بابەتی گەرم:

"خۆپێشاندەران گێرەشێوێن و هەلپەرست بوون"

Monday, May 11, 2015
NNSROJمەلا قادر سۆهرابی، ئیمام جومعەی مهاباد لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی مێهر نیوز، خۆپێشاندەرانی مهابادی بە “کۆمەڵێکی ١٠٠ کەسی لە خەڵکانی گێرەشێوێن” ناساندووە کە “ئامانجیان بەرژەوەندیخوازی” بووە و “هەلپەرستانە ئەو کارە ناشایستەیان ئەنجام داوە”.

مەبەستی مەلا قادر لە “کاری ناشایست”، خۆپێشاندانی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی ناڕازی مهابادی بە مەرگیی گوماناویی فەریناز خوسرەوانی و ئاگرتێبەردانی هوتێل تارا، شوێنی کارکردن و گیانلەدەستدانی ئەو کچە کوردە بوو.

“ڕەحیم فەرەهمەند”، سەرۆکی بەرەی یەکگرتووی کوردیش لە نووسراوەیەکدا، بە پرسینی ئەوەی کە “گەلۆ بۆچی تا دێ کارێک بۆ گەشەپێدان لە ناوچەکە ئەنجام بدرێ، کردەوەیەکی تیرۆریستی یا ڕووداوێکی گوماناوی دەقەومێ؟”، خۆپێشاندانەکەی مهابادی بە “گێرەشێوێنی” شوبهاندبوو و بە زیانی گەشەسەندنی ئابووری مهاباد و “ناوچە کوردنشینەکان”ی لەقەڵەم دابوو.

دوو لێدوان، کە دژکردەوەی توندی چالاکانی کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەدواوە بووە.
م.م.

لە مهاباد چ قەوما؟

پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷