بابەتی گەرم:

ئیتیلاعاتی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بەستێن سازی دەکا بۆ ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان

Tuesday, July 24, 2012

شۆڕش گوڵکار

کۆماری ئیسلامی بە هۆی ئەوەی کە رێژیمی ئەسەد زەنگی مەرگی لێ دراوە و رۆژەکانی کۆتایی تەمەنی تێپەڕدەکا لەرزی لێ نیشتووە، هەر بۆیە لەم ماوەیە بەردەوام لە ماڵپەڕەکانیەوە پڕوپاگەندەگەلێکی بێ بنەماو پووچ و دوور لە راستی بە مەبەستی بەستێن سازی بۆ ناسەقامگیرکردنی هەرێمی ئازادی کوردان بڵاودەکاتەوە کە "گوایە دەزگا سیخوڕیەکانی وڵاتانی رۆژئاوای لەم هەرێمە خەرێکی کارو کردەوەگەلی دژی رێژیمی ئێرانن"، تاکوو بەم شێوەیە بیروڕای گشتی ئامادە بکات بۆ دەستێوەردان و شێواندنی باری ئاسای هەرێم و بە شەڕو ئاژاوەنانەوە هەم بیروڕای گشتی خەڵکی نێوخۆی ئێران لە گرانی و هەژاری بە لاڕێدا ببا و هەم شکستی هاوپەیمانە ستراتێژیکەکەی واتە سووریە بە خەیاڵی خۆی قەرەبوو بکاتەوەو هەم هەوڵ بدات وڵاتانی رۆژئاوای بەم مژارەوە سەرقاڵ بکات.

 کۆماری ئیسلامی مامۆستایە لە ئاژاوەنانەوە لە وڵاتاندا و هەر وەها لە هەموو گرینگتر پاکانەش بکات بۆ سەرکوت و کوشتن و تیرۆر و رفاندنی جیابیران و رخنەگرانی ئێران و کوردستان چونکە بەڕاستی هەنووکە کۆماری ئیسلامی تووشی قەیرانێکی مەزن بووە بۆیە بەڕاستی دەبێ هەمووان ئاگاداربن و بزانن کە کۆماری ئیسلامی هەر کات هەستی بە مەترسی لە ناوچوون کردووە دەستی بە کوشتن و جینایەت کردووە و دەستی لە هیچ شت و کەس و لایەن و ناوچەیەک نەپاراستووە کە لەم بارەشەوە پێشینەیەکی خوێناوی هەیە و هەروەها ئەم میتۆدەی بەشێکی دانەبڕاوە لە فەلسەفەی وجوودی کۆماری ئیسلامی ئێران چونکە رێژیمی کۆماری ئیسلامی هەمیشە سیاسەتی دەستێوەردان و شێواندنی باری ئاسای وڵاتانی گرتووەتە پێشێ بە جورێک کە بە دروست کردن و پشتیوانی کردن لە گروپە تیرۆریستیەکان بێ پسانەوە خەرێکی شەڕ و ئاژاوەنانەوە بووە لە وڵاتانی جیران و ناوچەدا.

بە جورێک کە لە کاتی هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامیەوە ئەم ناوچەیە واتا رۆژهەڵاتی ناڤین قەت رۆژێکی ئارام و بێ شەڕوشۆڕی بە خۆیەوە نەبینیوە،چوونکە کۆماری ئیسلامی کارگێڕی سەرەکی تەواوی ئاژاوەکان بووە. بۆ نموونە لە وڵاتی لوبنان بە دروست کردنی گروپی تیرۆریستی و میلیشیا و گوێ لە مستی "حیزبوڵا" هەمیشە سەقامگیری ئەو وڵاتە لە مەترسی دەخاو قەت ئیجازە نادا ئارامشێکی درێژخایەن روو لەو وڵاتە بکا هەروەها لە رێگای ئەم گرووپە تیرۆریستیە گەلەک کاری تیرۆریستی جێ بە جێ کردووە وەکوو تیرۆری رێبەرانی بزووتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کورد و سەدان تێکۆشەری دیکەی ئەو بزاڤە و هەروەها دژبەرانی دیکەی رێژیم لە هەندەران.

یان لە ئەفغانستان بە پشتیوانی کردن لە تەواوی گروپە شەڕخوازەکان جەوێکی لەو وڵاتەدا دروست کردووە کە چەک و شەڕو کوشتن بووە بە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی ئەو خەڵکە.

یان لە عێراق بە هۆی ئەو دەستێوەردانە بەر بڵاوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاروباری ئەو وڵاتە دەیکا وای لێ هاتووە کە رۆژ نیە تەقینەوە نەبێتوو خەڵکانێک نەکوژرێن تەنیا لە پێناو تێرکردنی غەریزەی "تاناتووسی" دەسەڵاتدارنی کۆماری ئیسلامی چوونکە ئەم دەسەڵاتدارانە پەروەردەی مەکتەبی کەسێکن وەکوو خومەینی کە"شەڕی بە نیعمەتی خودای دەزانی" بۆیە کۆماری ئیسلامی مانەوەی خۆی لە شەڕوئاژاوە دەبینێ و بەردەوام پیلان دا ئەڕێژێ بۆ ناسەقامگیرکردن و شەڕوئاژاوە نانەوە لە وڵاتانی ناوچە کە ئەمەش سروشتی کۆماری ئیسلامیە. کورد گوتەنی "رێوی بنوێ خەو بە مریشکەوە دەبینێ" بۆیە هەنووکەش بە بڵاوکردنەوەی وەها پڕوپاگەندەگەلێ خەرێکی بەستێن سازیە بۆ دەست پێککردن و بەڕێوەبردنی ئەو مێتۆدە لە مێژینەی کە باسکرا لە هەرێمی کوردستان. 
ئیمەیلی نووسەر: 
onij_1364@yahoo.com


پەیوەندی‌دار:

تەگ:


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم بابەتەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پارێزراوە

راپۆرتەهەواڵ

analis picture

"چەک کردنی گرووپە کوردەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق "


هەواڵ


دیمانە

Interview Picture

هەڤپەیڤین لەگەڵ بەڕێز عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و زیندانیی سیاسی پێشوو سەبارەت بە دەسکەوت و خەسارەکانی

سێ‌شەممە ۲۲رەشەمە۱۴۰۲/ ۱۸:۷