بابەتی گەرم:

“داعش مەوادی کیمیاوی دژ بە هێزەکانی پێشمەرگە بەکارهێناوە”

Saturday, March 14, 2015

NNSROJ: 
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بە بەڵگە بۆیان سەلماوە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی[ناسراو بە داعش]، لە هێرشێکدا بۆسەر هێزی پێشمەرگە، گازی کیمیایی کلۆری بەکار هێناوە.

ڕۆژی ٢٣ی ژانویە لە “شارێ”ی هەڵکەوتوو لە ٤٧ کیلۆمیتری نێوان مووسڵ و سووریا، لە چواڕڕێیانی “کەسکێ”، خۆکوژێکی داعش هەوڵی دا لۆرییەکی بارکراو بە ٢٠ بوتڵە گازی پڕکراو لە مادەی کلۆر لە ناو پێشمەرگەکاندا بتەقێنێتەوە بەڵام بەر لەوەی بە ئامانج بگات، لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە تەقێندرایەوە.

دوابەدوای هێرشەکە هێزی پێشمەرگە نموونەی خاک و پاشماوەی تەقینەوەکەیان کۆکردۆتەوە و ڕەوانەی تاقیگەی وڵاتێکی ئەورووپایی بەشدار لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کردووە.

پاش ئەوەی نموونەکان لە تاقیگەیەکی باوەڕپێکراو پشکێنراون، سەلماوە کە ڕێژەیەکی بەرچاو مادەی کلۆر لەو چەکەدا بەکار هاتووە کە داعش بۆ هێرشکردنە سەر پێشمەرگە بەکاری هێناوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەوان پێشووتریش گومانیان هەبووە کە داعش لە شەڕەکاندا چەک و مادەی کیمیایی بەکار بهێنێ بەڵام ئەمە یەکەم هەوڵدانە بۆ بەڵگەمەندکردنی ئەو گومانە.

لەم ڕۆژانەی دواییشدا بانگەشەی ئەوە لە میدیاکاندا بڵاوبۆوە کە داعش لە شەڕی تکریتیش مادەی کیمیایی دژ بە هێزە عێڕاقییەکان بەکار هێناوە.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، چەند جار هەواڵ و زانیاری سەبارەت بە کەڵکوەرگرتنی داعش لە چەکی کیمیایی لە شەڕەکانی کۆبانێ و چەند شوێنی تری ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوببۆوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەریمی کوردستان بەکارهێنانی چەک و مادەی کیمیایی لە لایەن داعش وەک نیشانەی شکەستی ڕۆژ بە دوای ڕۆژی داعش لە بەرەکانی شەڕ لەقەڵەم داوە.

                                                                   وێنــــــەی زیاتر

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷