بابەتی گەرم:

بەڵگەیەکی ساواک سەبارەت بە چلۆنایەتی کووژرانی سمایل شەریفزادە و هاوڕێیانی

Sunday, May 3, 2020

بەڵگەیەکی ساواک سەبارەت بە چلۆنایەتی کووژرانی سمایل شەریفزادە و هاوڕێیانی

وەرگێڕان و داڕشتنەوە: حەسەن قازی

ئێمبلێم
تاج ،شێروشمشێر و خورشید
سەرۆکوەزیرایەتی
سازمانی ئیتیلاعات و ئەمنییەتی ووڵات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئیدارەی سێیەم٣١٤
ژمارە ٧٦٢٧/ ٥١٢
بەروار : ١٨/ ٢/ ١٣٤٧  [ ٨ / ٥  / ١٩٦٨ ]
ساواکی سنە
مۆری نهێنی
بە دوای ٧٥٥٦ / ١٢ ه – ١٣/ ٢ / ١٣٤٧  [ ٣ / ٥ / ١٩٦٨ ]
سەبارەت بە کووژرانی چوار نەفەر لە هەڵسووڕاوی حیزبی
تیمساری سەرۆکایەتی سازمانی ئیتیلاعات و ئەمنییەتی ووڵات
ووردە ڕیشاڵی ڕووداوی بەرواری ١٢ / ٢ / ١٣٤٧  [ پێنجشەمە ٢-ی مەی ١٩٦٨ ]  بە شێوەی خوارەوە بە عەرز دەگەێندرێ.
١-هەنگاوەکانی پێشووی ساواکی ئوستان

  هەر وەک ئاگادارن لە وەتی ئەمن ئەو بەرپرسیارەتییەم  وەئەستۆ گرتووە مەسەلەی گەڕانەوەی هەڵاتووە ئێرانییەکان بابەتێکی زۆر هەستیار بوو و بە گرینگ داندرا چونکە ڕوون بووەتەوە کە هەڵسووڕاوە حیزبییەکان ئەو جۆرە تاکوتەرایانە بە پاڵپشتی خۆیان دەزانن و زۆر جار لەوە هێز و کەلک وەردەگیرێ بەو مەبەستە چالاکی هەرە گرینگی ئەم ساواکە لە سەر ڕاکێشانی هەڵاتووەکان بۆ ناو خاكی شاهەنشاهی چڕ بووەتەوە و بە ڕێگای جۆر بە جۆرەوە  لەو بارەیەوە هەنگاو هاوێژراوە و ئاکامی سەرنجڕاکێشیش دەست کەوتووە. دوای ئەوەی کە چوار کەس لە هەڵاتووان گێڕدرانەوە شوێندانانی قووڵی ئەو ئەمان پێ دانە لە ناو هەڵاتووان دا بە باشی دەرکەوت تا ئەوەی کە ئەحمەد ئەحمەدی عونسوری کاریگەری هەڵاتووان بە پێی نەخشەی پێشووی ئەم ساواکە هاتەوە و ئەمانی درایە و بەرە بەرە تا ئەم بەروارە ٢٢ نەفەر ( بە پێی سیایی پەیوەست ) هاتوونەوە لە نیشتمانی ڕاستەقینەی خۆیان دامەزراونەوە.

گشت ئەو تاکوتەرایە بە شێوەیەکی شایستە دڵیان دراوەتەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ خزمەت ڕاگەیاند. لە سەرەتای هاتنەوەی ئەحمەد ئەحمەدی بەو شێوەی کە لەو نامانەی دا کە پێشکێش کراون هاتووە بڕیار وا بوو ناوبراو هەڵەکانی ڕابردووی خۆی بەشێوەی هەرە باش تێ هەڵێنێتەوە و لەو بارەیەوە ئاموزشتی پێویستی درایە و ئامانجی سەرەکی کەنابوود کردنی ئەشڕار و هەڵسووڕاوانی حیزبی بوو پێی تەفهیم کرا.

دوای دەستپێکردنی کار وا بڕیار درا کە ئەحمەدی وێڕای وەرگرتنی چەک لە ژاندارمەری بە پێی ئامۆژگاری ساواک و ڕاوەدوونانی ئاشکرای هەڵسووڕاوەحیزبییەکان سەبارەت بە دزە کردن بۆ ناو ئەشڕاریش بەو شێوەیەی کە پێشتر لێی ئاگادار کراون هەنگاو هەڵێنێتەوە. لەمەڕ گەڕانەوەی هەڵاتووانیش ئەحمەد ئەحمەدی ئامووزشتی پێویست درا تا ئەوەی کە نزیکەی ٤٠ ڕۆژ لەمەو بەر هاتە ئیدارەی ساواکی ئوستان و بە مەبەستی گەڕانەوەی کەسێک بە ناوی کوێخا شەریف پاشناو ساڵحیان داوخوازی لێ بوردن و ئەمانی کرد و لەبەر ئەوەی کەسی ناوبراو هەڵاتوو و خاوەن پێشینەی ئاژاوەگێڕی بوو بە ئەحمەد ئەحمەدی گوترا کە ئەو شەخسە دەبێ خزمەتێکی زۆر بەرچاو بکا بۆ ئەوەی هەنگاو بهاوێژرێ بۆ لێ بوردنی.

ئەحمەدی پەیامی ساواکی بە شەریف ساڵحیان گەیاند و ناوبراویش ئامادەیی خۆی بە مەبەستی نابود کردنی ئەشڕار ڕادەگەیێنێ دوایە قەراری پێوەندی لەگەڵ شەریف بە ژمارەی نهێنی ٣٢ لە نێوان ساواکی بانە و ئەحمەد خان دادەندرێ.

٢-پێشینەی کوێخا شەریف ساڵحیان

بە پێی دۆسییەی بەردەست و درکاندنەکانی کەسی ناوبراو لە دەوروبەری بەهاری ساڵی ٤٥ لە بەر رق و کینەیەک لە لەحاجی ڕەزا کوێخای[...] [...] هەبوو و ئەو ناڕەحەتییانەی کە کەسی ناوبراو بۆ شەریفی ساز دەکرد شەریف لەگەڵ زاواکەی محەمەد حەسەن پەنا هەڵدێ بۆ عێڕاق و دوای ماوەیەک دەگەڕێتەوە و لەگەڵ گرتنی کچی حاجی ڕەزا تەقە لە حاجی ڕەزاش دەکا کە ئەو دوای ماوەیەک چاک دەبێتەوە . هەر وەها دووجاریش دزی چەکدرانەی کردووە.

٣-قەومانی ڕووداوەکە

دوای ئیبلاغ کردنی هەلومەرجی لێ خۆشبوونی شەریف ساڵحیان بە ڕێگەی ئەحمەد ئەحمەدی ناوبراو  بە مەبەستی دزە کردن و پێوەندی کردن لەگەڵ هەڵسووڕاوە حیزبییەکان وەجووڵە دەکەوێ و لەبانەی خوارێ تووشیان دێ و خۆی بە سمایل شەریفزادە دەناسێنێ و شەریف زادە پێشوازی لێ دەکا تا ئەوەی کە لە بەراییەکانی مانگی بانەمەڕ دا نامەیەک بۆ سازمانی ئەمنییەت و فەرماندەی گوردان وئەحمەدی دەنووسێ و دەنێرێ و لەو نامەیە دا مەبەستی خۆی بۆ لە ناوبردنی یەک یان چەند کەس لە ئەشڕار ڕادەگەێێنێ و لە دوای ئەوە لە بەرواری ٢٢/ ٢ / ٤٧ شەریف ساڵحیان خۆی بە فەرماندەی گوردانی ماماڵ دەناسێنێ و ڕادەگەێێنی کە لەگەڵ ٣٢ نەفەر بە سەرپەرستی مەلا عەزیز ( سماییل شەریفزادە ) لە گەنمانی سەردەشتەوە هاتینە دێی [...] لە ٣٨ کیلۆمیتری باکووری ڕۆژئاوای بانە ( سنووری سەردەشت و بانە) دواتر مەلا عەزیز، شەریف بە گشتی ٨ نەفەر بە مەبەستی پێشوازی لە فاییق کە بڕیار بوو لەگەڵ ژمارەیەکی دە کەسی کە خەلیل شەوباش یش دە ناویان بوو بێنە ناو ئێران هاتنە دێی دارێنە لە ٢٤ کیلۆمیتری باکووری رۆژئاوای بانە سەعات ٢٣ (١١) کە نۆرەی کێشک کێشانی شەریف بوو لە پەنجەرەی هۆدەکەوە بە دەتیر تەقە دەکا بەرەو میرزا محەمەد و مەلا عەزیز لە لەگەڵ سێ کەسی دیکە کە  بە ڕیز خەوتبوون  و دوایە هەڵدێ. لەهەمان کات دا زاوای شەریف بە ناوی محەمەد حەسەن پەنا کە ئەویش لەگەڵیان بووە لە دوای تەقەی شەریف بە پێی بریاری پێشوو تەما دەگرێ هەڵێ. گرووهانی ماماڵ دوای ئاگادار بوون لەو ڕووداوە داوای هەڵسووڕاوی یارمەتیدەر دەکا و سێ ئێکیپی  (ئەحمەد ئەحمەدی – عەبدوڵا شەهیدی – محەمەد یۆنسی ) بە سەرپەرستی دوو نەفەر لە ئەفسەرانی ژاندارمەری و نەفەراتی عەمەلییاتی تایبەتی  دەست دەکەن بە ڕاوەدوونان و بەیەکەوە بەرەو شوێنی ڕووداوەکە وەڕێ دەکەون و دەبینن خوێنێکی زۆر لە سەر لێفەکە ڕژاوە کوڕی خاوەن ماڵەکە پێیان دەڵێ ( گوللەیەک وەدەست و لاتەنیشتی یەکێکیان کەوتووە و نەیتوانیوە قسە بکا و لەوانەیە بمرێ دوای ئەنجامی دانی زنجیرەک گەڕان لە رێیە محەمەد کوڕی حەسەن پاشناو حەسەن پەنا زاوای کوێخا شەریف بە بێ چەک و تەقەمەنی خۆی بە مەئموورەکان دەناسێنێ و شوێنی خۆ شاردنەوەی ئەشڕاریان پێ دەڵێ لە سەعات ١٤:٣٠ رۆژی ١٢ مەئموورەکان لەگەڵ ئەشڕار تێک هەڵدەچن و لەو شەڕە دا لە پێشدا ئەحمەد مەحموودی خەڵکی نەجنەی سەروو موسەلسەلچی ئەحمەدی کە گوللە وە دەموچاوی کەوتبوو شەهید دەبێ ، شەر تا سەعات  ١٩:٠٠ بەردەوام دەبێ و چوار کەس بەو ناوانەی خوارەوە دەکوژرێن و چەک و مەیتی ئەوان وەدەست دەکەوێ.

١-سماییل شەریفزادە بە ناوی خوازراوی مەلا عەزیز بەرپرسی حیزبیی ناوچەی بانە و مێشکی بیرکەرەوەی حیزبی بە موسەلسەلێکی سیمینۆف و سەرنێزە و ١٥٦ فیشەک و فانوسقەیەکی چەرمی و دووربینێکی دوو چاو و یەک دانە نارنجۆکی دەستی.
٢-میرزا محەمەد خەڵکی سەردەشت بە تفەنگێکی ١١ تیر و ٨٤ فیشەک و دوو فانوسقەی چەرمی 
٣-حوسێن کوڕی ڕەحمان ڕابی بە تفەنگێکی بڕنەوی نێونجی و سێ فیشەک و فانوسقەیەکی چەرمی 
٤-عەلی کوڕی عەبدوڵا کۆڵ خەڵکی بناویلەی سەردەشت بە تفەنگێکی یازدە تیر و ٧٩ فیشەک وفانوسقەیەک

کەسێکی دیکە بە ناوی عەبدوڵا خەڵکی بانەزێر کە وێ دەچێ کووژرابێ و ئەشڕار ئەویان بە چەکەوە هاوێشتووەتە ناو چوم . کەسێکی دیکەش بە ناوی مستەفا خەڵکی لەیلانەی مەڵبەندی سەردەشتیش هەڵاتووە. هەر وەها ٤٥ لاپەڕە سەنەد و مەدڕەک لە گیرفانی ئەو کەسانە دا دۆزراوەتەوە کە سیاییەکەی نووسراوە و لەگەڵ وێنەی کووژراوان بە پەیوەست پێشکێش دەکرێ.

مەیتی کووژراوان لە دوای ئەنجام دانی تەشریفاتی قانوونی برا سنە و بە شێوەی بێ ناو نێژران.

کورتەی لێپرسینەوە لە شەریف ساڵحیان

ناوبراو لەگەڵ تەئییدی چلۆنایەتی قەومانی ڕووداوەکە کە لە سەرەوە بە عەرز گەیشت دەڵێ کە نزیکەی ٤٠ ڕۆژ لەمەوبەر ئەحمەدی پێوەندی پێوە کردم و گوتی  کە ئەمن لەگەڵ بەرپرسانی سازمانی ئەمنییەتی کوردستان پێوەندیم گرتووە و ئەوان دەڵێن کە تۆ تەقەت لە حاجی ڕەزا کردووە و چەند جار دزی چەکدارانەت کردووە کە وابوو دەبێ خزمەتێکی گەورە بکەی بۆ تێهەڵێنانەوە بۆ ئەوەی کە دیسان لێ بوردنت بۆ دەرچێ منیش بەڵێنم دا کە خزمەت بکەم و لە ڕاستیش دا کردم.

ناوبراو لێی زیاد دەکا کە لەو ماوەیەی دا کە ئەمن لەگەڵ هەڵسووڕاوە حیزبییەکان بووم و چووینە زۆر دێ و ئاوەدانییان ئەوان لەهەڕ دێیەی یەک نەفەریان وەک بەرپرس دیاری کردووە لە دێی ویسک عێزەت کوڕی مەحموود فەرەج. لە بەندژاژ دوو برا هەن یەکێک ناوی ساڵح و ئەویدیان ڕەحمان، لە وورچەک سێ نەفەر بەرپرسن کە هەر سێکیان ناویان کەریمە و یەک لەوان دەشەلێ . لە ڕشکی کەسێک بە ناوی فەقێ کەریم بولحەسەن ، کوێخا ساڵح و کوڕەکەی. لە گرشیلان کەسێک بە ناوی حەسەن. لە گەنمان کەسێک بە ناوی حەسەن، لە برایم خەسار  عەلی دارۆغە. لە سووتوو حاجی سەلیم بەگ و عەلی شەڵماشی. گرووپی هەشت نەفەری ئێمە لە [...] لە عەبدوڵای موعینی جوێ بووینەوە و بەرەو [...] چووین لەوێرا بەرەو دارێنە چووین بۆ ماڵی کوێخا حوسێنی دارێنە و لە سەعات ٢و نیوی دوای نیوە شەو تەقەم لە مەلا عەزیز کرد. کوێخا شەریف لە لێپرسینەوە  دا گوتی کە ئەو کەسانە سێ دەزگا بێسیمیان هەیە کە یەکیان لەلای مراد ژێرێژە یەکیان لە بەر دەست عەبدوڵا موعینی و یەکیشیان لە بەر دەست سولەیمان موعینی دایە. سماییل شەریفزادە بە ڕۆژ لە شاخی پەروەردەی پارتیزانی دەدا بە ئێمە و بڕیار بوو تا مانگێکی دیکە هێرش بکەنە سەر پۆستەکانی ژاندارمەری.

بە پێی قسەی ناوبراو تا دوو ڕۆژ بەر لەو ڕووداوە لە بەرواری ١٢/ ٢/ ١٣٤٧ [ پێنجشەمە ٢-ی مەی ١٩٦٨]  کەسێک بەناوی مەلا حەسەن کە دوکتوریشیان پێ دەگوت بە سمیل و برۆی پرۆی ڕەشی چڕ ، باڵا ناونجی و تەمەن نزیکەی ٣٠ ساڵ لەگەڵیان بووە و چەندین زمانی بێگانەی زانیوە ( وا وەبەرچاو دێ ئەو کەسە بەو نیشانانەوە هەمان مەلا جەلال نوێنەری حیزبی هەڵوەشاوەی توودە بێ کە چاوەڕوانی گەڕانەوەی فاییق ە)

بە عەرزی ئەو بابەتانەی سەرەوە وا وەبەرچاو دێ لەبەر درەنگ گەیشتنی مەئموورانی ڕاوەدوونان بەشێک لە بەڵگە و سەنەد و مەدڕەکی حیزبی وون بووبێ ویا لە ناویان بردبێ ئەم ساواکە بە مەبەستی وەدەستهێنانی ئەو بەڵگانە هێندێک هەنگاوی ناوەتەوە بێتوو کەشف بن لەگەڵ ڕوونووسی مەدرەکەکانی دیکەی کە کەشف کراون لە دواییدا پێشکێش دەکرێ. ع

سەرۆکی سازمانی ئیتیلاعات و ئەمنییەتی ئوستانی کوردستان . لیقوانی
ئیمزا  



بە خۆشییەوە ڵە ڕێگای دۆستێکەوە وێنەیەکی سمایلم پێ گەیشت کە ساڵی ١٩٦٤ لە لایەن وێنەگری تێکۆشەر کاک زاهێر ڕەسام لە قەلاذزێ گیراوە . کاک ئاراس زاهیر کوڕی نەمر زاهیر ڕەسام و بەرپرسی ستودیو پشدەر نێگاتیڤی ئەم وێنەیەی سمایل و چەند وێنە دیکەی دۆزیوەتەوە و سەر لەنوێ زاهیری کردوون، ئەو کارەی جێی سپاس و دەستخۆشانەیە. ( ح.ق)


فارسی

مدیریت کل ادارە سوم ٣١٤
ساواک سنندج
شمارە٧٦٢٧ / ٥١٢
تاریخ ١٨ / ٢ / ٤٧
پیوست دارد
پیرو ٧٥٥٨ / ١٢ ‌هه – ١٣/ ٢ / ٤٧
امبلم
نخست وزیری
سازمان اطلاعات و امنیت کشور
مهر سری
در بارە کشتە شدن چهار نفر از عوامل حزبی
تیمسار ریاسر سازمان اطلاعات و امنیت کشور
مشروح جریان واقعە مورخە ١٢ / ٢ / ٤٧  نشرع زیر از عرض میگذرد .

١-اقدامات قبلی
  بطوریکە استحضار دارند از بدو تصدی اینجانب مسئلە مراجعت متواریان ایران موضوعی بسیار حساس و حائز اهمیت تلقی گردید  زیر مشخص شدە کە اتکای عوامل حزبی باین قبیل عناصر بودە و اکثرا از این نیرو استفادە میشوف باین منظور اهم فعالیت این ساواک روی جلب متواریان ایرانی  بخاک شاهنشاهی متمرکز و بطرق مختلف در این بارە اقدام و سعی گردیدە و نتایج قابل توجهی عاید شدە است. پس از آنکە تعداد ٤ نفر از متواریان عودت دادە سدند اثرات عمیق این تامین در بین بقیە متواریان بخوبی ظاهر تا آنکە احمد احمدی عنصر موثر متواریان  با طرح قبلی این ساواک مراجعت و بوی تامین دادە شد و بتدریج تا این تاریخ تعداد ٢٢ نفر (طبق صورت پیوست) بازفشت و در موطن اصلی خود مستقر گردیدند.

   کلیە افراد مذکور بنحو شایستەای تحبیب و آمادگی خود را جهت خدمتگذاری اعلام داشتند از ابتدای مراجعت احمد احمدی بطوریکە طی نامەهای تقدیمی بعرض رسیدە نظر بر این بود کە مشاەالیە خطاهای گذشتە خود را بنحو احسن جبران و در این زمینە آموزش کافی بوی دادە شد و هدف اصلی کە نابودی اشرا و عوامل حزبی بود باو تفهیم گردید.

   پس از شروع کار قرار براین شد کە احمدی با نظر ساواک ضمن اخذ اسلحە از ژاندارمری و تعقیب آشکار عوامل حزبی  در بارە نفوذ در بین اشرار بە ترتیبی کە قبلا باستحضار رسیدە اقدام نماید 

در زمینە مراجعت متواریان ایرانی نیز باحمد احمدی آموزش لازم دادە شدە بود تا آنکە در حدود ٤٠ روز قبل بساواک استان مراجعت و بمنظور مراجعت شخصی بنام کدخدا شریف شهرت صالحیان تقاضای عفو و تامین نمود چون شخص مذکور متواری و دارای سوابق شرارت بود باحمد احمدی اظهار شد کە این شخص بایستی خدمت شایان توجهی بنماید تا نسبت بە عفو وی اقدام گردد. احمدی پیغام ساواک را بە شریف صالحیان ابلاغ و مشارالیە نیز آمادگی خود را بمنظور نابودی اشرار اعلام میدارد سپس قرار تماس با شریف با شمارە رمز ٣٢ بین ساواک بانە و احمد خان گذاردە میشود.

٢-سوابق کدخدا شریف صالحیان

برابر سوابق موجود و اقاریر وی شخص مذکور در حدود بهار سال ٤٠ بعلت کینەای کە از حاج رضا کدخدای کلە شین داشتە و ناراحتیهائی کە این شخص برای شریف بوجود میاورد باتفاق دامادش محمد حسن پناە بعراق متواری و پس از مدتی مراجعت و ضمن دستگیری پسر حاج رضا بطرف خود حاج رضا تیراندازی پس از مدتی بهبود مییابد . ضمنا دو بار اقدام بسرقت مسلحانە نمودە است

٣-وقوع حادثە

پس از ابلاغ شرایط عفو وسیلە احمد احمدی بشریف صالحیان نامبردە بمنظور نفوذ و اخذ تماس با عوامل حزبی حرکت و در بانە زێر بآنان برخورد و خود را بە اسمعیل شریف زادە معرفی و شریف زادە از او استقبال مینماید تا اینکە در اوائل اردیبهشت نامەای بعنوان سازمان امنیت و فرماندە گردان و احمدی نوشتە ، فرستادە و در آن نامە قصد خود را کە از بین بردن یک یا چند نفر از اشرار بودە اعلام داشتە و پس از آن در تاریخ ١٢/ ٢ / ٤٧ شریف صالحیان خود را بە فرماندە گروهان مامال معرفی میدارد و اظهار میدارد بهمراهی ٣٢ نفر بە سرپرستی ملا عزیز ( اسمعیل شریف زادە) از گندمان سردشت بقریە سوتو در ٣٨ کیلومتری شمال باختر بانە ( مرز سردشت بانە) آمدیم بعدا ملا عزیز ، شریف جمعا ٨ نفر بمنظور استقبال از فایق کە قرار است با عدە دە نفری کە خلیل شوباش نیز جز آنها بودە بایران وارد شوند بقرینە دارینە ٢٤ کیلومتری شمال باختری بانە آمدند ساعت ١١،٢٣ کە نوبت نگهبانی شریف بود از پنجرە اطاق با تیر بطرف میرزا محمد و ملا عزیز کە با سە نفر دیگر در یک ردیف خوابیدە بودند تیراندازی و فرار میکند، ضمنا داماد شریف بنام محمد حسن پناە جزو آنها بودە کە پس از تیراندازی شریف طبق قرار قبلی تصمیم بفرار میگیرد گروهان مامال پس از اطلاع از جریان تقاضای عوامل کمکی نمودە و سە اکیپ ( احمد احمدی – عبداللە شهیدی – محمد یونسی) با سرپرستی دو نفر از افسران ژاندارمری و نفرات عملیات مخصوص اقدام بە تعقیب نمودە و متفقا بە محل واقعە حرکت و مشاهدە میکنند خونریزی زیادی روی لحاف موجود پسر صاحب خانە اظهار کردە یک ( تیر بدست و پهلوی یکی از آنها اصابت کردە و قادر بە تکلم نبودە و ممکن است بمیرد) پس از یک سلسلە تجسس در بین راە محمد فرزند حسن شهرت حسن پناە داماد کدخدا شریف بدون اسلحە و مهمات خود را بمامورین معرفی و محل اختفای اشرار را اعلام میدارد در ساعت ١٢١٤٣٠ ماموران با اشرار تصادف ضمن زدو خورد ابتدا احمد محمودی از اهالی نجنە علیا مسلسل چی احمدی کە گلولە بصورتش اصابت کردە بود بشهادت میرسد زد و خورد تا ساعت ١١٩٠٠ ادامە چهار نفر باسامی ذیل مقتول و اسلحە و مهمات و لاشە آنان بدست می آید.

١-اسمعیل شریف زادە با نام مستعار ملا عزیز مسئول حزبی منطقە بانە و مغز متفکر عوامل حزبی با یک قبضە مسلسل سمینوف و سر نیزە و ١٥٦ تیر فشنگ و یکرشتە فانسقە و یک جلد دوربین دو چشم و یک عدد نارنجک دستی جنگی.
٢-میرزا محمد اهل سردشت با یک قبضە تفنگ ١١ تیر و ٨٤ تیر فشنگ و دو رشتە فانسقەچرمی 
٣-حسین رحمن رابی با یک قبضە تفنگ برنو متوسط و ٣ تیر فشنگ و یک رشتە فانسقە چرمی 
٤-علی فرزند عبدالە کۆڵی اهل بناویلە سردشت با یک قبضە ١١ تیر و ٧٩ تیر فشنگ با فانسقە و یکنفر دیگر بنام عبداللە اهل بانە زێر کە احتمالا کشتە شدە و اشرار ویرا با اسلحە برودخانە انداختەاند. فرد دیگری بنام مصطفی اهل لیلانە ناحیە سردشت نیز فرار کردە است. ضمنا ٤٥ برگ اسناد و مدارک از جیب این افراد کشف کە صورت و بهرە برداری و بانضمام عکس مقتولین در آن میباشد بپیوست تقدیم میگردد .

لاشە مقتولین پس از انجام تشریفات قانونی بسنندج حمل و بطور گمنام دفن گردیدند 

٤-خلاضە بازجوئی از شریف صالحیان

نامبردە ضمن تائید چگونگی وقوع حادثە کە فوقا معروض گردید اظهار میدارد کە در حدود ٤٠ روز قبل احمدی بە من مراجعە و اظهار داشت کە من با مسئولین سازمان امنیت کردستان تماس گرفتەام و آنها میگویند تو بطرف حاج رصا تیراندازی و چند فقرە سرقت مسلحانە انجام دادەای بنابراین بایستی خدمت بزرگی بمنظور جبران انجام دهی کە در بارە عفو تو اقدام گردد منهم قول دادم کە خدمت کنم و واقعا هم کردم. 

نامبردە اضافە مینماید در این مدت کە من با عوامل حزبی بودم بە آبادیهای زیادی رفتیم آنها در هر آبادی یکنفر را مسئول قرار دادەاند در آبادی وسک عزت پسر محمود فرج. بندژاژ – دو برادر هستند یکی بنام صالح و دیگری رحمن. ورچک سە نفر مسئول میباشند کە هر سە نفر کریم نامیدە میشوند و یکی از آنها پایش لنگ است. رشکی شخصی بنام فقیە کریم بوالحسن کدخدا صالح و پسرش. گرشیلان حسن نام. گندمان حسن نام. ابراهیم خسار علی داروغە. سوتو حاج سلیم بیگ و علی شلماشی. گروه هشت نفری ما از سوتو از عبداللە معینی جدا شدیم و بطرف کوە هلویان  پس از آن بدارینە بمنزل کدخدا حسین دارینە رفتیم و در ساعت ٥/٢ بعد از نیمە شب بطرف ملا عزیز تیر تیراندازی کردم . کدخدا شریف در بازجوئی اظهار داشت کە این افراد سە دستگاە بیسیم دارند کە یکی نزد مراد شیریژ یکی در اختیار عبداللە معینی و یکی نیز در اختیار سلیمان معینی میباشد. اسمعیل شریف زادە روزها در کوە بما تعلیم جنگ پارتیزانی میداد و قرار بود کە تا یک ماە دیگر بپاسگاههای ژاندارمری حملە کنند.

طبق اظهار نامبردە تا دو روز قبل از واقعە مورخە ١٢/ ٢/ ٤٧ شخصی بنام ملا حسن کە دکتر نیز نامیدە میشد با مشخصات سبیل و ابروی مشکی و پر پشت ، قد متوسط سن در حدود ٣٠ سال همراە آنان بودە و بچند زبان خارجی مسلط میباشد ( بنظر میرسد این شخص با این مشخصات همان ملاجلال نمایندە حزب منحلە تودە باشد کە در انتظار مراجعت فایق است)

با عرض مراتب فوق بنظر میرسد بعلت دیر رسیدن مامورین تعقیب مقداری از اسناد و مدارک حزبی مفقود و یا معدوم گردیدە است این ساواک اقداماتی بمنظور بدست آوردن مدارک مذکور بعمل آوردە در صورت کشف بانضمام رونوشت سایر مدارک مکشوفە متعاقبا تقدیم میگردد. ع

رئیس سازمان اطلاعات و امنیت استان کردستان. لیقوانی
امضاء


پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷