بابەتی گەرم:

پژاک: "ئەندامێکی مەجلیس و دوو گەریلامان شەهید بوون"

Friday, February 12, 2016



NNSROJ- لە ئاکامی بۆردومانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)دا، ئەندامێکی مەجلیسی ئەو پارتە و دوو گەریلا گیانیان لەدەستداوە.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، ئەمڕۆ ١٢ی فێبریە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ناوی سێ گەریلای خۆیانی ئاشکرا کرد کە ٤ی فێبریەی ئەمساڵ لە ئەنجامی بۆردومانی بەندەنەکانی قەندیل لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، گیانیان لەدەستداوە.

 بەیاننامەکەی پژاک دەڵێ؛ بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە "گوڵناز عەلیپوور" خەڵکی شاری ورمێ و ئەندامی مەجلیسی پژاک، هەروەها دوو گەریلای دیکەیان بە ناوی "ئەمرا تورکەر" خەڵکی شاری وان و "فەرزاد کەریمی" گیانیان لەدەستداوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە هاوینی ساڵی پارەوە دەستیان بە بۆردومانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گەریلاکانی پ.ک.ک و پژاک کردۆتەوە. بەرپرسانی تورکیاش جەختیان کردۆتەوە؛ تا پاکتاوکردنی یەکجاریی پارتی کرێکارانی کوردستان هێرشەکانی خۆیان راناگرن.

تا ئێستا ئامارێکی روون سەبارەت بە ژمارەی ئەو گەریلایانەی لەم چەند مانگەدا و بە هۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە، بڵاونەکراوەتەوە.


پەیوەندی‌دار:

" فێمێنیزم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان"

کۆگفتگۆی ئایەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان - کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (KODAR)

پرسی "هەڵبژاردن" لە رۆژهەڵاتی کوردستان (بەشی یەکەم)

وازهێنانی عەزیزی، دەرفەتێک بۆ حدک

سەلاس و باوەجانی؛ تێکهەڵچوونی قورس هاتە ئاراوە

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷