بابەتی گەرم:

"کوردەکان کلیلی چارەسەرین"

Friday, February 26, 2016


هێنری بارکێی/ ویڵسن سەنتەر، میدڵ ئیست پرۆگرام

لە وتارێکدا کە لە فاینانشڵ تایمزدا بڵاوی کردۆتەوە، بەرپرسی ژووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەنتەری "ویڵسن" کوردەکان وەک کلیلی چارەسەریی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەناو دەکا و دەستنیشانی دەکا کە ئەوان، "قەت ئەوەندەی ئێستا کاریگەرییان لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبووە".

هێنری بارکێی، لەو وتارەیدا کە دوێنێ [٢٥ی فێڤریە] بڵاوی کردۆتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە کوردەکان "باڵانسی دەسەڵاتیان لە سووریا و عێراق ڕاگرتووە و ئێستاش لە ناوەڕاستی سەرهەڵدانێکدان لە تورکیا" و دەڵێ "ئەم ڕابوونەی کوردەکان لەگەڵ ئەوانی پێشووتریان جیاوازیی هەیە".

بە گوتەی ناوبراو هێزە جیهانی و هەرێمییەکان، "بچووک بن یان گەورە" ناچارن گوێ بۆ داخوازیی کوردەکان ڕابگرن، "بەجۆرێک کە پێشتر قەت ڕووی نەداوە".

بارکێی پێی وایە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، "بێ ئەوەی خۆی بیهەوێت"، لە شەڕ بە دژی جیهادییەکانی داعشدا، "بەو ئەندازەیە کە پێویستی بە هەوڵەکانی تورکیا هەیە، پێویستیشی بە کوردەکان هەیە".

ناوبراو پارتی یەکیەتیی دێموکراتیک بە "ئاوەڵەبەندی سەرەکیی ویلایەتە یەگرتووەکان" لە شەڕ بە دژی داعشدا بەناو دەکا کە "لەلایەن تورکیا، هاوپەیمانی لەمێژینەی ئەمریکا لە ناتۆوە بۆردومان دەکرێن" و ئەوەش بە هەوڵێک بۆ تێکدانی پەیوەندیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان  و پەیەدە لێک دەداتەوە.

ئەو بەرپرسەی ژووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەنتەری ویڵسن، ئاماژە بە نیگەرانییەکانی تورکیا دەکات لەمەڕ پەرەگرتنی هێژمۆنیی کوردەکان لە سووریا و هەوڵەکانی ئەو وڵاتەش وەبیر دێنێتەوە بۆ تاوانبارکردنی پەیەدە لە پەیوەندی لەگەڵ تەقینەوەکەی دوو حەوتوو لەمەوبەری ئەنقەرە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکیەتیی دێموکراتیک، ڕوونی کردۆتەوە کە کوردەکانی سووریا، چاویان نەبڕیوەتە خاکی تورکیا و بەپێچەوانەوە، وەک هێنری بارکێی ئاماژەی پێداوە، "دەیەوێ هەوڵی هاوبەش لەگەڵ تورکیادا دەست پێ بکات".

ـ ئەوەی بەڕێز ئەردۆغانی نیگەران کردووە، ئەوەیە کە لە سێ وڵاتدا کە کەمینەی بەرچاوی کوردیان تێدایە ـ تورکیا، عێراق و سووریا ـ کوردەکان بەرەو پێش هەنگاو دەنێن. تەنیا لە ئێران ڕژیم کەموزۆر سەرکەوتوو بووە لە دەمکوتکردنی مانیفێستی ناسیۆنالیستیی کوردەکاندا، ئەمەش تەنیا لە ڕێگەی توندوتیژییەوە؛ هێنری بارکێی وای نووسیوە و ئاماژە بەوە دەکات کە کوردەکانی باشووری کوردستان، "لەسایەی هەوڵەکانی ئەمریکادا، هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی فێدڕاڵیان لە عێراق پێک هێناوە کە لە ئاستی ناونەتەوەییشدا دانی پێدا نراوە".

ناوبراو ئاماژەش بە "پەیوەندیی باش"ی تورکیا دەکات لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کە هەروەها یەکێک لە ئاوەڵبەندە گرینگە بازرگانییەکانیشیەتی و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە "هەرێمی کوردستان، وەک سێمبولێک بۆ خۆبەڕێوەبەریی کوردی، گرینگیی خۆی دەپارێزێت".

هێنری بارکێی باس لەوە دەکات کە کوردەکانی باکووری کوردستان، "لە سەرەتای نەوەدەکانەوە، لە ناوەڕاستی ئاکتیڤیسمێکی سیاسیدان" لە تورکیا و، وێڕای ئاماژە بە خەباتی مەدەنیی پارتی دێموکراتیکی گەلان ڕوونیشی دەکاتەوە کە، "پرسی کورد ئێستا سەرتۆپی سیاسەتە لە تورکیا و توانیویەتی لە بزووتنەوەیەکی گوند و ناوچە دووردەستەکانەوە، ببێتە بزووتنەوەیەکی شاریی زۆر پێشکەوتووتر".

بەگوێرەی ئەو لێکۆڵەرە، ترسی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیا ئەوەیە کە لە ئەنجامی شەڕی ناوخۆیی سووریادا، کوردەکان هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی وەک ئەوەی باشوری کوردستان دامەزرێنن. "تورکیا بەمجۆرە دەبێتە جیرانی دوو هەرێمی ئۆتۆنۆمی کوردی لە ناوچە باشوورییەکانی سنوورەکەیەوە. ئەمەش وا لە کوردەکانی تورکیا دەکات کە هەمان شتیان بوێت".

سەرۆکی ژووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەنتەری ویڵسن، ڕوونیشی دەکاتەوە کە ئەردۆغان، دەستی بە دانوستان کردبوو لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، بەڵام "پەیمانەکەی هەڵوەشاندەوە، کاتێک پەکەکە ڕەتی کردەوە داواکارییەکانی [ئەردۆغان] سەبارەت بە دەستهەڵگرتنی پەیەدە لە ئامانجەکانی لە سووریا پەسەند بکات".

ناوبراو بارودۆخی ئێستای ناوچەکە بە "ناسەقامگیر" وەسف دەکات، بەتایبەت کاتێک ئەردۆغان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ویست لەنێوان تورکیا و پەیەدەدا یەکێکیان هەڵبژێرێت. بەو حاڵەش، پێی وایە ئەمریکا دەتوانێ لەنیوان کورد و تورکیادا، وا کە هەردوولا تێیدا سوودمەند بن، ناوبژیوانی بکات.

پێشنیاری بارکێی ئەوەیە کە پەکەکە، لە بەرامبەر ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیادا بۆ سەر ڕۆژئاوا، شەڕ ڕابگرێ و هێزەکانی خۆی بۆ باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بکشێنێتەوە.

بە باوەڕی ئەو لێکۆڵەرە، سوودی پێکهاتنێکی لەم جۆرە، ئەوەیە کە ڕاگرتنی توندوتیژی ناوخۆی تورکیاش بگرێتەوە. توندوتیژییەک کە "بەشێک لە ناوچە کوردییەکانی وەک شارەکانی سووریا وێران کردووە".

ـ ئەم پەیمانە ڕێگەش بۆ پەیەدە و ویلایەتە یەکگرتووەکان خۆش دەکات کە قورسایی بخەنە سەر شەڕ بە دژی داعش، لەکاتێکدا ئەمە پێگەی کوردەکانی سووریاش بەهێز دەکات لە داخوازییەکانیاندا بۆ یەکسانی، دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ناوخۆیی؛ هێنری بارکێی ئاوا کۆتایی بە بابەتەکەی هێناوە.

ک. م 


پەیوەندی‌دار:

هەڤپەیڤین لەگەڵ ئەرگین ئوێپەنگین سەبارەت بە بارودۆخی زمانناسیی کۆمەڵایەتیی زمانی کوردی لە تورکییە

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

هێرش بۆسەر بارەگای ئاکپاڕتی، ڕۆژێک دوای هێرشکردنەسەر شارەدارییەکانی هەدەپە

بۆ ئەوەی رۆژئاوای کوردستان بپارێزین

تورکییە چووەتە ناو گەمەیەکەوە کە دارێژەرەکەی ڕووسیایە

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷