بابەتی گەرم:

ئاوارەکانی چیای شەنگال لە چاوی کامێراوە

Tuesday, February 17, 2015

NNSROJ: دوابەدوای داگیر کردنی شاری شەنگال و گوندەکانی دەورووپشتی، نیزیكەی  ١٢٠٠ بنه‌ماڵەی ئێزدی له‌ سه‌ر چیای شه‌نگال له‌ شوێنێك بە ناوی "سه‌رده‌شت" و ٤٠ بنه‌ماڵه‌ی دیكەش‌ له‌ "مه‌زاری چل مێر" نیشتەجێ بوونە. بە جۆرێک کە تا گەیشتنی هێزە کوردیەکان و کرانەوەی کوریدۆرێک بۆ ماوەی  ٤ مانگ له‌ ئابلۆقه‌ دابوون.

ئاواره‌كانی سه‌ر چیای شه‌نگال ده‌ڵێن "چیای شەنگال چۆڵ ناکەی،‌ چیا شه‌ره‌فی ئێمەیە‌، چیا هەموو شتێکی ئێمه‌یه"‌.
خواردن له‌ سه‌ر چیای شه‌نگال زۆربه‌ی كاته‌كان ساوه‌ره‌، ئێزدیه‌كانی سه‌ر چیا ده‌یانگووت "كاتێك فڕۆکەکان‌ خواردن و شتومه‌كیان ئەهێنا ، به‌شێكی زۆری پرش و بڵاو دەبوو و هەروەها بەشێکیتریشیان لە شوێنگەلێکی زۆر دوورەدەست ده‌خسته‌ خواره‌وه‌ و دەستمان پێ نەدەگەیشت". 

ئه‌وان ده‌ڵێن ٧٤ فه‌رمان به‌ سه‌ریاندا سەپاوە بەڵام "ئێزدی ته‌واو نه‌بوونه‌وه‌ و ته‌واویش نابن". له‌و كه‌مپانه‌ دا کارەبا نیه‌ و ئاو له‌ ته‌شت دا به‌ دار گه‌رم ده‌كه‌ن و جلوبه‌رگی خۆیانی پێ ده‌شۆرن. بە درووست کردنی ته‌ندور هەم بۆ خۆیان و هەمیش ئەو هێزانە کە خەریکی پاراستنیانن نان بەرهەم دەهێنن. 

راپۆرت و وێنە: سەلاح نادری









 




 

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷