کورته باسێک له سه‌ر شێعری ئه‌رمه‌نی
Friday, May 13, 2016
صد سال شعر ارمنی (احمد نوری زاده )
وه‌رگێڕان و پێداچوونەوە: سمکۆ مه‌عڕووفی
"ئه‌دبیاتی سه‌ر زاره‌کی خه‌ڵک"
لووتکه‌ی شانازی و داهێنانی ئه‌ده‌بی گه‌لی ئه‌رمه‌نی له چێرۆکی ئه‌فسانه‌یی"داوود ساسۆنییهوه" سه‌رچاوه ده‌گرێ، که یه‌کێکه له قاره‌مانه‌کانی گه‌لی ئه‌رمه‌نی له خه‌باتی ئازادیخوازانه، دژ به ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه عه‌ڕه‌به‌کان له سه‌ده‌کانی هه‌شته‌م و نۆیه‌می.
ئه‌م چیرۆکه پاڵه‌وانییه ، سه‌ره‌تا له ئه‌رمه‌نستانی ڕۆژاوا ، له ناوچه‌کانی ساسۆن هۆت ، واسپۆراکان ، تارۆن ، له سه‌ده‌کانی نۆیه‌م و ده‌یه‌مدا گوتراوه و پاشان له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی تری ئه‌رمه‌نستان بڵاو بۆته‌وه.
چیرۆکی پاڵه‌وانیی"داود ساسۆن"له ۴ به‌ش (داود ، ساناسار ، خۆشه‌ویستی گه‌وره ،خۆشه‌ویستی چکۆله) پێک هاتووه و به زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهان وه‌رگێڕدراوه و له نێوان گه‌لانی جیهان به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی ناسراوه . پاش تێپه‌ربوونی چه‌ندین سه‌ده ، له‌م به‌رهه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه،هه‌ندێک ئاڵووگۆڕیان تێدا پێک هێناوه.
خه‌باتی خه‌ڵکی ئه‌رمه‌نی دژی ده‌سه‌ڵاتی بیزانس و پاشاکانی ئێران و سلجووقیهکان و مه‌غۆله‌کان له‌م به‌رهه‌مه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
"کتێبی پیتوو" یه‌که‌مین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیاتی نووسراوی ئه‌رمه‌نی دێته ژمار . ئه‌م کتێبه ئه‌بێته سێ به‌ش : به‌شی یه‌که‌میان سه‌باره‌ت به ژیانی خه‌ڵکی یۆنان ئه‌دوێ ، له به‌شی دووهه‌می ئه‌م کتێبه به نرخه‌دا فۆلکولۆری عیبرانی کۆ کراوه‌ته‌وه ، به‌شی سێهه‌می کتێبه‌که‌ش سه‌باره‌ت به پرسه جۆراو جۆره‌کانی ئه‌ده‌بی ، زانستی ، فه‌لسه‌فی و کۆمه‌لایه‌تی دواوه .
له‌م کتێبه‌دا که ته‌نیا به‌ڵگه‌ی ئه‌ده‌بیی مێژووی ئه‌رمه‌نستانی کۆنه ،زۆر باس و لێدوان سه‌باره‌ت به که‌سانی وه‌ک:"فیساغۆرێس"، "سۆقرات"،"دیوژنووس"، "فریاندرووس"،هێرۆدۆت" و وتاربێژی به ناوبانگی ئاتێنا "دمۆستنس' به‌ر چاو ده‌که‌وێت.
له ڕێگه‌ی خوێندنی ئه‌م کتێبه‌وه بووه که خوێنه‌ری ئه‌رمه‌نی له سه‌ده‌ی پێنجه‌م له گه‌ڵ بیر و هزری فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بی ئاشنا ده‌بێت. کتێبی "پیتوو" که له سه‌ده‌ی پێنجه‌م نووسراوه ناوی نووسه‌ره‌که‌ی به باشی دیاری نه‌کراوه و نازاندرێ که نووسراوه‌ی کێیه ، به‌ڵام هه‌ندێک له بیرمه‌ندان و خاوه‌ن ڕایان ئه‌م کتێبه به نووسراوه‌ی "مووسێس خۆرناتسی" مێژووناسی گه‌وره‌ی ئه‌رمه‌نی داده‌نێن و هه‌ندێکیش له لێکۆله‌ران له سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ن که کتێبی پیتوو کاری ته‌نیا نووسه‌رێک نییه به‌لکوو کۆمه‌ڵه نووسراوه‌ی ڕووناکبیران و لایه‌نگرانی فه‌رهه‌نگ و زانستی یۆنانی کۆنه.
"شێعری لیریکی ئه‌رمه‌نی"
شێعری لیریکی ئه‌رمه‌نی بنچینه‌ی ناوی خۆی له وشه‌ی یۆنانی "لیرا" وه‌رگرتووه که به واتای سازی چوار ته‌لی یان سازی حه‌وت تهلییه.
له سه‌ره‌تادا لای یۆنانییه‌کان شێعر و مۆسیقا له گه‌ڵ یه‌ک ده‌خوێندران و لێده‌دران ، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک لێک جیا بوونه‌وه و بوون به دوو ڕشته‌ی هونه‌ری جیا له یه‌ک .
له نێو ئه‌رمه‌نییه‌کانیش له ئهزمهنهی کۆن شێعر و مۆسیقا له گه‌ڵ یه‌ک بوون ، یانی گۆرانی بێژ و ژه‌نیار ، شاعیریش بوون ، پاش جیا بوونه‌وه‌ی شێعر له مۆسیقا ، دیسانیش له ئه‌رمه‌نستان شێعری ئایینی له کلیسادا له گه‌ڵ مۆسیقا ئهخوێندرانهوه.
شێعری لیریکی ئه‌رمه‌نی پاش چه‌ندین سه‌ده دیسان ناوه‌رۆکی ئایینی تێدابووو له‌وێدا باس له حه‌زره‌تی مه‌سیح و مه‌ریه‌م و ...ده‌کرا
شێعری لیریکی کلیسایی بۆ یه‌که‌مجار شاعیرانی کلیسایی بیزانس دایانڕشت، له شێعری ئه‌م شاعیرانه‌دا باس له سروشت ، ئه‌وین ، ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ، سۆزی مرۆڤایه‌تی به‌دی نه‌ده‌کرا؛ به‌ڵام باس ، باسی قاره‌مانه‌کانی کلیسا و پێداهه‌ڵگوتن به سه‌ر ئه‌وان دا بوو.
یه‌که‌مین شێعره نووسراوه‌کانی لیریکی ئه‌رمه‌نی که تێیاندا باس له ئایین نه‌کراوه شێعری داوتاکه ، که له سه‌ده‌ی ده‌هه‌م و یازده‌هه‌م دا شاعیرانێک وه‌ک گریگۆر نارگاتسی ، هۆهانس ، نێرسێس ، فریک له شێعری لیریکی ئه‌رمه‌نی دا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
"ئه‌ده‌بیاتی نوێی ئه‌رمه‌نی"
مه‌کته‌بی ئه‌ده‌بیی کلاسیزم له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی له نێو ئه‌ده‌بیاتی ئه‌رمه‌نی دا پێک هات و گه‌شه‌ی سه‌ند و تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده هه‌روا به چه‌شنی مه‌کته‌بی زاڵی ئه‌ده‌بی ، درێژه‌ده‌ری ڕه‌وتی خۆی بوو و پاشان له لایه‌ن مه‌کته‌بی ڕومانتیسیزم و رییالیزم له مه‌یدانی خه‌باتی ئه‌ده‌بی ده‌رکرا.
"هۆهان وانانداتسی" یه‌کێک له به‌رچاوترین شاعیرانی کلاسیزمی ئه‌رمه‌نییه
"ده‌ستپێکی ئه‌ده‌بیاتی نوێی ئه‌رمه‌نی"
بۆنه جۆراوجۆره‌کانی بۆرژواییه‌کان له کۆمه‌ڵگای ئه‌و کاته‌ی ئه‌رمه‌نیدا کاریگه‌رییه‌کی زۆری له سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی نوێی ئه‌رمه‌نی دانا ، ئه‌و ڕه‌وته له ساڵه‌کانی ۷۰ی سه‌ده‌ی هه‌ژده ڕا ده‌ستی پێ‌کرد و تا ساڵه‌کانی ۵۰ی سه‌ده‌ی نۆزده درێژه‌ی هه‌بوو. له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ئه‌و خوێندکارانه‌ی وا له زانکۆی وڵاتانی پێشکه‌وتوودا ، خه‌ریکی خوێندن و زانست بوون و له گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنی باری ئابووری – فه‌رهه‌نگی وڵاتانی تر ئاشنا ببوون، تۆوی ڕووناکبیرییان له ئه‌رمه‌نستان داچه‌ند.
شۆڕشی مه‌زنی فه‌ره‌نسا له سالی ۱۸۷۹،خه‌باتی خه‌ڵکی هێند دژ به داگیرکاری بریتانیا ، شۆڕشی گه‌لی یۆنان ، شۆڕشی "دکاربیستهکان" دژ به تێزاری ڕووسیا ، شۆڕشه‌کانی ڕزگاریخوازی ساڵانی ۱۸۳۰-۱۸۴۸ ئه‌ورووپا و شه‌ڕه‌کانی ئازادیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئیتالیا، سهرۆبهخشی بیری ڕزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌ندێشه‌ی بۆرژوا – دێمۆکراتیک بوو و له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵک کاریگه‌ری زۆری دانا و له‌م ڕێگه‌یه‌وه هاته ناو ئه‌ده‌بیاته‌وه ، به‌ڵام به شێوازێکی نوێی ئه‌ده‌بی ئه‌نووسرا چوونکه زمانی نووسینی کۆن که به زمانی "گرابار" ناسرابوو،زۆر له توێژ و چینی خه‌ڵک تێی نه‌ده‌گه‌یشتن و لێی حاڵی نه‌ده‌بوون
به‌م شێوه له ساڵه‌کانی ۱۸۲۰-۱۸۳۰ ئاڵووگۆڕێکی ئاشکرا له گۆڕه‌پانی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌رمه‌نیدا پێک هات، ڕه‌وتی به‌ربه‌ره‌کانێ له گه‌ڵ مه‌کته‌بی کلاسیزم له لایه‌ن مه‌کته‌بی رمانتیسیزمهوه ده‌ستی پێ‌کرد ، له مه‌کته‌بی ئه‌ده‌بیی کلاسیزمدا باسی کۆمه‌ڵایه‌تی – مێژوویی و بیری ئازادیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی جێگه و پێگه‌ی خۆی کردبووه‌وه.
له گه‌ڵ ئه‌م به‌ربه‌ره‌کانێیه‌ی مه‌کته‌به‌کان ، به‌ربه‌ره‌کانێی زمانی ئه‌ده‌بیی کۆن و زمانی ئه‌ده‌بیی نوێش که به "به‌ربه‌ره‌کانێی زمانه‌کان"ناوی ده‌رکردبوو،هاتبووه ئاراوه ، پاش به‌ربه‌ره‌کانێیه‌کی زۆر ، زمانی ئه‌ده‌بیی کۆن (گرابار)نه‌یتوانی له به‌رامبه‌ر زمانی نوێی ئه‌ده‌بیدا خۆی ڕاگرێ و له ئه‌نجامدا زمانی ئه‌ده‌بیی کۆن ماڵاوایی له زمانه‌وانانی کرد و زمانی ئه‌ده‌بیی نوێ(ئاشخارهابار)جێی ئه‌وی گرته‌وه.
له ساڵانی ۳۰-۴۰ی سه‌ده‌ی نۆزده شێعری نوێی ئه‌رمه‌نی به شێوه‌ی سه‌رزاره‌کی که به "باسکویل"ناسرابوو، ده‌ستی پێ‌کرد و له ساڵانی ۵۰-۶۰ی سه‌ده‌ی ۱۹ ، ئه‌ده‌بیاتی نوێی ئه‌رمه‌نی خۆی له گیروبه‌ندی یاسا و ڕێسای کۆنی ئه‌ده‌بی ڕزگار کرد و زۆر که‌سایه‌تی باشی ئه‌ده‌بی سه‌ریان هه‌ڵدا.
"قافیه له شێعری ئه‌رمه‌نیدا"
له سه‌ره‌تادا ، شێعری ئه‌رمه‌نیش به وێنه‌ی شێعری زمانه کۆنه‌کانی هێند و ئه‌ورووپی وه‌کوو سانسکریت، یۆنانی ، لاتین و زنجیره زمانه‌کانی ئێرانی ئه‌وێستایی و پاڵه‌وی قافیه‌ی نه‌بوو.
شێعری ئه‌رمه‌نیش به وێنه‌ی زۆربه‌ی شێعری زمانه‌کانی تری جیهان قافیه‌ی له شێعری عه‌ڕه‌ب وه‌رگرتووه ، به‌ڵام سه‌روا داڕشتن له شێعری ئه‌رمه‌نیدا وه‌کوو شێعری عه‌ڕه‌بی و فارسی خاوه‌نی ئه‌م گشته ڕێسا و یاسایه‌ی سه‌روا داڕشتن نییه.
له شێعری ئه‌رمه‌نیدا پیتگه‌لی ڕه‌وی(روی) و ڕه‌دیف و سه‌روا و دابه‌ش بوونی پیتی ڕه‌وی به دوو جۆری (روی موتڵه‌ق)و(روی موقه‌ییه‌د) و هه‌روه‌ها دابه‌شبوونی سه‌روا به ۹ جۆری (روی،ڕه‌دیف،قید(ئاوه‌ڵکار)،تاسیس،ده‌خیل،وه‌سڵ،خورووج،موزهییهدو نائیره) پاشان دابه‌ش بوونی پیته‌کانی سه‌روا به جۆرگه‌لی "ردف و تاک"،"ردف و لێکدراو"،"ردف و ئاوه‌ڵکار" ، هه‌روه‌ها دابه‌ش بوونی بزوێنه‌کانی پیتگه‌لی سه‌روا به ناوه‌کانی: "رس ، ئهشباع ، حه‌زو ، ته‌وجیه ، موجری ، نفاز و..." ، به شێوه‌یه‌ک که له شێعری فارسی باوه له شێعری ئه‌رمه‌نیدا له به‌ر چاو ناگیرێ، جێگه‌ی سهرواکانیش له پیتگه‌لی هه‌ر قالبێکی شێعری ئه‌رمه‌نی له گه‌ڵ جێگه‌ی سهرواگهل له پیتگه‌لی قالبی شێعری فارسی و عه‌ڕه‌بی جیاوازی هه‌یه.
ئه‌توانین ڕاشکاوانه بڵێین که شێعری ئه‌رمه‌نی سه‌روای له شێعری عه‌ڕه‌بی وه‌رگرتووه به‌ڵام بۆ خۆی ده‌ستوور و ڕێسای بۆ داڕشتووه.
"شێعری ئێستای ئه‌رمه‌نی"
شێعری ئێستای ئه‌رمه‌نی به وێنه‌ی شێعری زۆربه‌ی گه‌لانی دیکه هاوکات له زه‌ماندا ئاڵووگۆڕی له کێش وئاهه‌نگ به‌دی هێناوه و شاعیرانی ئه‌مڕۆکه‌ی ئه‌رمه‌نی خۆیان به سه‌روا و ئاهه‌نگ و کێشه‌وه نه‌به‌ستۆته‌وه و خۆیان له‌م پێوانه کۆنانه‌ی شێعر ده‌رباز کردووه.
"قالبگه‌لی شێعری ئه‌رمه‌نی"
قالبگه‌لی شێعری ئه‌رمه‌نی فره‌ن؛هه‌ندێکیان تایبه‌ت به شێعری ئه‌رمه‌نییه‌وه‌ن و هه‌ندێکیشیان له شێعری زمانه‌کانی دیکه وه‌رگیراون، وه‌کوو روباعی و غه‌زه‌ل که له شێعری عه‌ڕه‌بی و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتدا باوه، یان "سۆنات"و"سێرێناد"و"باڵاد"که له شێعری گه‌لانی ئه‌ورووپی وه‌رگیراوه.
لێره‌دا هه‌ندێک له‌م قالبانهی که له شێعری ئه‌رمه‌نیدا که‌ڵکیان لێوه‌رگیراوه و یان که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گیرێ به کورتی دێنینه‌وه :
پوئێم: پوئێم قالبێکی هۆنراوه‌ی بڵینده،که به شێوه‌ی چیرۆک ئه‌هۆنرێته‌وه، که تێیدا شاعیر چیرۆکێکی مێژوویی،یان به‌سه‌رهاتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ، یان ئه‌وه‌ی که ئه‌فسانه‌یه‌کی دڵداری به هه‌ڵبه‌ست ئه‌هۆنێته‌وه
غه‌زه‌ل : ئه‌م قالبه شێعرییه تایبه‌ته بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستی شاعیر
روباعی(چوارینه) : ئه‌م جۆره شێعره له چوار خشته پێک هاتووه، هه‌ستی دڵداری، یان واتایه‌کی فه‌لسه‌فی و عێرفانی تێدا ده‌که‌وێته به‌ر باس
هه‌شت پاره (هه‌شت خشته) : ئه‌م قالبی شێعرییه هه‌ر وه‌ک له ناوه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێ له هه‌شت خشته پێک دێت و واتای ئه‌م جۆره شێعره‌ش به ئاره‌زووی شاعیره.
بالاد : فۆرمێکی هۆنراوه‌ی کورته ، که تێیدا شاعیر، خه‌ریکی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوێک و کاره‌ساتێکی هه‌ست بزوێن ئه‌بێت.
سێرێناد : ئه‌م فۆرمی شێعرییه له فارسی‌دا "شبانه‌ی" پێده‌ڵێن؛
فۆرمێکی شێعرییه ،که تێیدا شاعیر ئه‌و هه‌ستانه‌ی که پێوه‌ندیان له گه‌ل شه‌ودا هه‌یه ، ئه‌خاته به‌ر باس.
سۆنات : ئه‌م فۆڕمی شێعرییه له چوارده خشته پێک هاتووه ،که هه‌شت خشته‌ی سه‌ره‌تای شێعره‌که ، له دوو چوارینه پێک هاتووه و شه‌ش خشته‌ی کۆتایی شێعر، ئه‌بێته دوو به‌شی سێ خشته‌یی.
نێڕبۆق : ئه‌م فۆڕمی شێعرییه له فارسی و عه‌ڕه‌بیدا به ناوی "مه‌دیحه" ناسراوه، له فۆڕمی نێربۆقدا شاعیر، شێعر له په‌سنی که‌سێک یان ڕووداوێکی تایبه‌تدا ده‌ڵێت.
تریوولێت : له‌م فۆڕمی شێعرییه‌دا هه‌شت خشته‌مان هه‌یه ، خشته‌ی یه‌که‌می تریوولێت به جێگه‌ی خشته‌کانی چواره‌م و حه‌وته‌م و خشته‌ی دووهه‌میش به جێگه‌ی خشته‌ی هه‌شته‌م دووپات ئه‌بێته‌وه؛ له کۆی هه‌شت خشته‌ی ، ئه‌م فۆڕمی شێعرییه ته‌نیا دوو سه‌روا به کار ئه‌هێنرێ.
داق : له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌رمه‌نیدا خۆی فۆڕمێکی شێعرییه که بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی شاعیرانه به کاری دێنن.
ئێلیگیا : جۆرێک فۆڕمی شێعرییه، که تێیدا شاعیر بۆ ده‌ربڕینی خه‌منامه که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێ ؛ ده‌کرێ ئه‌م فۆڕمی شێعرییه له فارسی‌دا "سووگواره" مانا بکه‌ینه‌وه.
ئاکرۆستیکۆس : فۆرمێکی شێعرییه که تێیدا شاعیر به که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌ره‌تای پیتی،دێڕی یه‌که‌م و دووهه‌م و سێهه‌م و... ناوی که‌سێکی تایبه‌ت یان وشه‌یه‌کی دڵخوازی خۆی ساز ده‌کات.
ئێکسپرۆمت : ئێکسپرۆمت فۆڕمێکی تایبه‌تی هاتهبێژییه که شاعیر بۆ ڕووداوێکی تایبه‌ت کت و پڕ شێعر داده‌نێت.
بامفێڵت و باسکویل : ئه‌م دوو فۆڕمی شێعرییه به‌ره‌و کهترنامه یان فڕنامه ده‌چن، له‌م دوو فۆڕمی شێعرییه‌دا ڕووداوی دزێوی کۆمه‌ڵگا یان که‌سایه‌تی مێژوویی،کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به زمانی شێعری ده‌کێشرێته ژێر ڕکێفی ڕه‌خنه‌وه.
ئهستانس : فۆڕمێکی شێعری دڵداری کورته، که له چه‌ندین چوارینه پێک هاتووه، گه‌رچی چوارینه‌کان له بواری مانا دا لێک جیا ده‌بنه‌وه ، به‌ڵام له ئاکامدا،واتای بنچینه‌یی شێعره‌که ئه‌پێکن.
پارودیا : به‌م قالبی شێعرییه زیاتر، شێعرگه‌لی گاڵته‌یی و جه‌فه‌نگی ئه‌گوترێ .
ئێپیگرام:به شێعرگه‌لی کورتی حهنهکاوی ئه‌وترێ. کورتترین ئێپیگرام له دوو خشته و بڵیندترین ئێپیگرام له هه‌شت خشته پێک دێت.
دیستیکۆس : دیستیکۆس جۆرێک شێعره که له دوو خشته پێک هاتووه؛فارسه‌کان "ته‌ک به‌یتی" پێده‌ڵێن .ناوه‌ڕۆکی دیستیکۆس ئه‌توانێ ڕه‌خنه‌گرانه، فه‌لسه‌فی یان حهنهکاوی بێت.
"شێعری ئه‌رمه‌نی و مه‌کته‌به ئه‌ده‌بییه‌کانی سه‌رده‌م"
له سه‌رده‌می ئێستادا و تا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ریش شاعیرانی ئه‌رمه‌نی ئه‌بوونه دوو به‌ش:"شاعیرانی ئه‌رمه‌نستان" و "شاعیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمه‌نستان".مه‌کته‌بی ئه‌ده‌بی زاڵ له شێعری شاعیرانی ئه‌رمه‌نستان "ڕییالیزمی کۆمه‌ڵگه‌خواز"بوو و هه‌ر شاعیرێک به شێوازێکی تایبه‌ت به خۆی له گوورانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا ده‌وری ئه‌گێڕا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پاش ڕووخانی شۆڕه‌وی پێشوو ، شاعیرانی ئه‌رمه‌نی شان به شانی شاعیرانی تری جیهان، له مه‌کته‌به جۆراوجۆره‌کانی شێعری، ده‌ستیان داوه‌ته شێعر هۆنینه‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌مه چه‌شنی مه‌کته‌به ئه‌ده‌بییه‌کان له شێعری شاعیرانی ئه‌رمه‌نی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمه‌نستاندا ، بیر و هزرێکی هاوبه‌ش له به‌رهه‌مه‌کانیاندا به‌رچاو ده‌که‌وێت، ئه‌ویش ده‌ردی غه‌ریبی و هه‌ڵوه‌دایی و سۆزی نیشتمانپهروهرییانه.هه‌ست پێکردن به‌م ده‌رد و ئیشانه‌ی ئه‌وان، ته‌نیا به ئاوڕدانه‌وه له مێژووی گه‌لی ئه‌رمه‌نی ،بۆ خوێنه‌ری شێعری ئه‌رمه‌نی ده‌گونجێ...
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە