پاش سێ مانگ؛ وەزارەتی ئەوقاف مەلا کوردەکەی ناو داعشی دەرکرد
Sunday, February 1, 2015
NNSROJ- هەولێر: سێ مانگ پاش تێکەڵبوونی بە ڕیزەکانی داعش و سێ ڕۆژ دوای بەشداریکردنی لە هێرشە خوێناوییەکەی ئەو گرووپە بۆسەر کەرکووک، وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دەرکردنی "مەلا شوان"ی دا.
میدیاکانی باشووری کوردستان لە دوو ڕۆژی رابردوودا، چەندین جار هەواڵی کوژرانی ئەو مەلا کوردەیان بڵاوکردەوە بەڵام بە گوێرەیڕاگەیاندراوێکی لقی کەرکووکی داعش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، مەلا شوانی زیندووە و پاش شەڕی کەرکووک کراوەتە بەرپرسی گشتیی دیوانی مزگەوتەکانی ویلایەتی کەرکووک.
م.م.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە