بابەتی گەرم:

سەرۆکی ناتۆ: کوردەکان دەبێ لە چارەسەریی کێشەکاندا بەشدار بن

Friday, February 12, 2016


NNSROJ: سکرتێری گشتیی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور ڕایدەگەیەنێ کە لەناو کێشە و ئاڵۆزییەکانی سووریادا کوردەکانیش هەن، بۆیەش گرینگە ئەوان بەشێک لە چارەسەرییەکانیش بن.

یەنس ستۆلتەنبێرگ، سکرتێری گشتیی "ناتۆ" ئەمڕۆ [هەینی ١٢ی فێڤریە] لە لێدوانێکی چاپەمەنیدا ڕایگەیاند کە کوردەکان لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی سووریاوە گلاون و بەو هۆیەوەش "زۆر گرینگە کە لە دانوستانەکانی چارەسەری"یدا بەشداری بکەن.

ـ بێگومان، کوردەکان بەشێکن لەم ململانێیە، ئەوان لە کێشەکانی سووریادا هەن، هەروەتر لە عێراقیش. بەم هۆیەوە گرینگە کە لە چارەسەرییەکەشدا بەشدار بن، چونکا هەموو لایەنەکان دەبێ یارمەتیدەر بن بۆ چارەسەرییەکی ئاشتیانە لە سووریا؛ بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕووسیا، ستۆڵتەنبێرگ وای بە ڕۆژنامەنووسان گوتووە.

پارتی یەکێتیی دێموکراتیک کە گەورەترین هێزی کوردیی ڕۆژئاوای کوردستانە، بۆ دانوستانەکانی "ژنێڤ سێ"ی کۆتایی مانگی فێڤریە بانگهێشت نەکرابوو. 

دانوستانەکان ی ژنێڤ سێ، کە بڕیار بوو لە نێوان حکوومەتەکەی بەشار ئەسەد و هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکاندا و لەژێر چاودێری نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریادا بەڕێوە بچن، بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراون.

ک. م


پەیوەندی‌دار:

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

بۆ ئەوەی رۆژئاوای کوردستان بپارێزین

تورکییە چووەتە ناو گەمەیەکەوە کە دارێژەرەکەی ڕووسیایە

ئەو کاتەی ژنان دەچنە شەڕی داعش

یەپەگە: خاکی خۆمان جێناهێڵین

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷