لە ساڵێکدا زیاتر لە ١١ هەزار کەس لە عێراق کوژراون
Thursday, December 24, 2015
NNSROJ: لانیکەم ١١١١٨ کەس، زۆربەیان خەڵکی سیڤیل، لە شەڕ و پێکدادانەکانی عێراقدا گیانیان لە دەست داوە. ئەمە بە نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.
بەگوێرەی ڕێکخراوەکە، زۆربەی توندوتیژییەکان، کە تەقینەوە و پێکدادانی ڕاستەوخۆی چەکداریش دەگرێنەوە، لە بەغداد ڕوویان داوە و لە زۆرینەشیاندا داعش بەرپرسیارەتییەکەی گرتووەتە ئەستۆ.
هاوکات مەیسەم ئەلغازی، ئەندامی پارلەمانی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پارلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە کە "ئەم دۆخە، پێویستی بە هاوکاری و هاوئاهەنگیی زیاتری نێونەتەوەیی هەیە بۆ لەناوبردنی تیرۆریزم."
ک. م
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە