پێشمەرگە بەرەو مووسڵ لە پێشڕەوی دایە
Saturday, January 24, 2015
NNSROJ: بە گوێڕەی ڕاگەیاندراوێک کە بە ناوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە “میحوەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە”، بڵاوکراوەتەوە، هێزی پێشمەرگە لە عەمەلیاتەکانی سێ ڕۆژی ڕابردوویدا، ناوچەیەکی بەرفراوانی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای بەنداوی مووسڵ لە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی[داعشی پێشوو] سەندۆتەوە ئێستا تەنیا ١٧ کیلۆمیتر لە مووسڵ دوورە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی ژانویەش، هێزی پێشمەرگەی کوردستان دوو گوندی تری لە باشووری بەنداوی مووسڵ گرتۆتەوە و زەبرێکی قورسیشی لە چەکدارانی داعش داوە.
سەرچاوەیەکی سەربازیش بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە ڕۆژی هەینی، ٢٣ی ژانویە، بۆ یەکەمجار پاش داگیرکرانی مووسڵ لە لایەن داعشەوە، هێزی پێشمەرگە ٢٠ مووشەکی جۆری گڕادی ئاڕاستەی بنکە و بارەگاکانی داعش لەناو شاری مووسڵ کردووە. زانیارییەک کە لە لایەن سەرچاوەکانی نزیک بە داعش لەناو مووسڵیش پشتڕاست کراوەتەوە.
م.م.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە