بابەتی گەرم:

سێ تەقینەوە لە قامیشلۆ دەیان کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە

Wednesday, December 30, 2015


NNSROJ
: بەرپرسێکی کانتۆنی جزیرێ ڕایگەیاند کە لە دوو هێرشی جیاوازدا لە دوو شوێنی جیاوازی ناو شاری قامیشلۆ. لانیکەم ١٧ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.

سلێمان ئەحمەد، جێگری سەرۆکی دەستەی تەندروستیی کانتۆنی جزیرێ لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند کە سەعات ١٠.٠٥ی ئەمشەو دوو بۆمبی دانراو، یەکەمیان لە خواردنگەی "مەیامی" لە گەڕەکی "ووستا" و دووهەمیشیان لە خواردنگەی "گابریەل" لە گەڕەکی "سیاهی" تەقیونەتەوە.

بەگوێرەی ناوبراو لەم دوو تەقینەوەیەدا لانیکەم ١٧ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و لە سەرووی ٣٠ کەسیش بریندار بوون.

سەرچاوەیەکیش لە هێزە چەکدارییەکانی ئاسووری، بە ئاژانسی "سپوتنیک"ی ڕووسیی ڕاگەیاندووە کە هاوکات لەگەڵ ئەم دوو هێرشە، بۆمبێکی دیکەش لە جخواردنگەیەکی مەسیحییەکاندا تەقیوەتەوە کە شوێنی حەسانەوەی شەڕڤانانی ئەو گرووپە بووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە قوربانییەکانی بۆمبی سێهەم نەزانراوە و وەک سەرچاوەکەش ئاماژەی پێداوە، بۆمبێکی دیکەش لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە پووچەڵ کراوەتەوە.

وێنە: تویتێر
ک. م 


پەیوەندی‌دار:

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

بۆ ئەوەی رۆژئاوای کوردستان بپارێزین

تورکییە چووەتە ناو گەمەیەکەوە کە دارێژەرەکەی ڕووسیایە

ئەو کاتەی ژنان دەچنە شەڕی داعش

یەپەگە: خاکی خۆمان جێناهێڵین

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷