بەرهەم هاتوون بە کار دەبات بۆ ئەوەی ستەملێکراوان لە دوا چەکەکانیان داماڵێت، بۆ ئەوەی زمانی ئەوان بدزێت و بێ زمانیان بکات. ئه‌و وتاره‌كه‌ی به‌م دزییه‌وه ده‌ست پێده‌کات. پاشان به ته‌سه‌لی باسی سۆسیۆلۆژیا و"بێلایه‌نی زانستی ده‌كات" و یه‌ك یه‌ك ناوی حزبه‌كان له یه‌كێتییه‌وه بۆ كۆمه‌ڵ ریز ده‌كات. ئه‌و به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێت و له‌هه‌مان سه‌ره‌تادا زیاد له ده جار ناوی "من" ده‌هێنێت و ده‌یه‌وێت شانازی كۆی "دیبه‌یته"كه بۆ خۆی مۆنۆپۆل بكات. ئه‌ویش له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر وه‌ها گفتگوگۆیهك له ئه‌ساسدا گرنگ بێت، ئه‌وه پێش ئەو، ده‌یان کەس لە هەرێمی کوردستان بە دەستی بەتاڵ و به بێ كه‌ڵك وه‌رگرتن له رانت و ئیمتیازی ده‌وڵه‌تی و حزبی ئه‌زموونیان كردووه و باجیان بۆ داوە، بێ هاتوهاوار و بێ "سپۆنسەر". ئه‌و له شاشه‌ی رووداوه‌وه هه‌م كاری کەسانی دیکە قووت ده‌دات و هه‌میش مه‌لابه‌ختیار و عه‌لی باپیر وه‌ك موكاشهفهی عیلمی خۆی ده‌ناسێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت له به‌ر چاوی كامێراكاندا ببێتە لایەنی سێهەمی ئەم کێشە هەڵبەستراوە. ئەمە ناوێکی دیکەی دەبێتە قەڵباندنی لایەن، لە باتی بێلایەنی. ئەمە وا نیشاندەدات کە تەنیا سێ لایەن هەن لەم مەیدانەدا، دوو لایەنی سەلەفی و عیلمانی و لایەنێکی بێلایەن، لەدەرەوەی ئەم سێ لایەنەشەوە، هیچ نییە، تەنیا بیابان هەیە، هەرچی لەدەرەوەی ئەمەش بگوترێت، هیچ ئیعتیبارێکی نییە.
له باوكم ده‌چوو، به‌ڵام باوكم نه‌بوو
فرۆید جارێک به‌سه‌رهاتی یه‌كێك له نه‌خۆشه‌كانی ده‌گێڕێته‌وه. كابرایه‌ك ده‌چێ بۆ لای و ده‌ڵێ:" له‌خه‌ومدا پیاوێک لێیده‌دام، به‌ڵام دڵنیام باوكم نه‌بوو." فرۆید پێی ئه‌ڵێ:"كه‌واته دڵنیا به باوكت بووه". جەختەکە خۆی ئەو جۆڕاندنەیە لێیەوە راستیەکە دەجۆڕێت. جەختی زۆر لە "من"، لە شوێنی"من" و لەوەی ئەمە "نمایش" نییە، بە دیوێکی دیکەدا، هیچ کە نادڵنیایی خودی قسەکەرەکە نیشاندەدات، ناوەرۆکی شانۆگێڕانەی گوتارەکەشی ئاشکرا دەکات. فرۆید پێی دەڵێت:" راستە تۆ جەخت دەکەیتەوە کە بێلایەنیت و تەنیا زانستیت و نمایش ناکەیت، بەڵام خەم مەخۆ، ئەم جەختانە خۆیان قسەکانت بۆ دەکەن."
له فیلمی داگ ڤیلدا كچێك هه‌یه كه هه‌موو خه‌ڵكی شاره‌كه، هەر یەک بە ناوێک و رێگەیەک ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر. كچه‌كه هاوڕێی "رۆشنبیر"ێكه كه به‌رده‌وام یارمه‌تی ده‌دات له ئازارەکانی خۆی تێبگات و دڵنەوایی دەداتەوە و پێی دەڵێت خەم نەخوات و ئەم ئاخری رێگەیەکی بۆ دەدۆزێتەوە. ئه‌و، له رێگه‌ی قه‌ڵباندنی پرسیاری لاوه‌كییه‌وه، ده‌یه‌وێت سه‌رنجی كچه‌كه له راستیه‌كان دوور بخاته‌وه و له‌م پێناوه‌شدا به به‌رده‌وامی هه‌وڵده‌دات وا ده‌ركه‌وێ كه ئه‌و جیاوازه و وه‌ك خه‌ڵكی شاره‌كه نیه. به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه یه‌ك شته: ئه‌ویش خه‌ڵكی شاره‌كه‌یه. ئاکادمیسیەن، رووداو و نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵات خه‌ڵكی شاره‌كه‌ن، به‌ڵام له پێگه‌ی خۆیان دڵنیا نین، بۆیه به به‌رده‌وامی له هه‌وڵی رازیكردنی هه‌موو لایه‌ك و سه‌لماندنی بێلایه‌نی و قه‌ڵباندنی پرسیارهكاندان. "ئه‌مه سۆسیۆلۆژیایه"، "ئێمه بێ لایه‌نین و ته‌نیا سه‌رنج به فهكتهكان ده‌ده‌ین"، "دین باشه یان سكولاریزم؟" ته‌عبیره‌كه دیسان هه‌مان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی فڕۆیده: ئەرێ، باوکت بوو لێیدەدایت.
ئیسلام یا عه‌لمانیه‌ت؟ گفتوگۆ وه‌ك كاڵا
كارێكی دیكه‌ی سێكۆچكهی "مێدیا، دەسهڵات و زانكۆ" ئه‌وه‌یه سه‌رنجمان له پرسیاره سهرەكییهكان دوور بخاته‌وه. پرسیاری حه‌قیقی كوردستان نه‌ك "دین یا سیكۆلاریسم؟" به‌ڵكوو ئه‌و میكانیزمه‌یه كه كوردستانی خستۆته دۆزه‌خێكه‌وه بنی دیار نیه. پرسیار قه‌رزه‌كانی هه‌رێمە به هاووڵاتیان، شه‌ڕه به‌رامبه‌ر داعش، ململانێیه له‌گه‌ڵ به‌غدا، قه‌رزه‌كانی هه‌رێمه به ده‌ره‌وه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و درێژه‌دانی ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆكایه‌تی نایاساییه، کردنی نایەکسانییە بە بنچینەی هەموو شتێک، گۆڕینی سیستمە بۆ ماشێنی بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانی و ستەم. له‌حالێكدا هه‌ندێ كه‌س هه‌ن له‌م دۆخه‌دا مامۆستا و پرۆفیسۆرن، كه‌سانێكیش هه‌ن پاره‌ی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن به "بیتاقه و ئۆتێل و مۆئتهمهر" بۆ ئه‌وه‌ی له پاریسه‌وه "دیمۆكراسیمان بۆ بهێننه‌وه"، "گفتوگۆمان لێ بكه‌ن بە دیبه‌یت" و "سیاسه‌ت بكه‌ن به سۆسۆلۆژیا."
هەبوو نەبوو دەرکی سەرایەک هەبوو
حەقیقەت تەنیا ئەو وشانە نییە دەگوترێت، تەنیا سووژەی گۆکەری وشەکانی نییە کە دەیکاتە حەقیقەت و ناوەرۆکەکەی دیاری دەکات. واتە مەرج نییە هەر کەس، تەنانەت ئەگەر راستیشی گوت، هەڵگری حەقیقەت بێت. ئەم پەندە چیدی سواوە و بەسەرچووە کە دەڵێ؛ "گوێ بگرە چی دەگوترێت و بۆت گرنگ نەبێت کێ دەیڵێت." ئەزموونی سازانی فیکر و جۆرەکانی ستەمکاری تا ئاستی سازانی فیکر و فاشیزم لە گەلێ ئەزموونی سیاسیی دنیادا، کۆیلەتیی پزیشکی بە ناوی پێشکەوتنەوە بۆ نازیسم، رێگەی ئەوەمان لێدەگرێت ئیتر لەوە نەپرسین:" کێ دەیڵێت و بۆ دەیڵێت". بوودلێر و مەلا کرێکار و مەلا عەلی باپیر هەرسێکیان رەخنەگری مۆدێرنیتەن، بەڵام ئەوەی ئەمانیش رەخنە بگرن نایانکات بە هەڵگری هیچ راستییەک، ئەمان لە دۆخێکەوە دەدوێن کە بۆ رووخاندنی کۆی مۆدێرنیتەیە، خاڵی دەسپێکیان رقە و ئارەزووی رووخاندن. بوودلێر داوای بەدیهێنانی بەڵینەکان دەکات و نەمانی باجی ئینسانیی پێشکەوتن، ئەوانی دیکە داوای ئەوە دەکەن کۆی تەکنۆلۆژیا بکڕن بۆ ئەوەی ئینسانی پێ بندەست بکەن. هیتلەریش رەخنەی لە سەرمایەداریی دەگرت، رەخنەی لە کۆمۆنیزمیش دەگرت، بەڵام ئەو نەیدەتوانی هەڵگری حەقیقەت بێت. بۆیە لە کوێوە و وەک کێ دەدوێت گرنگە و دەبێ بپرسرێت. لە ئێستەشدا گرنگیدان بەوەی کێ دەدوێ و لە کوێوە دەدوێت دەبێ ببێتە پرسیار؛ واتە مەپرسە چی دەڵێت، بپرسە لە کوێوە دەدوێت. سەرۆکی هەرێم دەتوانێت باسی گەندەڵی بکات، کەسێکی بێ پۆست و ناونیشانیش دەکرێت هەر ئەم قسانە بکات، بەڵام ئەوی یەکەم بۆ ئەوە باسی گەندەڵی دەکات کە تەنانەت بواری ئەوەش بۆ ستەملێکراوەکە نەهێڵێتەوە کە قسە بکات.
واعیزەکانی ده‌ربار
دەوری واعیزەکانی سوڵتان لێرەدا زۆر گرنگە، ئەوان تریبوون درووست دەکەن، فوو دەکەن بە تریبوونەکاندا، رووداوەکان درووست دەکەن، دهیکەنە "یەکەمی بێ رکابەر" بۆ ئەوەی کەس بۆی نەبێ قسە بکات و تەنیا " مینبەر" بێت لێیەوە قسە شەرعیەتی گوتنی حەقیقەتی ببێت، رێک لەدژی حەقیقەت خۆی. ئەوان لێرەن بۆ ئەوەی حەقیقەت بدزن و بیبەن لای خۆیانەوە بیڵێن، بۆ ئەوەی چیدی مەترسیدار نەبێت، بۆ بەتاڵکردنەوەی لە ناوەرۆک. لەوەها دۆخێکدایە کە ئەم پرسیارە حەقیقی دەبێتەوە کە لە کوێوە دەدوێت، دوان لە رووداوەوە بێگومان خۆی تەنیا و تەنیا بۆ نمایشە، ئەگەر جەختیش بکاتەوە کە نمایش نییە. بەرامبەر بەمە، تەنیا تریبوون و مینبەری راستەقینە، سووچ و پەناکانی شارە، ئەو شوێنانەی زوونی کامێرا نایگرێت و ئامادەش نابێت بچێتە بەردەم کامێرا، سووچێک دوور لە کامێرا، چپە چپ یان تەنانەت هەناسەیەکی قووڵ هەڵکێشان لە دەرەوەی نمایشەوە، حەقیقیترە لە هەر سەکۆیەکی بێ رکابەر. گۆڕینی بروای گشتی بۆ مێدیا و ساڵۆنی کۆنفرانس، سەندنەوەی ئیعتیبارە لە هەر دەرکی سەرایەک، وەک تاکە بواری گشتیی راستەقینە، دیبەیتی راستەقینە رۆژانە لەوێ روودەدات، بڕۆن گوێ بگرن.
کێشانی ددانی حەقیقەت
میتۆد و زانست کە ببنە پێوەر بۆ حەقیقی بوونی گوتارێک، حەقیقەت کە کرایە نمایش، چیدی بۆ گوتنی راستی نین، بۆ دەرکردنن، بۆ دەرکردنی خەڵکانی ئاسایین لە هەرێمە پیرۆزکراوەکانی زانست. بەڵام حەقیقەت هەمیشە ناقۆڵا بووە، نەساز و خواروخێچ بووە، لە میتۆد و زانست‌دا جێگەی نەبوەتەوە، بە رووداوەکەوە گرێدراوە، کەشف بووە و ئەم کەشفە بە رێکەوت لە شوێنێکەوە هاتووە کە چاوەڕێ نەکراوە. هەر ئەو خەڵکەی میتۆد وەک نەتوان و نەزان سەیریان دەکات، دەکرێ چرکەیەک جادەیەک بگرن و بڵێن بەری نادەین و ببنە سووژەی سیاسەتێکی داهێنەرانە، هەرچۆن ئەمە لە زانستیشدا هەر وەهایە، زانستی نوێ وەک دژە زانست خۆی دەرخستووە، هەر چۆن ئەشقیش وەک رێکەوتێكی چاوەڕێ نەکراو دێتە ئاراوە، ئەڤین وەک حەقیقەت لە مینبەری رەسمی و ئامادەکارییەوە نایەت، ئەگین دەبێتە کایەیەکی تەنزیم کراو. ئەوەی تریبوونێک دروست بکەیت و بە ناویەوە لە حەقیقەت بدوێیت، بۆ ئەوەیە هەموو ددانەکانی بکێشیت، بۆ ئەوەیە چیدی ناقۆڵا و ناڕێک نەبێت، زانستیکردنەوەی واتە؛ کێشانی ددانەکانی و نەهێشتنی ئەو دڵەڕواکە و رێکەوتەی لەگەڵیەتی. سۆسیۆلۆژیای ئەوان هاتووە ددانەکان بکێشێت.
سیمنارێک لە ئاشفیتز
وێنای ئەوە بکەین: ئەفسەرەکان لە ئاشفیتز دەیانەوێت زیندانیەکان لە ئیدارەی کەمپەکەدا بەشدار بکەن. ئەوان دەتوانن زیندانییان کۆ بکەنەوە، بیانهێنن و لەبەرچاویان قسە بکەن، دوو لایەنەیش بن، بۆ نموونە دوو لایەن هەر خۆیان بێن و بابەتێکی وەک ئەمە بکەنە رۆژەڤ: چۆن بێ ئازارتر بکوژین. بۆ ئەمەش، یەکیان لە روانگەی زانستەوە بدوێت و ئەویان لە روانگەی ئایینەوە، بۆ ئەوەی ئازار تیۆریزە بکەن. داوەرێکێش دا‌نیشێت و بێلایەنانە کایەکە بگێڕێت. یان لە دۆخێکی دیکەدا، ئەمان بێن و لەسەر بەرپرسانی ئەشکەنجە و زیندانەکان و ئیدارەی ئەوێ و جۆری ئیدارەکەی راپرسی بە زیندانییەکان بکەن، ئەمەش ناو بنرێت بەشداری سیاسی و دیالۆگ. بەڵام لە هەموو ئەمانەدا، تۆ بۆت نییە لە یەک جێگە بدەیت، ئەو خاڵە نهێنی و مەترسیدارەی کە بڕیارە گفتوگۆ و دیالۆگ خۆی لەوێ دوورمان بخاتەوە: نەمانی کەمپ. دەکرێ لێرەدا هەموو شتێک باس بکرێت، بەڵام زمان کاتێ کرایە کەرەستەی خیانەت، دەبێتە کەرەستەی شاردنەوەی ئەم پرسیارە بنچینەییە. زانستیش لێرەوە خزمەتی ئەمە دەکات، خزمەتی گۆڕینی زمان بۆ کەرەستەی کاروکاسبی و بەردەوامیی ئەبەدیی کەمپەکە.
شا فەیلەسووف
شا فەیلەسووف، بێ دەسەڵات نایکرێت، بێ سەرکەوتن بەسەر هەموو هێزەکانی دیکە و فەیلەسووفانی دیکەدا نایکرێت. لە ئێستەدا ئەم شافەیلەسووفە ناوی دیکەی دەتوانێ ئەمە بێت: شاکۆمەڵناس. بەڵام ئەوەی لەدواییدا وەک پێی تاوسەکە یان کلکی کەڵەشێرەکە دەردەکەوێت ئەوەیە ئەم بۆ گۆڕینی دنیا – ئەگەر هەر بڕوای بە شتێکی وەها هەبێت- بڕوای بە دەسەڵاتە، واتە ئەگەر بە "زانست" حاڵی بوون ئەوە باشە، ئەگەر نا پۆلیسیان بۆ بانگ دەکرێت کە حاڵییان بکات، یەک شت ئەم شا نوێیە لە فەلسەفە جوێ دەکاتەوە، ئامادەیی ئیمان بە دەسەڵات بۆ گۆڕینی خەڵکانی نەزان، کردنی دەسەڵات و هێز بە سەرچاوەی هەر گۆڕانکارییەک، لە دواییشدا ئامادەیی ئەم روانگەیە بۆ باوەشکردنی ئەبەدی بە دەسەڵاتدا، جا خودی تەخت و تاج بێت یان نوێنەرەکانی.
چۆن هاووڵاتیان دەردەکەیت؟
بۆ دەرکردنی هاووڵاتیان، بەڵام، مەرج نییە هەر بیانکوژیت، مەرجیش نییە کەمپێک بکەیتەوە و فڕێیان بدەیتە نێوی و لێیان بگەرێیت تا دەمرن. مەرج نییە تەنانەت ئازادیی راگەیاندن نەهێڵیت. مێتۆدی نوێ ئەوەیە لێیانگەڕێی بە دڵی خۆیان ئازاد بن، بەڵام هاوکات بڕێک دەمبەند دروست بکەیت بۆیان بۆ ئەوەی "لەخۆیانەوە" و "بێ بەڵگە" قسە نەکەن. بۆ ئەم کارە شارەزایان و پسپۆران ئامادەن کۆمەکت بکەن. بۆ نموونە، دەتوانی چەند شارەزایەک بانگ بکەیت، پێیان بڵێیت دیبەیتێکت بۆ رێکبخەن، میدیایەکی زەبەلاحیش بانگ بکەیت و رێکلامێکی زۆریش بکەیت، هەموو گرفتەکانیش بکەیت بە گرفتی نێوان دوو باڵی نامەترسیدار و لێرەوە هەر قسەیەک جگە ئەوەی لە نێوان دوو باڵی دەستکرددا دەکرێت، هەر شتێکیش لە دەرەوەی ئەو تریبوونەوە بێت ئیتر هیچ ئیعتیبارێکی نەبێ و هەر چی گوت نازانستی بێت. ئەمە باشترین و نوێترین رێگەی بێدەنگکردنی خەڵکە، هاوکاتی ئەوەی کە ئازادیی رادەربڕینیشیان هەیە، ئەمە میتۆدی بەرهەمهاتووی نوێیە.
پەیوەندیدار:
تەگ:
چاوەڕوان بە...
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە