بابەتی گەرم:

فەرماندەیەکی دیکەی پێشمەرگە لە کەرکووک گیانی لەدەست دا

Saturday, January 31, 2015
NNSROJ: لیوا "حسێن مەنسوور" فەرماندەی پشتیوانیی دووی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە نزیک گوندی "مەلا عەبدوڵا" لە شەڕ لەگەڵ چەکدارانی داعشدا گیانی لەدەست دا.

بە گوێرەی راگەیاندنەکانی باشووری کوردستان، لیوا حسێن مەنسوور ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر یەک دوانیوەڕۆ بەکاتی هەولێر گیانی لەدەست داوە.

پێشتی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ باسی برینداربوونی لیوا حسێن مەنسووریان کردبوو، بەڵام دواتر ماڵپەڕی "خەندان" نزیک لە بەرهەم ساڵح رایگەیاند کە "لیوا حسێن مەنسوور لە شەڕێکی سەختدا لەگەڵ داعش شەهید بووە."

لە دوو رۆژی ڕابردوودا ئەمە دووەم فەرماندەی باڵای هێزی پێشمەرگەیە کە لە شەڕەکانی دەوروبەری کەرکووکدا گیان لەدەست دەدات.

دوێنێ هەینی 30ی ژانویەش فەرماندەیەکی دیکەی هێزی پێشمەرگە بە ناوی "لیوا شێرکۆ شوانی" لە ڕووبەڕوو بوونەوەی چەکدارانی داعشدا گیانی لەدەست دابوو..

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷