بابەتی گەرم:

لە شێخ مەقسوودی حەڵەب، دەیان کورد کوژراون و بریندار بوون

Monday, March 7, 2016



NNSROJ- لە هێرشەکانی ئەم دواییەی جەبهەتولنوسرە و هێزە ئیسلامییە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەڵەب، لانیکەم ٤٠ هاووڵاتیی دانیشتووی ئەو گەڕەکە کوژراون و بریندار بوون.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە سووریا، لە چەند کاتژمێری رابردوودا رێکخراوی جەبهەتولنوسرە(لقی سووریای ئەلقاعیدە) و چەند گرووپێکی ئوندئاژۆی ئیسلامیی تر وەک گرووپی "جەنگاوەرانی قەفقازی"ی بە سەرکردایەتی سەلاحەدین چیچانی، لانیکەم ٧٠ گوللە هاوەنیان لە گەڕەکی شێخ مەقسوود هەڵکردووە.

زۆربەی هێرشەکان روویان لە مەتەرێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە رێگەی کاستێلۆ و گەڕەکی "سکن الشبابی" لە خۆرئاوای گەڕەکی شێخ مەقسوود بووە.

گەڕەکی شێخ مەقسوودی شاری حەڵەب کە زۆربەی دانیشتووانەکەی کوردن، لە سەرەتای ئاڵۆزی و بارگرژییەکانی سووریاوە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی YPG و YPJدا بووە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە؛ هەر ئێستا نزیکەی ٤٠ هەزار خەڵکی سڤیل کە زۆربەیان هاووڵاتییانی کوردن، لە گەڕەکی شێخ مەقسوود دەژین.

لە چەند حەوتەی رابردوودا و دوای پێشڕەوییەکانی هێزەکانی یەپەگە لە دەڤەری ئەعزاز و باکووری حەڵەب، هێرشی گرووپە ئیسلامییەکانی نێو شاری حەڵەب بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسوود پەرەی سەندوەتەوە و دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە.

حەوتەی رابردوو گرووپێکی ئیسلامیی بە ناوی "هێزەکانی سوڵتان موراد" کە لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێت، هێرشێکی بەرفراوانی دژی گەڕەکی سکن الشبابی لە خۆرئاوای شێخ مەقسوودی حەڵەب ئەنجامدابوو.


پەیوەندی‌دار:

شاهیدی دانی زارەکی لە کۆمیتەی کارو باری بەرگری پاڕڵمانی بریتانیا ( هاوس ئاف کامنس)

ڕۆژئاوا لەژێر هێرشی سوپای تورکیادا

بۆ ئەوەی رۆژئاوای کوردستان بپارێزین

یەپەگە: خاکی خۆمان جێناهێڵین

جرابلۆس لە ١١٠ خولەکدا کەوت

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷