بابەتی گەرم:

ئازادیی گیراوێکی سیاسیی کورد، دوای ٧ ساڵ

Tuesday, February 16, 2016


NNSROJ- محەممەد ئەمین ئاگووشی گیراوی سیاسیی کورد پاش تێپەڕکردنی ٧ ساڵ زیندان لە گرتووخانەی زاهیدان، ئازاد کرا. 

بەپێی زانیارییەکانی کەمپەینی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ، بە بۆنەی ٢٢ی رێبەندان ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران، ٢ ساڵی کۆتایی سزای محەممەد ئەمین ئاگووشی وەبەر لێبوردن کەوتووە و رۆژی سێشەممە ١٦ی فێڤریە لە گرتووخانە ئازاد کراوە. 
ئاگووشی، ٧ ساڵ لەمەوبەر وێڕای ئیرەج محەممەدی و ئەحمەد پوولادخانی خەڵکی شاری پیرانشار، بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامێتی لە حیزبێکی بەرهەڵستکاری ئێراندا، دەسبەسەر و رەوانەی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ کرابوو.

ناوبراو دوای ٧ مانگ بەندکران لە ژووری تاکەکەسیی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵاعاتدا، رەوانەی گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ کرابوو و لە لقی دووی دادگەی سەربازیدا، سزای گوللەبارانی بەسەرداسەپێندرابوو.

ئەگەرچی دواتر ئەو بڕیارە لە لقی ٣١ی دیوانی باڵای ئێرانیش پەسند کرابوو، بەڵام لە ئەنجامی ناڕەزایەتیی پارێزەرەکەی، لقی یەکەمی دادگەی سەربازی سزای ئەو و ٢ تۆمەتبارەکەی دیکەی بۆ ١٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ گرتووخانەی زاهیدان گۆڕیبوو.

ساڵی پار هاوسەری محەممەد ئەمین ئاگووشی بە هۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری پیرانشار کۆچی دوایی کردبوو.

هاوینی رابردووش کچی ئەو گیراوە سیاسییە بە ناوی کانی ئاگووشی لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا و دوای کۆچی دوایی دایکی، خۆی هەڵواسیبوو و کۆتایی بە ژیانی هێنابوو.

 

پەیوەندی‌دار:

" فێمێنیزم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان"

پرسی "هەڵبژاردن" لە رۆژهەڵاتی کوردستان (بەشی یەکەم)

وازهێنانی عەزیزی، دەرفەتێک بۆ حدک

کاتی فرۆشتنی حدکا و حدک هاتوە؟

عیرفان رەهنموون: لە پێوەندی لەگەڵ "ڕاسان" تا ئێستا یەک ڕەخنەی زانستییم نەدیتووە

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷