کچانی کەمتەمەن لە چاوەڕوانیی ئێعدامدا
Monday, January 11, 2016
NNSROJ: بە تۆمەتگەلی وەک "دزی"، "ڕاکردن لە ماڵەوە" و فریودانی فرۆشیاران، دەیان کچی کەمتەمەنی ئێرانی لە گرتووخانەکاندا چاوەڕوانی جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامن.
ڕۆژنامەنی گاردیەن لە ژمارەی دوێنێ [یەکشەممە ١٠ی ژانوویە]، ڕاپۆرت و وێنەهەواڵێکی سەبارەت بە ژمارەیەک کچی کەمتەمەنی ئێرانی بڵاوکردۆتەوە کە لە زیندانەکاندا بەند و چاوەڕوانی جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامەکەیانن.
ڕۆژنامەکە چیرۆکی ژمارەیەک لەو کچە گەنجانە دەگێڕێتەوە کە لەناویاندا، کەسانی تەمەن ١٥ تا ١٧ ساڵەش دەبینرێن.
ک. م
پەیوەندیدار:
تەگ:
مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە