بابەتی گەرم:

دەمیرتاش تەقینەوەکەی ئانکارای مەحکووم کرد

Friday, February 26, 2016



NNSROJ- سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، هێرشەکەی ١٧ی ئەم مانگەی ئانکارای پایتەختی تورکیای مەحکووم کرد.

دەمیرتاش، ئەمڕۆ و لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند؛ ئەوان هیچ پەلامارێکی خۆکوژی و هیچ هێرشێک کە ژیانی خەڵک بخاتە مەترسییەوە، لە لایەن ڕێکخراوی تاک یانیش هەر ڕێکخراوێکی ترەوە بێت پەسەند ناکەن و ئەو جۆرە کارانە مەحکووم دەکەن.

سەلاحەدین دەمیرتاش لە لێدوانەکەیدا گوتی: ”ئەوەی کە ئەو کارە لە لایەن چ لایەنێکەوە ئەنجام دراوە هیچ لە هەڵوێستی ئێمە ناگۆڕێت. ئێمە هێرشی خۆکوژی یان هەر هێرش و لێدوانێک کە هەڕەشە لە کۆمەڵگا بکات پەسەند ناکەین و بە باشیشی نازانین.“

رۆژنامەی جمهوریەتی تورکی درێژەی لێدوانەکەی دەمیرتاشی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا ئاماژە بە هەڵوێستی پارتەکەیان سەبارەت بە تەقینەوەکەی ئانکارا و چەند مەسەلەیەکی تر کراوە.

دەمیرتاش سەبارەت بە بەردەوامی شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکانی باکووری کوردستان زانیاری دا و گوتی: "هەر تەنها لە ١٥ رۆژی ڕابردوودا لە جزیرێ ١٦٧ کەس کۆمەڵکوژ کراون کە بەشی هەرە زۆریان خویندکاری زانکۆن. تەرمی ١٣٧ کەسی دیکە لەبەر دەستدان کە هێشتاکەش نەتوانراوە بناسرێنەوە.”

هاوسەرۆکی هەدەپە گوتی: "بارودۆخی ناوچەی سوور-ی ئامەدیش بارودۆخیکی هاوشێوەیە و ئەوان داوایان کردووە کە قەدەغەی هاتوچۆ گەر بۆ رۆژێکیش بووە هەڵگیرێت و چارەنووسی ئەو خەڵکەی لەوێدا ماونەتەوە هاوشێوەی خەڵکی جزیرێ نەبێت، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ وەڵامێکیان بەو داوایەی ئەوان نەداوەتەوە."

سەبارەت بە مەسەلەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سووریا، سەڵاحەددین دەمیرتاش هەڵوێستی پارتەکەیانی ئاشکرا کرد و ئەو هەنگاوەی بە ڕووداویکی گرینگ وەسف کرد. دەمیرتاش ڕایگەیاند کە پێویستە درێژە بەم هەنگاوە بدرێ و شەڕ بوەستێنرێ و لایەنەکانی سووریا لە دەوری مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە و بگەنە بڕیارێکی باش سەبارەت بە داهاتووی وڵاتەکەیان.

دەمیرتاش ڕەخنەشی لە هەڵوێستی حکوومەتی تورکیا و سەرۆکوەزیران ئەحمەد داودئۆغڵوو گرت و ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی ئاکەپە، “لە جیاتی گەڕان بەدوای خاڵێک بۆ گەڕانەوە لە سیاسەتە چەوت و هەڵەکانی خۆی، هێشتاش لە پەلەقاژەی ئەوەدایە کە چۆن چۆنی دەتوانێ چەتەکانی داعش و جەبهەتولنوسرا بپارێزێت “.

دەمیرتاش ڕەخنەی توندی لە لێدوانەکانی داودئۆغڵوو گرت و گوتی؛ “ ئێستاکە لە سووریا هەنگاوەکان بەرەو چارەسەری دەڕۆن، کەچی ئەو (داودئۆغڵوو) دەڵێ؛ “ئێمە دان بەو ئاگربەستەدا نانێین”! بۆچی مەگەر ئێوە لایەنێکی بەشداری ئەو شەڕەن؟ ئێوە بە ناوی کێوە قسە دەکەن؟ تۆ خەڵیفەی داعشی یان سەرۆکوەزیری تورکیا؟ خۆ تورکیا لایەنێکی ڕەسمی ئەو شەڕە نییە.”

رۆژی ١٧ی شوبات تەقینەوەیەکی خۆکوژی ئانکارای پایتەختی تورکیای هەژاند و کوژرانی ٢٩ کەس و برینداربوونی دەیان کەسی تری لێ کەوتەوە. حکومەتی تورکیا هەر کاتژمێرێک دوای تەقینەوەکە یەکینەکانی پاراستنی گەلی سەر بە پارتی یەکیەتیی دیموکراتیکی رۆژئاڤای کوردستانی بە ئەنجامدانی ئەو کارە تۆمەتبار کرد. بەڵام دواتر، “تەیرێ بازێن ئازادییا کوردستان/ تاک” بەرپرسیاریەتی ئەو تەقینەوەی گرتە ئەستۆ.


ب.ش


پەیوەندی‌دار:

هەڤپەیڤین لەگەڵ ئەرگین ئوێپەنگین سەبارەت بە بارودۆخی زمانناسیی کۆمەڵایەتیی زمانی کوردی لە تورکییە

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

هێرش بۆسەر بارەگای ئاکپاڕتی، ڕۆژێک دوای هێرشکردنەسەر شارەدارییەکانی هەدەپە

تورکییە چووەتە ناو گەمەیەکەوە کە دارێژەرەکەی ڕووسیایە

هەپەگە: تەقینەوەکەی جزیرە کاردانەوە بوو بەرامبەر بە بێئاگای لە ئۆجەلان

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

١٣ بابەت لە سەر ڕاپەڕینی وەرزێرانی موکریان و خەڵکی بۆکان لە سەردەمی موسەدیق (بابەتی حەوتەم)


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

گەلێک دەوڵەت ، ئەوانەی کە ئەندامی ناتۆن و لەگەڵ ترکەکان کار دەکەن و پێوەندییان لەگەڵ تورکیا هەیە دەیانەوێ نێوانی ڕۆژئاوا

پێنج‌شەمە ۱۲رەزبەر۱۳۹۷/ ۲۳:۳۳