"مهاباد تەنیا نییە، سنە پشیوانییە"
Monday, May 11, 2015
NNSROJ: کۆمەڵێک لە ژنانی سنەیی، لە چالاکییەکی سیمبۆلیکدا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی کورتیان بە مەبەستی نیشاندانی پشتیوانیان لە خۆپێشاندانەکەی مهاباد تۆمار کردووە.
لەم گرتە ڤیدیۆییەدا کە پێدەچێ لە دەرەوەی شار تۆمار کرابێ، چالاکانی بەشداربوو، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "مهاباد تەنیا نییە، سنە پشتیوانییە" سەر دەدەن.
شایانی باسە کە ڕۆژی ١٧ی گوڵان، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی مهابادی، بە مەبەستی نیشاندانی ناڕەزایەتییان بەرانبەر بە گیانلەدەستدانی "فەریناز خوسرەوی"، خۆپێشاندانێکیان لە بەر دەرگای هوتێل تارا، شوێنی کارکردن و گیانلەدەستدانی ف.خ بەڕێوە برد. خۆپێشاندانەکە، ئاگرتێبەردرانی هوتێلەکە و تێکهەڵچوونی بەشداربووان و پۆلیسی لێکەوتەوە.
زانیاری زیاتر
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە