بابەتی گەرم:

پارتی قۆچەقانییەکانی کوردستان

Thursday, January 14, 2016

ئەرسەلان چەڵەبی

سەردەمێکی قەیراناوی بوو، ساڵێکی یەگجار تووش بوو، سەرما و سەخڵەتییەکی نالەبار بوو، هەر کەسەو و لە هەوایەک دەیخوێند، وڵات بە قۆناغێکی یەگجار ئەستەم دا تێپەڕ دەبوو، دوژمن تا دەهات غەڕڕەتر و دڕندەتر دەبوو، هێرشەکان بەرفراوان دەبۆوە و رۆژ لە دوای رۆژ قوربانی زۆرتر، بە پێی بڕیارێکی ئاشتیخوازانە چەک داندرابوو، بە پێی یاسای ئەخلاقی و سیاسیش نەدەبوو لێی پاشگەز بینەوە و چەک هەڵگرینەوە، هەر بۆیە دەبوو بە شوێن رێچارەیەک بین و خۆمان لەو قەیرانە رزگار کەین، دەبوو کاریک بکەین، یا دەبینە خانی خانان، یان دەبینە تۆزی بانان. هەر بۆیە بڕیارمان دا حیزبێکی تر دابمەزرێنین. دەبوو بڕیارە ئاشتیخوازانەکەش رەچاو بگرین و هێڵی سیاسی وڵات بە لاڕێدا نەبەین و نەبینە هێڵێکی تر کە ئەو دۆخە هێندەی تر شپرزە بکات و بایەخی مرۆڤی و پەیمان و دەروەستەکان بخەینە مەترسییەوە. دەبوو حیزبێک دابمەزرێنین و چەک هەڵنەگرین، دەبوو بەرەوروووی دوژمنێکی دڕندە بینەوە کە بە هەموو چەشنە چەکێکی تایبەت هێرشی دەکردینە سەر. بەڵام چۆن دەکرا و بە چ لەونێک دەگونجا، پرسیاریکی یەگجار قووڵ بوو کە وەڵامێکی ئەوتۆی بۆ نەدەدیتراوە. لە پاش ماوەیەک و دوای راوێژ و پڕس و رایەکی زۆر گەیشتینە ئەو بڕوایە دەبێ حیزبێک دابمەزرێنین کە چەکدار بێ، هەر بۆیە گەیشتینە ئەو باوەڕە کە دەبێ بگەڕینەوە سەدەکانی ناونجی و لە سروشت کەڵک وەرگرین. قۆچەقانیش باشترین چەک و دوروسترین ڕێچار بوو بۆ ئەو کێشەیە، هەر بۆیە دوای نووسینی مانیفێست و ئەساسنامەی حیزبەکەمان، هەروەها دیاری کردنی سکرتێر و جێگری سکرتێر، دەفتەری سیاسی و کومیتە ناوەندی و دامەزراندنی هێزی پێشمەرگە بڕیارمان دا ناوی حیزبەکەمان بنێن (pqk)"پ ق ک" واتە پارتی قۆچەقانییەکانی کوردستان.

کومیتەیەکی ئیجراییمان پێک هێنا کە لە چوار بەش پێک دەهات. ئەرکی بەشی یەکەم ئەوە بوو کە بکەونە شار و دێهات، ئەساسنامەی حیزب بڵاو بکەنەوە و هەوڵ بدەن ئەندام و پێشمەرگە بگرن، ئەرکی بەشی دووهەم ئەوە بوو کە بکەونە ناو دار و نزارەکانەوە و لە هەڵمەتێکی دژە ژینگە دا دوولکی تایبەتی قۆچەقانی ببڕنەوە. ئەرکی بەشی سێهەم کۆ کردنەوەی تویبی دوچەرخە و هەروەها هەنبانەی تایبەت کە وەکوو خەشابی چەک بەکار دێ، ئەرکی بەشی چوارەم پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەت بوو بۆ ساز کردنی قۆچەقانییەکان و هەروەها راهێنانی پێشمەرگە بۆ بە کارهێنانی ئەو چەکە.

کومیتەیەکیش بە جیا پێک هاتبوو بە ناوی کومیتەی "ب"، ئەرکی کومیتەی "ب" ئەوە بوو کە بچنە قەراخ چۆم و رووبارەکان و بە قەرای پێویست خڕکە بەرد کۆ بکەنەوە، خڕکە بەرد تەنیا تەقەمەنی پێویست بوو کە دەبوو کۆی بکەینەوە، هەر بۆیە زاخەیەکی تەقەمەنیش لە هەموو شارەکان و لە چەند جێی جۆراوجۆر دەبوو دوروست بکرێن و خڕکە بەردەکانی لێ دابندرێ.

لە پاش چەند مانگ کار و چالاکی بەردەوام چ لە رووی چەکداری و چ لە رووی سیاسییەوە توانیمان چوارپەلی حیزبەکەمان وێک بێنینەوە و تا رادەیەکیش توانیمان لە ناو خەڵک دا ئەندام و لایەنگر کۆ بکەینەوە. لە پەنا ئەوەشدا خەباتی مەدەنی حیزبی ئێمە پەرەی دەسەند.

تا چاومان کردەوە دیتمان زیاتر لە 50هەزار چەکداری قۆچەقانی بە دەستمان هەیە و دەتوانین بەرەوڕووی دوژمنی ماڵوێرانکەر بینەوە.


پەیوەندی‌دار:

"سێلفی لە گەڵ مەک دۆناڵد"

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷