کۆسرەت ڕەسووڵ لەمەر پێشێلکردنی یاساکانی شەڕ هۆشداری بە پێشمەرگە دا
Monday, February 2, 2015
NNSROJ: کۆسرەت ڕەسووڵ، جێگری فهرماندهیی گشتیی هێزی پێشمهرگهی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا؛ پێشێلکردنی یاساکانی شەڕ و بێ ڕێزیکردن بە دیل و تەرمی چەکدارانی داعشی بە دیاردەیەکی نەشیاو و دوور لە داب و نەریتی کوردەواری و هەروەها یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێوەندار بە شەڕ لەقەڵەم داوە و هۆشداری داوە کە هەرکەس لەم یاسایانە لادات، بە توندترین شێوە سزا دەدرێت.
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل[هەپەگە] لە کەرکووکیش، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاگادارییەکی لەم چەشنەی بڵاوکردبۆوە و خۆی لە هەر چەشنە کردەوەیەک کە تێیدا بێ ڕێزی بە تەرمی کوژراوانی شەڕ بێ بەری زانیبوو.
شایانی باسە کە لەم چەند مانگەی شەڕی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ داعشدا، دەیان گرتەی ڤیدیۆیی و وێنە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە کە تێیاندا، بێ ڕێزی بە تەرمی چەکدارانی داعش یا دیل و بریندارەکانیان دەکرێ. شتێک کە پێشێلکردنی ئاشکرای پەیماننامەی ١٩٤٩ی ژنێڤ و بە گوتەی کۆسرەت ڕەسووڵ، "ئهو كاره دژو پێچهوانهی ئاكاری شۆڕشگێڕانهی پێشمهرگهی كوردستان و ناکۆک لەگەڵ "بنهماكانی كولتوور و ئایینهكانمانه".
م.م.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە