بابەتی گەرم:

داعش لێبڕاوانە هەوڵ دەدات بەنداوی تەشرین داگیر بکاتەوە

Friday, January 8, 2016


NNSROJ:
نزیک بە دوو حەوتوو دوای ڕزگارکرانی بەنداوی تەشرین لەدەست داعش، چەکدارانی ئەو گرتووە لێبڕاوانە لە هەوڵی گرتنەوەی بەنداوەکە و ئەو ناوچانە دان کە لەو ماوەیەدا لەدەستیان داوە.

بەگوێرەی بەشی ئینگلیزیی دەنگی ئەمریکا، بەنداوی تەشرین و دەوروبەری، لە ناوەڕاستی ئەو شەڕانەدان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەنێوان چەکدارانی داعش و هێزەکانی سووریای دێموکراتیک هاتوونە ئاراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو کەناڵە، داعش تا ئێستا چەند جارێک هەوڵی داوە بە "هێرشی کتوپڕ و چاوەڕواننەکراو"، دەست بەسەر ئەو ناوچانەدا بگرێتەوە بەڵام لەگەڵ دژە ئۆپەراسیۆنی هێزە کوردی و سوریاییەکاندا ڕووبەڕوو بۆتەوە.

بەنداوی تەشرین، کە کارەبای بەشێکی زۆری ناوچە باکوورییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دابین دەکات، زیاتر لە ساڵیک بوو لەدەست چەکدارانی داعشدا بوو تا سەرئەنجام لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی یەپەگە، یەپەژە و هێزە عەرەب و ئاسوورییەکانی بەشدار لە ڕێکخراوی چەکداریی "هێزەکانی سووریای دێموکراتیک"دا ڕزگار کرا.

چەکدارانی داعش ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو هێرشێکی کتوپڕیان کردە سەر ناوچەکانی "عەین عیسا" بەڵام لەگەڵ بەربەرەکانیی هێزە کوردییەکانی ئەو ناوچەیە ڕووبەڕوو و هێرشەکەیان تێک شکێنرا؛ ئەمە بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی دەست دەنگی ئەمریکا کەوتوون.

گرووپێکی دیکەی چەکداران، هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشە، دزەیان کردبووە ناو شارۆچکەی "سەرین" کە لە نزیک بەنداوی تەشرین و لە ڕۆژهەڵاتی چەمی فورات هەڵکەوتووە. بەگوێرەی وتەبێژێکی "هەسەدە"، دوای شەڕێکی چەند کاتژمێری توانراوە ئەو هەوڵەی چەکدارانیش پووچەڵ بکرێتەوە.

شەڕڤان دەروێش، یەکێک لە وتەبێژانی هێزەکانی سووریای دێموکراتیک، بە کەناڵەکەی گوتووە " بەهۆی بایەخی ستراتیژی و سێمبولیکی ئەو شوێنەوە، داعش دەیەوێ بەنداوی تەشرین بگرێتەوە." ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە کە هێزەکانیان توانیویانە هەردوو هەوڵی چەکداران پووچەڵ بکەنەوە.

دوای تێکچوونی بارودۆخی ئاووهەوا لە ناوچەکە، چالاکیی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان کەمتر بووەتەوە و ئەمەش، وەک کەنالەکە دەنووسێ "دەرفەتی بۆ چەکدارانی داعش ڕەخساندووە کە سەرلەنوێ خۆیان ڕێک بخەنەوە و هێرشی پێچەوانە بکەنە سەر ئەو ناوچانەی لە دەستیان داوە."

دەروێش ئەمەی پشتڕاست کردۆتەوە کە داعش، بە کەڵکوەرگرتن لە تێکچوونی ئاووهەوا، دەیەوێ دەست بەسەر ئەو ناوچانەدا بگرێتەوە کە لەو ماوەیەدا لە دەستی داون.

شیاوی ئاماژەیە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ژێنەڕاڵێکی پایەبەرزی ئەمریکا، بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی تورکیا، سەردانی ئەنقەرەی کردبوو.

ک. م


پەیوەندی‌دار:

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

بۆ ئەوەی رۆژئاوای کوردستان بپارێزین

تورکییە چووەتە ناو گەمەیەکەوە کە دارێژەرەکەی ڕووسیایە

ئەو کاتەی ژنان دەچنە شەڕی داعش

یەپەگە: خاکی خۆمان جێناهێڵین

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷