بابەتی گەرم:

ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، هەڵبژاردن بایکۆت دەکات

Tuesday, February 2, 2016


 NNSROJ: ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆمەڵە، لە ڕاگەیەنراوێکدا داوای بەشداری نەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێراندا دەکات و دەڵێ با خەڵک "بوار بۆ روخاندنی کولیەتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی فەراهەم بکەن."

ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ـ کۆمەڵە، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لە سایتی ڕەسمیی خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە، باس لە " بە چۆکداهاتنی ڕژیم لە بەرانبەر ئیمپڕیالیستەکاندا" دەکات لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا و ڕوونی دەکاتەوە کە کاربەدەستانی ئێران، بۆ ئەوەی "بەر بە زیاتر ڕیسوا بوونی کۆماری ئیسلامی لەبەر چاوی خەڵک بگرن... هەوڵ دەدەن لە ڕقابەتە نێوخۆییەکان لەوانە لە هەڵبژاردندا، کڵاوێک بۆخۆیان دروست بکەن."

کۆمەڵە ئامامەی بە ڕەتکرانەوەی شیاوەتیی " زۆربەی نامزەدەکانی سەربە تەیفی ئیسلاح خوازانی حکومەتی" دەکات لەلایەن شوورای نیگابانەوە و ئەمەش وەک "زەربەیەک" لە هەوڵەکانی حەسەن ڕووحانی، سەرکۆماری ئێران چاو لێدەکات. ڕێکخراوی ئاماژە بۆکراو، هەر لەم لێدوانەیدا بە درێژی باس لە نەمانی ئابڵۆقە ئابوورییەکان دەکات لەسەر ئێران، بەڵام ئەوەش ڕوون دەکاتەوە کە دەرکەوتەکانی گەشەی ئابووری لە ئێران، "لە خزمەت سەرمایەدارانی کەرتی تایبەت و لە ڕاستای سەقامگیری ڕژیمدا تەرح ڕێژی کراوە" و داوا لە کرێکاران و چینە هەژارەکانی ئێران دەکات، کار "ڕووخاندنی کولیەتی ڕژیم" بکەن. ـ

ـ کرێکاران لە ڕێگای خەباتی یەکگرتوانە و ڕێکخراو و دروستکردنی بزووتنەوەیەکی متالباتی لەدەوری کۆمەڵێک دروشمی وەک " زیاد کرانی حەقدەست"، " کار یان بێمەی بێکاری کافی"، " ئەمنەیتی پیشەيی و بە دایمی کردنی سەرجەم قەراردادە کاریەکان" و شتی لەم بابەتانە، دەتوانن داواکاریە سیاسی و سینفیەکانیان بەسەر ڕژیمدا بسەپێنن و بە ڕێکخستنی ڕیزەکانیان لەسەر ناوەرۆکی ئەم خەباتە، بوار بۆ روخاندنی کولیەتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی فەراهەم بکەن؛ کۆمەڵە وای نووسیوە.

ک. م

پەیوەندی‌دار:

" فێمێنیزم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان"

"کوندور- CONDOR"؛ نهێنی ساختەکاری لە پرۆسەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان

پرسی "هەڵبژاردن" لە رۆژهەڵاتی کوردستان (بەشی یەکەم)

وازهێنانی عەزیزی، دەرفەتێک بۆ حدک

کاتی فرۆشتنی حدکا و حدک هاتوە؟

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷