هەڕەشەی ئێعدام لە زانیار مرادی کراوە
Wednesday, January 20, 2016
NNSROJ: کاربەدەستێکی گرتووخانەی ڕەجایی شاری ئێران هەڕەشەی ئێعدامکردنی لە گیراوی کورد زانیار مرادی کردووە: "بەرجام تەواو بوو و تۆش ئێعدام دەکرێی".
بەگوێرەی زانیارییەکانی "کەمپەینی دیفاع لە گیراوانی سیاسی، بەرپرسی بەشی قەزایی گرتووخانەی ڕەجایی شار، لە میانەی گفتوگۆیەکدا لەگەڵ نوێنەری داواکاری گشتیی تاران لە گرتووخانەکە، هەڕەشەی ئێعدامکردنی لە گیراوی سیاسیی کورد زانیار مرادی کردووە.
زانراوە کە نوێنەری داواکاری گشتیی تاران، بەمەبەستی بەدواداچوونی دۆسیەی ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ، کە لەلایەن بەرپرسانی گرتووخانەوە ئەشکەنجە و لە حاڵەتی بێهۆشی دایە، سەردانی گرتووخانەی ڕەجایی شاری کردووە و سەبارەت بە ئەشکەنجەکرانی ناوبراو لەگەڵ گیراوان دواوە.
بەرپرسی بەشی قەزایی زیندانی ڕەجایی شار، کە ئامادەی شایەدیی گیراوانی گرتووخانەکە لەسەر دۆسیەی ڕەمەزان ئەحمەد بووە، لەکاتی لێ پرسینەوەی زانیار مرادیدا هەڕەشەی لە ناوبراو کردووە و گوتوویەتی: "بەرجام تەواو بوو، تۆش ئێعدام دەکرێی".
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە