بابەتی گەرم:

بەحرەین و عەرەبستان پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ ئێران ڕاگرت

Monday, January 4, 2016


NNSROJ:
دوای ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو کە تێیدا باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تاران و قۆنسولگەریی ئەو وڵاتە لە مەشهەد ئاگریان تێبەردرا، عەرەبستانی سعووری بڕیاری دا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران ڕابگرێت و ئەمڕۆش کاربەدەستانی بەحرەین، بە نیشانەی پشتیوانی، دیپلۆماتکارانی خۆیان لە ئێران کشاندەوە.

دوابەدوای ئێعدامکرانی ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسیی شیعەی عەرەبستانی سعوودی کە لانیکەم یەکێکیان بە ڕێبەری دینیی ئەو گرووپە دێتە ئەژمار، شانشینی سعوودیا ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران ڕادەگرێت.

ئاژانسی هەواڵی "بی ئێن ئەی" کە دامەزراوەیەکی دەوڵەتیی شانشینی بەحرەینە، بڵاوی کردەوە کە "دیپلۆماتکارانی ئێران دوو ڕۆژ دەرفەتیان هەیە بەحرەین بەجێ بێڵن".

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ [دووشەممە ٤ی ژانوویە] ئێعدامکردنی "نەمر ئەلنەمر"ی بە "هەڵەیەکی گەورە" وەسف کرد کە "بە بڕینی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەبیر ناچێتەوە".

نەمر ئەلنەمر، یەکێک لە ڕێبەرانی ڕادیکاڵی شیعەکانی عەرەبستانی سعوودی بوو کە ساڵانێکی زۆر لە شاری قوم لە ئێران دەرسی دینیی خوێندبوو.

ناوبراو، کە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕێبەرایەتیی سەرهەڵدانی شیعەکانی عەرەبستانی سعوودیی کردبوو، لەلایەن ئەو وڵاتەوە وەک "مۆرەی ئێران" چاوی لێدەکرا. نەمر ئەلنەمر ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، لەگەڵ ٤٦ کەسی دیکە لە سێدارە درا.

ک. م


پەیوەندی‌دار:

ژمارەیەکی زۆر "چەکی ئێرانی لە کەشتییەکی بێ ناسنامەدا" دەستی بەسەردا گیراوە

ئاگردرانی باڵوێزخانەی سعوودی لە تاران + ڤیدیۆ

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷