بابەتی گەرم:

بارزانی بۆ هۆزە عەرەبەکان: هاوکارانی داعش چارەنووسی داعشیان دەبێت

Sunday, March 15, 2015
NNSROJ: سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ گرووپێک لە نوێنەرانی هۆزە عەڕەبەکانی ڕۆژئاوای دیجلە، هەڕەشەی کرد کە “ئه‌وانه‌ی تاوانیان ده‌رهه‌ق به‌ ئێزدی كردووه‌ چاره‌نوسیان وه‌ك داعش ده‌بێت”.

پێشنیوەڕۆی یەکشەممە[١٥ی مارس]، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە “سحێلا”، لەگەڵ هەژمارێک لە سەرۆک هۆز و کەسایەتییە عەرەبەکانی شنگال، ڕەبیعە، بەنداوی مووسڵ و زوممار کۆبۆوە و بەڵێنی هاوکاری و پشتیوانی پێدان.

ناوبراو وێڕای جەختکردنەوە لەسەر کوردستانیبوونی شوێنە رزگارکراوەکان، داوای لە هۆزە عەرەبەکان کرد کە بۆ دەرکردنی داعش و ئازادکردنی ناوچەکانی بندەستی ئەو گرووپە، هاوکاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەن.

بارزانی هەروەها لەمەڕ هەرچەشنە تۆڵەسەندنەوەیەک لە عەرەبەکانی ناوچە هۆشداری دا و وتی کە هەر کەس مافی خۆیەتی بە ئازادی بژی و ماف و کەرامەتی پارێزراو بێ بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد کە “ئەوەی پشتیوانی داعشی کردبێ” لەم هەرێمە جێگای نابێتەوە.

ماوەیەک لەمەوبەر، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردبۆوە و حکوومەت و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی بەوە تۆمەتبار کردبوو کە سیاسەتی هەڵاواردن و ڕاگواستن دژی عەرەبەکان بەڕێوە دەبەن.
[ڕاپۆرتەکەی HRW لەم لینکەدا دەست دەکەوێ]

م. بارزانی دەنگۆی ڕووخاندنی گوندە عەرەبنشینە ئازادکراوەکان لە لایەن پێشمەرگەوەی ڕەتکردەوە و وتی کە بە پێچەوانە، ئەوان هەوڵی بنیاتنانەوە و دروستکردنەوەی ئەو گوندانە دەدەن و داوای لە حکوومەتی هەرێم کرد دەستبەجێ خزمەتگوزاریی پێویست بۆ ئەو ناوچانە دابین بکات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی بە ئاشکرا خسته‌ڕوو کە کورد چاكه‌ و خراپه‌ی کەس له‌بیر ناکات و بۆیە پێشنیاری بە سەرۆک هۆزە عەرەبەکان کرد کە “ئه‌وه‌ی كه‌ فه‌رمانڕانیی داعشی پێ دروسته‌، ئه‌وا ڕێگه‌ی ده‌ده‌ین بچێته‌ نێو داعشه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ڕۆڵی خراپ ببینێ و سیخوڕی بكات، لێره‌ جێگایان نابێته‌وه‌.”
م.م.

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷