HPG: لە نسێبین ١٤ پۆلیسی تایبەتمان کوشتووە
Saturday, March 5, 2016
NNSROJ- هێزەکانی پاراستنی گەل، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان دەڵێت؛ لە چالاکییەکەی ناوچەی "نسێبین"دا ١٥ پۆلیسی تایبەتیان کوشتووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل(HPG) رایگەیاند؛ رۆژی هەینی ٤ی مارس لە ناوچەی نسێبینی پارێزگەی ماردین، گەریلاکانیان "لە وەڵامی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان و شەهید بوونی ٣ گەریلا لە شاری ماردین"ی باکووری کوردستان، چالاکییەکیان ئەنجامداوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی HPG؛ کاتژمێر ٥:٤٥ی رۆژی ٤ی مارس، یەکینەیەکی گەریلا لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نسێبین چالاکییەکی ئەنجامداوە کە تێیدا ٧ ئۆتۆمبێلی پۆلیس تێکشکێندراون و ١٤ پۆلیسی تایبەتیش کوژراون.
سەرچاوەکانی هەواڵی تورکیا پێشتر بڵاویان کردبوەوە؛ لە ئەنجامی ئەو چالاکییە و شەڕ و پێکدادانی دواتریدا، ٢ پۆلیس کوژراون و ٣٥ کەسیش بریندار بوون کە بە گوتەی ئەوان؛ هەندێک لە بریندارەکان پۆلیسن و چەند کەسێکیشیان ئەندامانی بنەماڵەی پۆلیسەکانن.
ئەلف. و
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە