بابەتی گەرم:

ژمارەیەکی زۆر "چەکی ئێرانی لە کەشتییەکی بێ ناسنامەدا" دەستی بەسەردا گیراوە

Monday, March 7, 2016


NNSROJ: هێزە دەریاییەکانی ئوستڕالیا دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەکوچۆڵدا گرتووە کە دەگوترێ لە ئێرانەوە بۆ چەکدارانی حوسی لە یەمەن بەڕێکراوە.

هێزی دەریایی ئوستڕاڵیا ڕایگەیاندووە کە کەشتییەکی سەربازیی وڵاتەکەی، لە نزیک کەناراوەکانی دەریای عەمان، هەژمارێکی زۆر چەکوچۆڵی لە "کەشتییەکی بچکۆڵەی بێ ناسنامە"دا دۆزیوەتەوە کە گومان دەکرێت لە ئێرانەوە بەرەو یەمەن ڕەوانە کرابن.

بەگوێرەی کەناڵی "سی ئێن ئێن"، "زیاتر لە ٢٠٠ پارچە چەک، پێکهاتوو لە ١٩٨٩ کڵاشینکۆف و ١٠٠ مووشەک"، لە کەشتییەکەدا دۆزراونەتەوە و بەرپرسانی ئەمریکیش بە کەناڵەکەیان گوتووە کە گومان دەکەن ئەو چەکانە لە ئێرانەوە بۆ چەکدارانی حوسی لە یەمەن ڕەوانە کرابن.

بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا لە هەرێمەکە، سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاریی زیاترن بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو بابەتە بەڵام وتەبێژێکی وەزارەتی دیفاعی ئوستڕاڵیا ڕایگەیاندووە کە لە ناو کەشتییە بێ ناسنامەکەدا، ١٨ کەس، کە بە تەواوی ڕوون نییە هاووڵاتیی کام وڵاتن، دەستبەسەر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.


کاربەدەستانی ئوستڕاڵی و ئەمریکی، بە پشتبەستن بە لێپرسینەوەی کەسە دەستبەسەرکراوەکان، گومان دەکەن ئەم چەکانە، لە ئێرانەوە و لە ڕێگەی سۆمالەوە بۆ حوسییەکانی یەمەن ڕەوانە کرابن.

کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتر بەوە تاوانبار کراوە کە لە پڕچەککردنی حوسییەکاندا دەستی هەبێت کە وەک کەناڵەکە دەنووسێ، لە شەڕێکی نیابەتیدان لەگەڵ تاقمە سوننەکانی یەمەن، بە سەرۆکایەتیی سەرکۆمار "ئەبو ڕابوو مەنسوور هادی" و بە پشتیوانیی عەرەبستانی سعوودی.

حوسییەکانی یەمەن، لە چوار ساڵی ڕابردوودا، شەڕێکی توندیان لە ناوچەکانی باکووری ئەو وڵاتە بە دژی چەکدارە سوننەکان وەڕێ خستووە کە حکوومەتی ناوەندیی یەمەن و عەرەبستانی سعوودی پشتیوانییان لێ دەکەن. ئەو گرووپە، کە وەک کەمینەیەکی شیعە دێنە ئەژمار، لەلایەن سەرۆکی پێشووی یەمەن عەلی عەبدوڵا ساڵحەوە سەرکرادیەتی دەکرێن. 

ک. م


پەیوەندی‌دار:

تورکیا و گرژییەکەی ئێران – عەرەبستانی سعوودی

"حەشدی شەعبی هاووڵاتیانی سیڤیل دەکوژێ"

"نامانەوێ لەگەڵ ئێران بکەوینە شەڕەوە"

بەحرەین و عەرەبستان پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ ئێران ڕاگرت

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷