له سۆئیدییه‌وه: حامید مائیلی
ناسیۆناڵیزم یانی نه‌ته‌وه‌یی بوون (ئه‌و وشه‌یه له زمانی فه‌ڕانسه‌یی nasionalisme و له وشه‌ی nation” ”که له بنه‌ڕه‌ته‌وه له وشه‌ی لاتینی nascor واته (من هه‌م، له‌دایک بووم، هاتوومه دونیا)وه هاتووه. ئه‌وانه‌ی که سه‌ر به‌و باوه‌ڕه‌ن به ناسیۆناڵیست واته نه‌ته‌وه‌یی ناسراون. ناسیۆناڵیزم جیهان بینی یه‌که که له‌یه‌کگرتوویی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی یه‌ک نه‌ته‌وه ده جوغڕافیایه‌کی دیاریکراودا سه‌رچاوه‌ده‌گرێ. ناسیۆناڵیزم حورمه‌تی فه‌رهه‌نگ و مێژووی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گرێ و خوازیاری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه.
ناسیۆناڵیزم له ده‌ستپێکی سه‌ده‌کانی 17 ی زایینی له ئەورووپا سه‌ری هه‌ڵدا و تا سه‌ده‌ی هه‌ژده درێژه‌ی بوو و ده‌و ماوه‌یه‌دا دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی لێکه‌وه‌ته‌وه که ئه‌وڕۆ ئێمه ده‌یانبینین و ده‌یانناسین. دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی هاوته‌ریبی ناسیۆناڵیزم و مارکسیزم بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی ئه‌و گه‌لانه که له ژێر ده‌سته‌ڵاتی کۆڵۆنیالیسته‌کان (ئیستیعمار)دا بوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕێز لێگرتنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ,ناسیۆناڵیزم ده جه‌غزی گێرۆده‌یییه‌کی ئه‌ویندارانه‌دا خۆده‌نوێنێ، ده‌کرێ ناسیۆناڵیزم به مه‌نتیقێک بۆ گه‌لانی ئازار چێشتوو و پێڕێخراو و پێشێلکراو دابنرێ. ئامانجی ناسیۆناڵیزم ده مه‌به‌ستی هاووڵاتی ویستن و خه‌ڵکی خۆ پاراستن دایه، هه‌ر بۆیه‌شه ناسیۆناڵیسته‌کان ده‌ڵێن ئه‌وه ده‌بته هۆی یه‌ک‌گرتوویه‌کی زیاتر و که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌ره‌کی ده کۆمه‌ڵگای یه‌ک نه‌ته‌وه‌دا که سه‌رکه‌وتوویی وڕزگاری و به‌خته‌وه‌ری ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه.
به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرانی ناسیۆناڵیزم ده‌لێن که ئه‌و خۆشه‌ویستی و ئه‌وینداری نه‌ته‌وه‌یییه ده‌بته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تووند تیژی نێوان نه‌ته‌وه‌کان که ناسه‌قامگیری ئاشته‌وایی هه‌رێمه‌که‌ی لێده‌که‌وێته‌وه.
تاقمێک ناسیۆناڵیست ده‌د‌رێنه پاڵ چه‌مکی وه‌ک خه‌ڵک و گه‌ل. ده‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ناسیۆناڵیزم ده‌گه‌ڵ وشه‌ی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی به یه‌ک مانا دێنه گۆڕێ. به‌یه‌ک واتا هه‌ڵسه‌نگاندنی ناسیۆناڵیزم و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی به‌یه‌که‌وه ده‌گه‌ڵ لیبڕالیزم وده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی که تێیدا یاسا حاکمه به هه‌ڵه ده‌گه‌ڵ ئه‌وتاقمه که به‌نێوی خه‌ڵکێک ڕێگایه‌کی چه‌واشه‌کارییان به دوورله نه‌ریتی وه‌ک ئه‌رک و ماف بۆ گه‌ڵێک گرتبێته به‌ر بۆ وه‌یکه خه‌ڵکێک به گشتی پێی تاوانبار بکرێ له قه‌ڵه‌م بدرێن،لێره‌دایه که ده‌بێ ئه‌و تاقمه که هه‌موو نه‌ریتی مافخوازی ڕه‌وای گه‌لێک به هۆی توند و تیژی چه‌واشه ده‌که‌ن ده‌گه‌ڵ گه‌لێک به گشتی که داوای ڕزگاری خۆی له ژێر ده‌ستی ده‌کا جیا بکرێنه‌وه.
ڕاهێنان و په‌ره پێدانی فوڵکلۆر وه‌ک به‌رهه‌می خۆشه‌ویستی و نه‌ته‌وایه‌یی ڕه‌وتێکی پاش سه‌ده‌کانی 17 و 18 زایینییه. ئه‌و دونیا خۆشه‌ویستییه خه‌یاڵاوییه له چاوپێداخشانێک به ڕابردوویه‌کی دوور وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ سه‌لماندنی ڕاسته‌قینه بوونی ئه‌و مێژوویه دا ده‌بیندرێته‌وه. ده زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا که ئه‌و هه‌سته توانراوه ئاوێته‌ی ناسیۆناڵیزم بکرێ، ڕاهێنان وناساندنی فۆلکلۆر بۆته له‌نگه‌رێک بۆ به‌هێزکردنی کۆمه‌ڵگای ئه‌و وڵاتانه. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی که بوونیان وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ده نێوان ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی 18دا وه‌ک ئاڵمان، فینڵاند، نۆڕوێژ نه‌ناسرابوون. له‌و جێیانه فۆلکلۆر وه‌ک کۆڵه‌که‌یه‌ک بۆ بووژاندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ که‌سایه‌تێکی به‌رچاوی بوو. ده ماوه‌ی سه‌ده‌ی 19 دا فۆلکلۆر هه‌ر نه‌خشی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ی گێڕاوه و بۆته هۆی ئه‌وه که به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی بکرێته میراتێکی مێژوویی بۆ پاراوکردنی زمان له کۆماری ئیرله‌ند و هه‌ر وه‌ها له زۆر وڵاتانی ئه‌فریقایی دا.
به‌ڵام له سۆئێد فۆلکلۆر ده ڕه‌وتی ناسیۆناڵیزمدا به‌و ڕاده‌یه که‌لکی لێوه‌رنه‌گیراوه. تا ئه‌و جێگایه هێمای ویکینگه‌کان و گوستاو واسا _ گوستاو ئادۆڵف و کارڵی دوازده ئه‌و خه‌یاڵانه‌یان وه‌ک هێمایه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی تا ڕاده‌یه‌ک بۆ هه‌ڕیم و مه‌ڵبه‌ندی تایبه‌ت وه‌دیهێنا. تا ئه‌و جێگایه که ئه‌و هێما هه‌رێمییانه توانیان نوێنه‌رایه‌تی تا پله‌ی نه‌ته‌وایه‌تی وه ستۆبگرن، بۆ وێنه سازکردنی ڕ‌واڵه‌تێک له دیمه‌نی مه‌ڵبه‌ندی دالارنا وه‌ک شوێنێکی که زۆرتر سۆئێدی بوونیان پێوه‌دیاره.
ناسیۆناڵیزم له‌و وڵاتانه‌ی که دووڕگه‌ن زۆرتر له ده‌وری لاوژه وه‌ک فۆلکلۆر هاتۆته گۆڕێ، له ئیسلاند به پێچه‌وانه، ناسیۆناڵیزم له سه‌ر بنه‌مای ئه‌ده‌بیاتی چیرۆکی سه‌رده‌می سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست وه‌ک فۆلکلۆر هاتۆته گۆڕێ، چونکوو فۆلکلۆری باوی سه‌رزاران به هێند نه‌گیرابوو و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و به‌یت و باوانه کراونه بنه‌مایه‌کی نزمی پله‌ی فه‌رهه‌نگی.
مێژووی ناسیۆناڵیزم
ئه‌و ڕستانه باسی کاتی ڕسکانی ناسیۆناڵیزم ده‌که‌ن. هێندێک ده‌ڵێن که ناسیۆناڵیزم درێژه‌ی نیشتیمانپه‌روریی و هاوته‌مه‌نی مرۆڤایه‌تی یه،هێندیکیش ده‌ڵێن که ده‌گه‌ڵ ناسیۆناڵیزمی مۆدێڕنی سه‌ده‌ی 16 و هێندێکیش له‌وه ده‌دوێن که وێڕای ڕۆشنگه‌ری و شۆڕشی فه‌ڕانسه وه‌دیهاتووه. ناسیۆناڵیزم بوو به چه‌کێک ده‌ده‌ست لیبڕاڵه‌کاندا به مه‌به‌ستی ڕووخانی سیستیمی ئیمپریالیستی کۆنی پادشایه‌تی و گێڕانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات بۆ لێهاتووه‌کانی ناوخۆ یان خه‌ڵکی خۆ له ئەورووپا. به داخه‌وه هه‌ر زوو ناسیۆناڵیزمێکی دواکه‌وتوانه هاته گۆڕی به پێچه‌وانه‌ی شێوه‌یه‌کی پێشکه‌وتوانه و به پێواری عه‌قڵی.
ئاسته‌نگێ ده ناسیۆناڵیزمدا به‌دیده‌کرێ که ئه‌گه‌ری دژایه‌تی کردنی تاقمێک وه‌ک کۆ ده‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگه‌کانی دیکه له ناوخۆ یان ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا بکرێ. ناسیۆناڵیزم حه‌ولی خۆڕاگرتنی ده سنووره‌کانی خۆیدا ده‌دا ته‌نانه‌ت که‌مایه‌تییه‌کانیش هه‌ر ده‌وسنووره‌دا ڕاده‌گرێ. وه‌ک فڕانکۆ له ئیسپانیا که له‌وێ دیمان چۆن باسکه‌کانی وه‌ک خه‌ڵکێکی جێواز نابووه ژێر گوشار. بۆوه‌یکه خه‌ڵکی باسک ده‌و سنووره به‌رته‌سکه‌دا ئاسمیله بکا فه‌رهه‌نگ، نه‌ریت، زمان، وئاڵای ئه‌وانی نایاسایی له قه‌ڵه‌م دا و قه‌ده‌غه‌ی کردن.
پڕەنسیپی نه‌ته‌وایه‌تی
پڕەنسیپی نه‌ته‌وایه‌تی پێوارێکه که ده دابه‌شکردنی خه‌ڵک ده کۆمه‌لگادا به پێی کۆلتور و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌بێ له به‌رچاو بگیرێ. ئه‌گه‌رچی قه‌ت به ته‌واوی نامۆیی سیاسیشی پێوه‌دیار نه‌بووبێ،لانیکه‌م بۆته فاکتۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی ئاگاهانه، هه‌و‌ڵ ده دنه‌دانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا که به جیهانبینی گشتی ناپلئۆن ناسراوه. و به‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌شدا حه‌ول بۆ به‌کرده‌وه تاقیکردنه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی داسه‌پاندنی بۆ ده‌ستاوێژی بۆ سه‌ر مێژووی ئەورووپادا بووه.
ئاکامی ئه‌و ئاسه‌وارانه هێندێکیان بوونه هۆی یه‌کگرتوویی و هێندێکیشیان بوونه هۆی لێک‌دابڕان. ئه‌وه‌ی پێشوو وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌و به‌شه له یه‌ک خه‌ڵک که ده نێوان چه‌ند ده‌وڵه‌تاندا دابه‌شکراون، خۆ ده‌نوێنێ وه‌ک ئاڵمان و ئیتالیا. ئه‌وه‌ی دوایی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و به‌شه ده‌کا که چه‌ند خه‌ڵکی جێوازن و ده یه‌ک ده‌وڵه‌تدا کۆکراونه‌وه، وه‌ک ئوتریش، مجارستان،ڕژیمی شایه‌تی له دانماڕک و تورکیا. کاتێک ئاسته‌نگ بۆ هه‌ووه‌ڵی یان دووهه‌می به‌نێوی لێک کۆکردنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی یان یه‌کده‌ستکردنیان، که‌سایه‌تی ده‌سته‌ڵاتدارله‌و وڵاته ده‌بته لاولاوه‌ی یه‌کگرتوویی وه‌ک پرنسیپی نه‌ته‌وایه‌تی، دیاره که ئه‌وه هێزێکه بۆ ده‌نه دانی بزاوی شۆڕشگێڕی دژ به‌و لێک کۆکردنه‌وه‌یه.
له ده‌رفه‌تی هه‌ڵکه‌وتووی ئه‌و بیره نه‌ته‌وایه‌تییه‌دا زۆر سیاسه‌توانانی سه‌ده‌ی 18 له‌وانه ئوتوو ڤون بیسماڕک له ئاڵمان و کامیللا له ئیتالیا توانیان له هه‌ل ومه‌رجێکی وه‌ک ده‌نگدانی گشتی که یه‌کێک له پرنسیپه‌کانی ناپلیونی بوو،وه‌ک شه‌رتێک بۆ دیاریکردنی جوغڕافیای نه‌ته‌وایه‌تی که‌ڵک وه‌رگرن وتێدا سه‌رکه‌وتووش بوون.
ده‌سته‌واژه بۆ ئه‌و شه‌رته ڕه‌وایه ده‌ڕووبه‌ڕووکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه ده‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سیاستدا، پرنسیپه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تی خه‌وشهه‌ڵگرتره که یان له لایه‌ن خه‌ڵکی سه‌رده‌ستی ده‌سته‌ڵاتدار تاڕاده‌یه‌کی زۆر له ژێر نێوی چه‌مکی هاونیشتیمانی به مه‌به‌ستی تواندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی بچووکتر و که‌مایه‌تییه‌کان ده نێو خۆیاندا، که کراوه و وێستراویشه بۆ پێکهێنانی هه‌لومه‌رجی جێبه‌جێکردنی له ژێر نێوی (بزاوی به‌دیلکردن) بۆ نموونه به درێژایی ده‌سته‌ڵاتداری رووسه‌کان، یان ده سه‌رکوتی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیدا یان بێ هه‌ڵوێستکردنی ئه‌و هه‌سته به مه‌به‌ستی که‌لکوه‌رگرتنی سیاسی له پێکه‌و ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه جێوازانه.
جاروبار پڕەنسیپه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک که‌لکیان لێوه‌رگیراوه، ئه‌گه‌رچی مه‌به‌ستێک بووه که‌م یان زۆرعادڵانه به‌ڕێوه چووه،به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ک یش ئاوێته‌ی بێعه‌داڵه‌تی بووه جا نه‌ک هه‌ر ده‌گه‌ڵ ئاڵمان بگره ده‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌رێمانه‌ی که هی دانماڕکییه‌کان بووه له schleswig-holstien وله دانماڕک جوێکراونه‌وه.
لیبڕاڵ-ناسیۆناڵیزم
لیبڕاڵ ناسیۆناڵیزم چه‌شنێک له ناسیۆناڵیزمه که ده‌و دوایانه‌دا له لایه‌ن فیلسوفه‌کانی سیاسه‌توان پشتیوانی لێکراوه و سه‌لماندوویانه که وه‌ک ده‌ڵێن دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دیکه‌ی پێوه دیار نییه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌گه‌ڵ نه‌ریتی لیبڕاڵه‌کان وه‌ک ئازادی، ته‌حه‌ممول، یه‌کسانی، و مافی تاک ئاوێته بکرێ.[ڕێنان ١٨٨٢ و میڵ، ١٨٦١]، که خۆیان وادیاربووپێشووله ناسیۆناڵیسته‌کان بوون. لیبڕاڵ ناسیۆناڵیسته‌کان ئه‌غڵه‌ب له بایخه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تی دیفاع ده‌که‌ن و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌بێ پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی بێ تا بتوانێ وه‌ک مرۆڤێک که خاوه‌ن هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیه‌تی بژی. ژیانێکی سه‌ربه‌خۆ که لیبڕال دیموکڕاته‌کان داوای ده‌که‌ن بۆ پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به مه‌به‌ستی وه‌گه‌ڕ که‌وتنی کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ تیکهه‌ڵچوون و ته‌نگژه به پێویست ده‌زانن.
ئێرنێست ڕێنان، یه‌کێک له فیلسوفه به ناوبانگه‌کانی فه‌ڕانسه‌یه کتیبێکی به نێوی(ژیانی مه‌سیح) ده ساڵی 1863 دا نووسیوه،ئه‌و کتێبه بوو به هۆی دمه‌قڕه‌یه‌کی زۆر له‌مه‌ڕ وه‌یکه ده‌و کتێبه‌دا مه‌سیحی وه‌ک ئینسانێکی مێژوویی نه‌ک وه‌ک کوڕی خودای و کتێبی ئینجیل یشی به کتێبێکی هاسایی وه‌ک هه‌موو کتێبه‌کانی دیکه که سه‌رچاوه‌یه‌کن بۆ مێژوو ناساندبوو که ڕه‌خنه‌گرتنی لێیان به ڕه‌وا ده‌زانی،که هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته بوو به هۆی تووڕه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتدارانی کلیسای کاتولیکه‌کان .به‌ڵام به‌ناوبانگ بوونی Rena زۆرتر ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر تاریفی ئه‌و له nation واته نه‌ته‌وه که ئه‌و ده کتێبێکی خۆیدا به‌نێوی ”Ques-ce quune nation ”ده ساڵی 1882 دا دژ به تاریفی ئاڵمانی له nation که له سه‌ر بنه‌مای وه‌ک ڕه‌واڵه‌ت، زمان، نووسراوه، له جیاتی بایخدان به ویستی ژیانی هاوبه‌شی وه‌ک شه‌رتی پێویست و میعیار .بابه‌ته‌که له پێداویستییه‌کان سه‌رده‌م بوو چون ئه‌و له جێگایه‌کی به نێوی Alsace Lorraine ده‌ژیا که له‌و شوێنه کێشه‌یه‌ک هاته پێش و دوابه‌دوای ئه‌وکێشه‌یه ئه‌و هه‌ستی به بوونی چه‌مکێک به نێوی نه‌ته‌وه‌ی کرد که دوایه‌ش سه‌لمێندرا.
ئه‌و کێشه‌یه له سه‌رهه‌رێمێک بوو که ده‌نێوان شه‌ڕی ئاڵمان و فه‌ڕانسه دا ده‌ساڵی 1870-871 که فه‌ڕانسه ده‌په‌یماننامه‌ی ئاشته‌وایی فڕانکفۆڕتدا دابووی به ئاڵمان به‌ڵام ده په‌یماننامه‌ی ئاشه‌وایی وێرسادا ده ساڵی 1919 دراوه به فه‌ڕانسه.
نه‌ته‌وه بریتییه له کۆی ئینسانگه‌لێک که هۆی یه‌کگرتوویی و هاوبه‌شییان فاکتۆرگه‌لێکن وه‌ک زمان، دین،نیژاد، مێژوو،فه‌رهه‌نگ، نه‌ریت و دابی کۆمه‌ڵایه‌تی . نواندنی ڕاشکاوانه‌ی نه‌ته‌وه،ناسیۆناڵیزم یانی نه‌ته‌وه‌یی بوونه. ده قسه‌ی سه‌رزارانی ڕۆژانه‌دا وشه‌ی نه‌ته‌وه مانا ومه‌به‌ستی وشه‌ی شتێکی له گوێن ژئۆپۆلیتیک واته (وڵات به مانای سیاسی وشه‌که یان ده‌وڵه‌ت به مانای جوغڕافیایی وشه‌که) که خه‌ڵکێک خۆیانی پێ پێناسه ده‌که‌ن. ده‌وڵه‌تێکی له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه پێکهاتبێ به ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ناسرێ.
شێوه‌کانی جۆراوجۆر له ناسیۆناڵیزم
ده‌کرێ ئاماژه به‌جێوازی ئه‌و دوو پرنسیپه‌ی که ناسیۆناڵیزمی به‌ڕێوه ده‌با بکه‌ین .یه‌کیان ius sanguinis واته ناسیۆناڵیزمی (خوێنی) که باسی نه‌ته‌وه وه‌ک یه‌ک فه‌رهه‌نگی یه‌کگرتوو که له ڕه‌وتێکی دوور و درێژی مێژوویی یان خزمایه‌تی یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، ده‌کا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بۆچوونه ناسیۆناڵیزمی ته‌خه‌ییولی ئاڵمانییه و له به‌رابه‌ر ئه‌و پرنسیپه نه‌ته‌وایه‌تییه داده‌نرێ که ناسیۆناڵیزمی (خاک و هه‌رێم) ius solis که ده‌ڵێ نه‌ته‌وه بریتییه له دانیشتوانێک به بێ له به‌رچاوگرتنی ڕابردوویه‌کی وه‌ک نیژاد،وابه‌سه‌ته‌گی. ئه‌و پرنسیپه ڕیشه‌ی ده فه‌لسه‌فه‌ی چاخی ڕۆشه‌نگه‌ری فه‌ڕانسه‌دایه که سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌ک بوون و مافی شارۆمه‌ندی وێڕای هه‌ڕیم به بنه‌ما ده‌زانێ. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده هه‌لومه‌رجی تایبه‌تدا هه‌ڵگری هێندیک له‌و دوو پرنسیپانه ده‌بن و ده نێوان ئه‌و دوو پرنسیپانه‌دا ده‌هاتوچۆدان جا بۆیه ده‌بێ له هه‌ر وڵاتێک به پێ هه‌لومه‌رجی خۆی ده دانانی یاسای شارۆمه‌ندیدا ئه‌وانه به وردی و سرنجه‌وه‌له به‌رچاو بگیرێن.
ئه‌و پرنسیپه سه‌ره‌کییانه ده‌کرێ ببنه ده‌سته‌واژه‌یه‌ک به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر. ناسیۆناڵیزم ده‌توانێ خۆی وه‌ک به‌شێک له بیر وباوه‌ڕی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت یان بزووتنه‌وه‌یه‌کی خه‌ڵکی بنوێنێ،و ده‌توانی جه‌خت له سه‌ر شارۆمه‌ندی، نیژاد، فه‌رهه‌نگ، مه‌زهه‌ب یان مه‌سله‌کی خۆی بکاته‌وه. ئه‌و بۆچوونه خۆماڵییانه له چه‌مکی نه‌ته‌وه مه‌به‌ستی کلاسه‌کردنی ناسیۆناڵیزمی جۆراوجۆری پێوه‌دیاره. بزووتنه‌وه‌ی ئه‌و چین و توێژانه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان بزووتنه‌وه‌ی چه‌ند نه‌ته‌وه ئاوێته‌ی چه‌ند یان هه‌موو ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ن به‌ڵام ده پله‌ی جێواز دا. بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆناڵیستی یش ده‌توانرێ به پێی بنه‌مای دیکه کلاسه بکرێ، بۆ وێنه به پێی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی و شوێنی بزووتنه‌وه‌که.
تاریفی جۆراوجۆر له ناسیۆناڵیزم وه‌به‌رچاوده‌که‌ون،به تایبه‌ت کاتێکی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ده په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ناسیۆناڵیزمدا به مه‌به‌ستی به‌رز نرخاندن یان له به‌ر چاو خستن و به دزێو ناساندنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه دێته گۆڕێ.
هێندێک له تێئۆریسیه‌نه‌کان ده‌لێن که جێوازییه‌کانی نێوان هه‌موو جۆره ناسیۆناڵیزمێک قه‌ڵبن. پێیانوایه ده هه‌موو شێوه‌کانی ناسیۆناڵیزمدا دانیشتوان هه‌ڵگری جۆرێک له فه‌رهه‌نگی هاوبه‌شن و ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ش قه‌ت ناکرێ له نیژاد جوێ بکرێته‌وه. له‌ئه‌مریکا بۆ نموونه ”چاکه” (کاری باش )که ده به‌یته‌کاندا وه‌به‌رچاودێن که وه‌ک فه‌رهه‌نگێکی دادوه‌رانه‌ی باشوور لێیده‌دوێن،.ئه‌مریکا جۆرێک تێئۆری له مه‌ڕ ئامریکایی بوون هه‌یه که به nativism واته (که له دایک بووی ده‌گه‌ڵته) ناسراوه، و ده ماوه‌یه‌کی کورت ده ساڵه‌کانی 1900دا لێژنه‌یه‌ک بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر چالاکی غه‌یره ئه‌مریکایییه‌کان به پێی ئه‌و تێئۆرییه پێکهات.
ناسیۆناڵیزمی شارۆمه‌ندانه
ناسیۆناڵیزمی شارۆمه‌ندی یان ناسیۆناڵیزمی شارۆمه‌ندانه خۆی یه‌ک چه‌شنه ئاڵترناتیوه بۆده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی که ده‌و ناسیۆناڵیزمه‌دا ده‌وڵه‌ت پێناسه‌ی سیاسی خۆی له به‌شداری چالاکانه‌ی شارۆمه‌ندان وه‌رده‌گرێ، تا ئه‌و جێگایه که ئه‌و ده‌وڵه‌ته بتوانێ نوێنه‌رایه‌تیی ”ویستی خه‌ڵک” بکا. ئه‌ندامی ئه‌وتۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده پرنسیپی ”ius solis” واته ناسیۆناڵیزمی خاک و هه‌رێمدا خۆی ده‌بینێته‌وه. ناسیۆناڵیزمی شارۆمه‌ندانه ئاوای بۆ ده‌چن که ئه‌غڵه‌ب بنه‌ماکه‌ی له ژان ژاک رۆسۆ به تایبه‌ت ده تێئوری له مه‌ڕ به‌ڵێننامه‌ی کۆمه‌ڵگا که ئه‌و نێوه‌شی له کتێبه‌که‌ی به نێوی (له‌مه‌ڕ به‌ڵێننامه‌ی کۆمه‌ڵگا)وه وه‌رگرتووه. ناسیۆناڵیزمی شارۆمه‌ندانه ئاوێته‌ی نه‌ریتی لیبڕالیزم و عه‌قڵگه‌رایییه، ئه‌و چه‌شنه ناسیۆناڵیزمه ده‌گه‌ڵ ناسیۆناڵیزمێکی که بنه‌مای نیژادی بێ جێوازیان هه‌یه. ده نێو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا که بنه‌مایان ناسیۆناڵیزمی شارۆمه‌ندانه‌ن، بوونی ئینسانگه‌لێک به نیژادی جێواز و فه‌رهه‌نگی جێواز که له نێو ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا له دایکیان بوون یان دانیشتوانی نێو ئه‌و سنووره‌ن وه‌به‌رچاو ده‌که‌ون. شارۆمه‌ندی ده‌و وڵاته‌دا شتێکه ئاره‌زومه‌ندانه.بیر وباوه‌ڕی ناسیۆناڵیزمی شارۆمه‌ندانه ئاسه‌واری به سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی دیموکڕاسی و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌لگای وه‌ک ئه‌مریکا، فه‌ڕانسه وه دیاره.
ژاکوبینێر تاقمێک به نێوی یه‌عقوبییه‌کان که له سه‌رده‌می شؤڕشی فه‌ڕانسه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون که ده‌بێ ده‌وڵه‌تی یه‌کده‌ست و به‌ناوه‌ندێکی به هێز بۆ فه‌ڕانسه بێته کایه‌وه له سه‌ر بنه‌مای ناسیۆناڵیزمی ده‌وڵه‌تی، هه‌ر ئه‌و بیر وبۆچوونه‌ی که له تورکیای سه‌رده‌می ئاتاتورک به نێوی ناسیۆناڵیزمی تورکه که‌مالیسته‌کان هاته کایه‌وه.
ناسیۆناڵیزمی نیژادی
ناسیۆناڵیزمی نیژادی یان ناسیۆناڵیزمی نیژادییانه، له ده‌وڵه‌تێک که له سه‌ربنه‌مای نیژاد دامه‌زرابێ ده‌دوێ، له‌ودا نیژاد هه‌میشه به شتێک لێکده‌درێته‌وه که سه‌رچاوه‌که‌ی له جیلی پێشووی خۆی واته باب وباپیران ده‌ستپێده‌کا (ius sanguinis) واته ناسیۆناڵیزمی خوێنی .ئه‌و هه‌روه‌ها هه‌ڵگری ئه‌و بیر و باوه‌ڕه‌شه وه‌ک فه‌رهه‌نگی هاوبه‌شی خۆی ده‌گه‌ڵ باب وکاڵ وپێشینیانیان،وهه‌روه‌ها زمانی هاوبه‌ش. ئه‌ندام بوون ده‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا وادیاره وه‌ک میراته. ده‌وڵه‌ت پێناسه‌ی سیاسی خۆی له نوێنه‌رایه‌تی وه‌ڵاتیک بۆ ئه‌و نیژاده وه‌رده‌گرێ. وله‌شێوه‌ی کاری خۆی وه‌ک مه‌به‌ستێک بۆپاراستنی پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و پشتیوانی له فه‌رهه‌نگ و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ده‌سته و تاقمه که‌لک وه‌رده‌گرێ .بیر و بۆچوون له سه‌ر نیژاد زۆر کۆنه، به‌ڵام ناسیۆناڵیزم نوێی نیژادی زۆر ئاسه‌واری گۆتفرید ڤۆن هێردێر کە چه‌مکی ”das volk” خه‌ڵک ”ی هێنایه گۆڕێ و ژان گۆتلیب فیچەی پێوه دیاره.
ڕه‌وتی ناسیۆناڵیزمی نیژادی ئێستا باوه و زۆر به ئاسایی به ناسیۆناڵیزم ده‌ناسرێ. ناسیۆناڵیزمی ئاڵمانی سه‌ده‌کانی 18و تادوایی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی ناسیۆناڵیزمێکی نیژادی ته‌خه‌ییولی بوو . ده ده‌یه‌ی 30 و 40 نازیسته‌کانی ئاڵمان ناسیۆناڵیزمێکی نیژادپه‌ره‌ستانه‌یان په‌ره‌پێدا. له ژێر درووشمی ”یه‌ک وڵات” ”یه‌ک نه‌ته‌وه ”، ”یه‌ک ڕێبه‌ر” تێکه‌ڵاوی نازیسم و نه‌ته‌وه و نیژاد و سیاسه‌تی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی لێکه‌وته‌وه. ناسیۆناڵیزمی نازیستانه له سه‌ر بنه‌مای سوسیال داروینیزم و بیرۆکه‌ی بێزاری له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه دامه‌زراوه.
تێئۆریسیه‌ن ئانتۆنی د. سمیت، چه‌مکی ”ناسیۆناڵیزمی نیژادی” بۆ ئه‌وانه‌ی وا که له ڕوانگه‌ی ڕۆژاواییه‌کانه‌وه نا‌ڕواننه ناسیۆناڵیزم ده‌کاری ده‌کرد. به پێچه‌وانه‌ی ڕوانینی ڕۆژاواییه‌کان که ناسیۆناڵیزم وه‌ک پێناسه‌یه‌ک بۆ هه‌رێمی جوغڕافیایی خۆیان تاریف ده‌که‌ن. ده‌سته‌واژه‌ی ”etnonationalism” هه‌ر بۆ ئه‌و ناسیۆناڵیستانه‌ی ده‌کار ده‌کرد که هه‌ڵگری باوه‌ڕی ناسیۆناڵیزمی نیژادین ”etnisk nasionalis ”، و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و هێڵه به‌رینه‌ن که وه‌ک باوه‌ڕێکی نافه‌رمی شاراوه و غه‌ریزییه. ئه‌و شێوه به ناماقووڵه هه‌ر تکیان ده‌گرێته‌وه هه‌م ناسیۆناڵیزمی نیژادی و هه‌م ناسیۆناڵیزمی قه‌ومی، سه‌ره‌ڕای وه‌یکه ناسیۆناڵیزمی قه‌ومی ده‌توانی هه‌ڵگری ناوه‌رۆکێکی ماقووڵانه بێ وه‌ک باسی ئه‌فریقاییه‌کان، ئه‌مریکایییه‌کانی به ڕه‌گه‌زئەورووپایی، یان ناسیۆناڵیسته‌کانی دیکه که زۆر ڕاشکاوانه بۆ دابینکردنی پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان چالاکن.
ناسیۆناڵیزمی ڕومانتیک، ناسیۆناڵیزمی ته‌خه‌ییولی یان ڕومانتیک (ناسیۆناڵیزمی پێناسه یان ناسیۆناڵیزمی ئورگانیک) ئه‌و چه‌شنه له ناسیۆناڵیزمی نیژادی یه که ده‌وڵه‌ت پێناسه‌ی خۆی له ئاکامی ڕه‌وتی سروشتی نه‌ته‌وه‌یی یان نیژادی وه‌رده‌گرێ .ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی باوه‌ڕی خه‌یاڵی یه که به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما و مه‌نتیقی چاخی ڕۆشنگه‌ری ئەورووپایه‌یه. ناسیۆناڵیزمی خه‌یاڵی مێژوویه‌کی فه‌رهه‌نگی نیژادی که دابینکه‌ره‌وه‌ی باوه‌ڕگه‌ڵی ئه‌ویندارانه‌ی بوو،به‌ده‌سته‌وه‌یدا.
برۆدێرنا گریم، به ئیلهام له نووسراوه‌کانی هێردێر ده‌ستیان دایه هێندێک نووسراوه‌ی ڕومانتیکی که جه‌ختیان له سه‌رنیژادی ئاڵمانی ده‌کرده‌وه. مێژوونووس یولێس میشێلت نموو‌نه‌یه‌کی به‌رچاوی مێژووی ناسیۆناڵیزمی ڕومانتیکی فه‌ڕانسه‌یه.