بابەتی گەرم:

“قۆڵبەستکراوانی خۆپێشاندانەکەی مهاباد ئەشکەنجە کراون”

Thursday, May 21, 2015


شیمانە دەکرێ هەژماری قۆڵبەستکراوان نێوان ١٠٠ تا ١٤٠ کەس بێ و زۆربەیان لەکاتی دەستبەسەرکرانەوە، توندوتیژیان لە بەرانبەر کرابێ. Photo: Archive
NNSROJ: زانرا کە زۆربەی قۆڵبەستکراونی خۆپێشاندانەکەی ئەمدواییانەی مهاباد، لە لایەن ئیتلاعاتەوە، بە توندی ئەشکەنجە کراون و هەژمارێکیان پاش لێدان و کوتانی زۆر، باش سپاردنی بارمتەی ماڵی و دانی بەڵێنی نووسراو، ئازاد کراون.

ئەگەرچی تا ئێستاش هەژماری دروستی قۆڵبەستکراوان نازانرێ بەڵام ناوەندی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان لە زاری باوکی یەکێک لە گیراوەکانەوە گوازتوویەتەوە کە بەشیک لە قۆڵبەستکراوان، بە هۆی نەبوونی جێ، بۆ گرتووخانەی تر لە ورمێ و شارەکانی دەوروپشت گوازراونەتەوە.

شیمانە دەکرێ هەژماری قۆڵبەستکراوان نێوان ١٠٠ تا ١٤٠ کەس بێ و زۆربەیان لەکاتی دەستبەسەرکرانەوە، توندوتیژیان لە بەرانبەر کرابێ.

شایانی باسە کە ڕۆژی ١٧ی گوڵان، سەدان هاووڵاتیی مهابادی، بە مەبەستی نیشاندانی ناڕەزایەتییان لە هەمبەر مەرگی گوماناویی فەریناز خوسرەوانی، لەبەردەم هوتێل تارا، شوێنی کارکردن و گیانلەدەستدانی ناوبراو کۆبوونەوە.


لاپەڕەی تایبەت بە مەرگی فەریناز و خۆپێشاندانەکەی مهاباد

کۆبوونەوەکە پاش دەستێوەردانی هێزە ئاسایشییەکان، ئاڵۆز بوو و ئەمەش ئاگر تێبەردرانی هوتێلەکە و بریندار و قۆڵبەستکرانی هەژمارێکی زۆر لە خۆپێشاندەرانی لێکەوتەوە.
یەکێک لە بریندارانی خۆپێشاندانەکە، گەنجێک بە ناوی “ئاکام تەلاج”ە. ناوبراو ماوەی دوو حەوتوویە لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە و دەگوترێ ڕەوشی تەندروستی نالەبارە.

دوو ڕۆژ دوای خۆپێشاندانەکەی مهاباد، لە سەردەشتیش خۆپێشاندانێکی هێمنانە بە پشتیوانی لە مهاباد و بۆ ئیدانەکردنی مەرگی گوماناویی فەریناز بەڕێوەچوو و لە ئاکامدا ١٢ کەس قۆڵبەست کران.

قۆڵبەستکراوانی خۆپێشاندانە هێمنانەکەی سەردەشت، پاش چەند ڕۆژ بە سپاردنی بارمتەی ماڵی ئازاد کران.
م.م.


پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷