بانگەواز بۆ مانگرتنی سەراسەری لە ڕۆژهەڵات
Wednesday, May 13, 2015
NNSROJ: لە بانگەوازێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە، گرووپێک کە خۆیان وەک “کۆمەڵێک لە چالاکی سیاسی و مەدەنیی کوردستان” ناساندووە، داوایان لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە کە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی گوڵان، مان بگرن و بە داخستنی دووکان و بازاڕ، دژ بە سەرکەوت و زەخت و گوشار و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە کوردان هەڵوێست بگرن.
مانگرتنە داواکراوەکە، هاوکات لەگەڵ تێپەڕبوونی حەوت ڕۆژ بەسەر خۆپێشاندانەکەی مهابادە کە تێیدا هاووڵاتییانی ناڕازی، هوتێل تاران، شوێنی کارکردن و گیانلەدەستدانی “فەریناز خوسرەوانی”یان ئاگرتێبەردابوو.
هەژمارێک لە ڕێکخراوە سینفییەکانی سەر بە حدک، کۆمەڵە و حدکا، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی نووسراو، ڕایانگەیاندووە کە پشتیوانی لەو مانگرتنە دەکەن.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە