بابەتی گەرم:

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان: بەشداری لە هەڵبژاردندا بێ مانایە

Saturday, February 6, 2016


NNSROJ- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراندا بە کارێکی بێمانا و بێ پاساو لەقەڵەمدا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛ "ئێمە ئەو ھەڵبژاردنانە ھەموویان بە نادێمۆکراتیک و بەتەواوی ناتەبا لەگەڵ ھەموو یاسا و رێسا ناسراوە جیھانییەکان سەبارەت بە ھەڵبژاردنی ئازاد دەزانین. لەراستیدا نیزامی ویلایەتی فەقیە لەبنەمای خۆیدا لەگەڵ ھەموو ھەڵبژاردنێکی ئازاد ناتەبایە".

لە درێژەی بەیاننامەکەدا کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەڵێت: "حیزبە سیاسییەکان، نە لە ئێران و نە لە کوردستان، ھیچ دەرفەتێکیان بۆ بەشداری لەو ھەڵبژاردنەدا نەدراوەتێ، ھەموو ئاسەوارێکی ھەڵبژاردنێکی ئازاد و تەنانەت نیمچە ئازادیش قەدەغە کراوە.ئازادی رادەبڕین، ئازادی راگەیاندن، ئازادی خۆکاندید کردن، ئازادی کۆبوونەوە و میتینگی ئینتیخاباتی، ئازادی حیزبە سیاسییەکان و تەنانەت ئازادی تاکە سەربەخۆکان لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستاندا بوونیان نییە، فەزای ئەمنییەتی و زەبروزەنگ، گرتن و ئیعدام بەتایبەتی لە کوردستان بەردەوامە و بەشی ھەرە زۆری کاندیداکانیش لەلایەن شورای نیگابانەوە رەت کراونەتەوە.لەم حاڵەدا بەشداری لە ھەڵبژاردن بۆ ئێمە و بۆ ھەموو لایەنێکی کە بەجیددی بیر لە مافە دێمۆکراتیکەکانی خەڵک و بیر لە مافە سیاسی و نەتەوایەتییەکانی گەلی کورد بکاتەوە، بەتەواوی بێ مانا و بێ پاساوە."

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا حیزبی ناوبراو داخوازی هەندێک لە خەڵک و لایەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی "نەزارەتی ئیستیسوابی" بە داخوازییەکی رەوا لەقەڵەمداوە و پشتیوانی خۆی لەو داواکارییە دەربڕیوە.

چاوەڕێ دەکرێت کۆتایی مانگی فێبریەی ئەمساڵ، هەڵبژاردنەکانی خولی دەهەمی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدرێت.

ئەلف. و


پەیوەندی‌دار:

" فێمێنیزم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان"

"کوندور- CONDOR"؛ نهێنی ساختەکاری لە پرۆسەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان

پرسی "هەڵبژاردن" لە رۆژهەڵاتی کوردستان (بەشی یەکەم)

وازهێنانی عەزیزی، دەرفەتێک بۆ حدک

کاتی فرۆشتنی حدکا و حدک هاتوە؟

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷