ر.م.م.ک داوای ئازادکردنی هەرچی زووتری گیراوانی خۆپێشاندانەکەی مهاباد دەکا
Friday, May 22, 2015
NNSROJ: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لە بەیاننامەیەکی نووسراودا، نیگەرانی لەمەڕ چارەنووسی قۆڵبەستکراوانی خۆپێشاندانەکەی مهاباد و ئەگەری ناچارکرانیان بە دانپێنانی زۆرەملی نیشان داوە.
ر.م.م.ک داوای لە بەرپرسانی پێوەندیداری کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە مافی قۆڵبەستکراوانی خۆپێشاندانەکەی ١٧ی گوڵانی مهاباد بپارێزن و ئامادەکاریی پێویست بۆ هەرچی زووتر ئازادکردنیان بکەن.
ڕێکخراوەکە هەروەها داوای کردووە کە بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانی خەڵک، هەموو لایەنە شاراوەکانی پێوەندیدار بە مەرگی گوماناویی فەریناز خوسرەوانی ئاشکرا بکەن.
م.م.
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە