خۆپێشاندان لە هەولێر بە پشتیوانی لە خۆپێشاندانی مهاباد و سەردەشت
Sunday, May 10, 2015
NNSROJ: کاتژمێر ۱٠ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی مەی-٢٠ی گوڵان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بە دژی هەڵسوکەوتی دامودەزگا ئەمنی و سیخوڕییەکانی کۆماری ئیسلامی و ئاوەڵبەندەکانیان لە پێوەندی لەگەڵ دۆزی فەریناز خوسرەوانیدا، لەبەر دەم پارلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەکە بە خوێندنەوەی بەیاننامەی رێکخەرانی خۆپێشاندان دەستی پێکرد و تێشیدا، پەیامی چەند لایەنێکی سیاسیی رۆژهەڵات خوێندرایەوە.
لە بەشێکی تری خۆپێشاندانەکەدا، لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان پەیامی خۆپێشاندانەکەیان وەرگرت و بەڵێنیی بەدواداچوونی داخوازی چالاکانی ناڕازی دا.
خۆپیشاندەران کە ژمارەیان لە نێوان ١٠٠ بۆ ١٥٠ کەس دەبوو، دروشمگەلێکیان وەک "رۆژهەڵات وشیارە - لە داگیرکەر بێزارە"، "مهاباد تەنیا نیە"، "هەموومان فەرینازین"یان سەرد دەدا.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە